١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, کانوونی دووەم ١٩: هەریەکەمان ملی ڕێگای خۆی گرتووە
ڕووناکی ڕۆژانە
لە کاتێکدا کە بە پیلانی جولەکە بەرهەڵستکارەکان تووشی تاقیکردنەوەی سەخت بووم.
کردار ٢٠:١٩
بەڵکو ئەوەی دەیەوێت لەنێوتاندا پایەی بەرز بێت، با ببێتە خزمەتکارتان و ئەوەش کە دەیەوێ لەنێوتاندا ببێتە یەکەم، با ببێتە بەندەتان، وەک چۆن کوڕی مرۆڤ کە نەهاتووە تاکو خزمەت بکرێت، بەڵکو خزمەت بکات و ژیانی خۆی بەخت بکات بۆ کڕینەوەی خەڵکێکی زۆر.
مەتا ٢٠:٢٦–٢٨
ئەگەر یەکێک خۆی بە شتێک زانی، بەڵام لەڕاستیدا هیچ نەبوو، ئەوا خۆی هەڵدەخەڵەتێنێت.
گەلاتیا ٦:٣
بەو نیعمەتەی پێم دراوە بە هەر یەکێک دەڵێم کە لەنێوتاندایە: با لە نرخ بۆ خۆ دانان زێدەڕۆیی نەکات، بەڵکو لە نرخاندن هۆشیار بێت، بەو بڕە باوەڕەی خودا بە هەر یەکێکی بەخشیوە.
ڕۆما ١٢:٣
ئێوەش بەم شێوەیە، کاتێک هەموو ئەوەی فەرمانتان پێ دەکرێت دەیکەن، بڵێن: ”کۆیلەی شایستە نین، ئەرکی خۆمان بەجێگەیاندووە.“
لۆقا ١٧:١٠
ئێمە شانازی بەمەوە دەکەین: ویژدانمان شایەتی دەدات کە هەڵسوکەوتمان لە جیهاندا، بە تایبەتی سەبارەت بە ئێوە، لە دروستی و بێ دووڕوویی بوو کە لە خودایە، نەک بە دانایی دنیایی بەڵکو بە نیعمەتی خودا.
دووەم کۆرنسۆس ١:١٢
بەڵام ئەم گەنجینەی هەمانە لەناو گۆزەی گڵیندایە، تاکو دەربکەوێت کە وزەی لە ڕادەبەدەر لە خوداوەیە نەک لە ئێمەوە.
دووەم کۆرنسۆس ٤:٧
هەریەکەمان ملی ڕێگای خۆی گرتووە.
ئیشایا ٥٣:٦
نوح دەستی بە ئیشی جوتیاری کرد و ڕەزە مێوێکی چاند. ئینجا کە لە شەرابی مێوەکەی خواردەوە.
پەیدابوون ٩:٢٠–٢١
بە سارایی ژنی گوت: «بەڕاستی من دەزانم کە تۆ ژنێکی ڕوخسار جوانیت. بڵێ کە تۆ خوشکی منیت، بۆ ئەوەی بەهۆی تۆوە بە چاکی ڕەفتارم لەگەڵ بکەن، لەبەر تۆش گیانم بە زیندوویی دەمێنێتەوە.»
پەیدابوون ١٢:١١, ١٣
ئینجا ئیسحاق بە یاقوبی گوت: «وەرە پێشەوە با دەستت لێ بدەم، کوڕی خۆم، بۆ ئەوەی بزانم ئایا تۆ عیسۆی کوڕی منیت یان نا.» ... ئایا تۆ عیسۆی کوڕی منی؟» ئەویش گوتی: «منم.
پەیدابوون ٢٧:٢١, ٢٤
موسا بەهۆی ئەوانە کەوتە ناخۆشی ... قسەی ناشایستەش لە دەمی موسا دەرچوو.
زەبوورەکان ١٠٦:٣٢–٣٣
جا پیاوانی ئیسرائیل لە ئازووقەکەیان وەرگرت، بەڵام پرسیان بە یەزدان نەکرد. یەشوعیش پەیمانی ئاشتی لەگەڵیاندا بەست کە بە زیندوویی بیانهێڵێتەوە.
یەشوع ٩:١٤–١٥
چونکە ئەوەی لەبەرچاوی یەزدان ڕاست بوو داود کردبووی، لە هەموو ماوەی ژیانی لە هیچ لای نەدا لە هەموو ئەوەی فەرمانی پێکرابوو، تەنها لە بابەتەکەی ئوریای حیتی نەبێت.
یەکەم پاشایان ١٥:٥
هەموو ئەمانەش بەهۆی باوەڕیانەوە شایەتییان بۆ درا.
عیبرانییەکان ١١:٣٩
بەخۆڕایی بە نیعمەتی ئەو بێتاوان کران، بەو کڕینەوەیەی کە لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە هەیە.
ڕۆما ٣:٢٤
بەڵام یەزدان هەموو تاوانەکانی ئێمەی خستە سەر ئەو.
ئیشایا ٥٣:٦
با لەلاتان زانراو بێت، لەبەر ئێوە نایکەم. جا ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، لە ڕەفتارەکانتان شەرمەزار و ڕیسوا بن! ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.
حزقیێل ٣٦:٣٢
هەڵبژاردەکانی کتێبی پیرۆز لە ڕووناکی ڕۆژانە لەسەر ڕێگای ڕۆژانە (کۆکراوەی موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
ئیشایا ٣٨:١٧ · یەکەم یۆحەنا ٤:٩–١٠
١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
کۆلۆسی ١:١٩ · یۆحەنا ٣:٣٥
١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
زەبوورەکان ١١٩:٢٥ · کۆلۆسی ٣:١–٣
١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
یۆحەنا ١٤:٢٨ · لۆقا ١١:٢
١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
ئیشایا ٢٦:٣ · زەبوورەکان ٥٥:٢٢
١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
یەهوزا ٢٥ · یەکەم کۆرنسۆس ١:٣٠






