٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, کانوونی دووەم ٢٥: جا هەستا و گەڕایەوە لای باوکی
ڕووناکی ڕۆژانە
ئەم بێتاوانکردنە لە خوداوەیە لە ڕێگەی باوەڕ بە عیسای مەسیح، بۆ هەموو ئەوانەیە کە باوەڕ دەهێنن.
ڕۆما ٣:٢٢
ئەوەی گوناهی نەدەناسی خودا لە پێناوی ئێمە کردییە گوناه، تاکو بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا ببین بە ڕاستودروستی خودا.
دووەم کۆرنسۆس ٥:٢١
مەسیح ئێمەی لە نەفرەتی شەریعەت کڕییەوە، بەوەی لە پێناوماندا بووە نەفرەت.
گەلاتیا ٣:١٣
بەڵام ئێوە بەهۆی خوداوە لەگەڵ عیسای مەسیحدا بوونە یەک، کە خودا بۆ ئێمەی کرد بە دانایی و ڕاستودروستی و پیرۆزکردن و کڕینەوە.
یەکەم کۆرنسۆس ١:٣٠
نەک بەهۆی کاری ڕاستودروست کە ئێمە کردوومانە، بەڵکو بە بەزەیی خۆی ڕزگاری کردین، ئەویش لە ڕێگەی ئەو شوشتنەوەیە بوو، کە بەهۆیەوە ڕۆحی پیرۆز لەدایکبوونەوەیەکی نوێ و ژیانێکی نوێی پێ بەخشین، ئەوەی لە ڕێگەی عیسای مەسیحی ڕزگارکەرمانەوە بە دڵفراوانییەوە ڕشتی بەسەرماندا.
تیتۆس ٣:٥–٦
لەمەش زیاتر هەموو شتێک بە زیان دەزانم لەبەر بەرزی بەهای ناسینی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ. لە پێناوی ئەودا هەموو شتێکم لە دەست دا و هەموو ئەو شتانەم بە زبڵ دانا، بۆ ئەوەی مەسیح بەدەستبهێنم و وەک کەسێک کە لەگەڵ مەسیحدا بووبێتە یەک هەژمارد بکرێم، نەک بە ڕاستودروستی خۆم کە لە شەریعەتەوەیە، بەڵکو لە ڕێگەی باوەڕەوە بە مەسیح، ئەو ڕاستودروستییەی کە لە خوداوەیە و پشت بە باوەڕ دەبەستێت.
فیلیپی ٣:٨–٩
بەڵکو ڕۆحی لەخۆگرتنەوەتان وەرگرتووە، بەهۆیەوە هاوار دەکەین: «بابە! باوکە!»
ڕۆما ٨:١٥
کە عیسا ئەمانەی فەرموو، چاوی بەرەو ئاسمان هەڵبڕی و فەرمووی: «باوکە ... چونکە من دەگەڕێمەوە لای تۆ ... «ئەی باوکی ڕاستودروست.
یۆحەنا ١٧:١, ١١, ٢٥
فەرمووی: بابە! باوکە.
مەرقۆس ١٤:٣٦
لەبەر ئەوەی ئێوە ڕۆڵەی خودان، خودا ڕۆحی کوڕەکەی خۆی ناردە دڵتانەوە، بە هاوارەوە دەیفەرموو: «بابە! باوکە!»
گەلاتیا ٤:٦
چونکە لە ڕێگەی ئەوەوە هەردوو لامان لە یەک ڕۆحدا ڕێپێدراویێتیمان هەیە بۆ چوونە لای باوک. بۆیە ئیتر نامۆ و بێگانە نین، بەڵکو دەبنە هاوڵاتی لەگەڵ گەلی پیرۆزی خودا و بنەماڵەی خودا.
ئەفەسۆس ٢:١٨–١٩
بەڵام تۆ باوکی ئێمەی ... ئەی یەزدان تۆ باوکی ئێمەیت، لە ئەزەلەوە ناوت دەمانکڕێتەوە.
ئیشایا ٦٣:١٦
هەڵدەستم دەچمەوە لای باوکم، پێی دەڵێم: باوکە، لە دژی ئاسمان و بەرامبەری تۆ گوناهم کرد. ئیتر شایانی ئەوە نیم بە کوڕی تۆ بانگ بکرێم، بمکە بە کرێکارێکی خۆت.“ جا هەستا و گەڕایەوە لای باوکی.
لۆقا ١٥:١٨–٢٠
کەواتە وەک ڕۆڵەی خۆشەویست، لاسایی خودا بکەنەوە.
ئەفەسۆس ٥:١
هەڵبژاردەکانی کتێبی پیرۆز لە ڕووناکی ڕۆژانە لەسەر ڕێگای ڕۆژانە (کۆکراوەی موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
ڕۆما ٥:٥ · ئیشایا ٤٩:٢٣
٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
زەبوورەکان ٤٨:١٤ · ئیشایا ٢٥:١
٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
یۆحەنا ١٥:٢ · مەلاخی ٣:٢–٣
٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
ئیشایا ٩:٦ · یۆحەنا ١:١٤
١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
کردار ٢٠:١٩ · مەتا ٢٠:٢٦–٢٨
١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
ڕۆما ٥:١٤ · عیبرانییەکان ٢:٩






