٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, کانوونی دووەم ٢١: تاقیم بکەوە و بزانە خولیای چیم
ڕووناکی ڕۆژانە
هەر لقێکیش بەر بگرێت پاکی دەکاتەوە تاکو بەرهەمی زیاتر بدات.
یۆحەنا ١٥:٢
چونکە ئەو وەک ئاگری پاڵاوگە و وەک سابوونی جل شوشتنە. وەک پاڵێوەر و بێگەردکاری زیو دادەنیشێت، نەوەی لێڤی پاک دەکاتەوە و وەک زێڕ و زیو دەیپاڵێوێت. ئینجا یەزدان خەڵکێکی دەبێت کە بە ڕاستودروستی قوربانی پێشکەش دەکەن.
مەلاخی ٣:٢–٣
بەڵکو لە تەنگانەشدا شانازی دەکەین، دەزانین تەنگانە دانبەخۆداگرتن دروستدەکات، دانبەخۆداگرتنیش ئەزموون، ئەزموونیش هیوا، هیواش نابێتە هۆی شەرمەزاری، چونکە خۆشەویستی خودا ڕژاوەتە ناو دڵمان، بە ڕۆحی پیرۆز کە پێمان دراوە.
ڕۆما ٥:٣–٥
کەواتە بەرگەی تەمبێکردن بگرن، خوداش وەک ڕۆڵەی خۆی لەگەڵتان دەجوڵێتەوە. چ ڕۆڵەیەک هەیە باوکی تەمبێی نەکات؟ ئەگەر بێتو خودا تەمبێتان نەکات وەک هەموو منداڵەکانی دیکەی، ئەمە ئەوە دەگەیەنێ ئێوە زۆڵن و منداڵی ئەو نین. هەموو تەمبێکردنێک لە کاتی خۆیدا وا دەردەکەوێت کە ئازاربەخشە و خۆش نییە، بەڵام دواتر بەروبوومی ئاشتییانەی ڕاستودروستی دەگرێت بۆ ئەوانەی پێی ڕاهێنراون. کەواتە دەستە لاوازبووەکان و ئەژنۆ لەرزۆکەکان بەهێز بکەن.
عیبرانییەکان ١٢:٧–٨, ١١–١٢
بەڵام ئێستا ئێمە خۆزگە بە لووتبەرزان دەخوازین.
مەلاخی ٣:١٥
خودای بەرز و بڵند کە بە نەمری نیشتەجێیە، ناوی پیرۆزە، ئەمە دەفەرموێت: «لە جێی بەرز و پیرۆز نیشتەجێم، هەروەها لەگەڵ ئەوانەدام کە دڵشکێنراون و بێفیزن، بۆ ئەوەی بێفیز و دڵشکێنراوەکان بژیێنمەوە.
ئیشایا ٥٧:١٥
باشترە بێفیز بیت و لەگەڵ ستەملێکراوان بیت، لە دابەشکردنی دەستکەوت لەگەڵ لووتبەرزان.
پەندەکانی سلێمان ١٦:١٩
خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی کە بە ڕۆح هەژارن، چونکە شانشینی ئاسمان بۆ ئەوانە.
مەتا ٥:٣
شەش شت هەن یەزدان ڕقی لێیانە، حەوتیش قێزەونە لەلای: چاوی بەفیز،زمانی درۆزن،دەستێک کە خوێنی بێتاوانی ڕشتبێت.
پەندەکانی سلێمان ٦:١٦–١٧
یەزدان قێزی لە هەموو دڵ بەفیزێکە.
پەندەکانی سلێمان ١٦:٥
خودایە، بمپشکنە و بزانە دڵم چی تێدایە! تاقیم بکەوە و بزانە خولیای چیم. سەیر بکە ئاخۆ هیچ ڕێگایەکی خراپەم تێدایە، ڕێنماییم بکە لە ڕێگای هەتاهەتایی.
زەبوورەکان ١٣٩:٢٣–٢٤
با نیعمەت و ئاشتی لە خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لەگەڵتان بێت. سوپاسی خودا دەکەم، هەر کاتێک یادتان بکەم.
فیلیپی ١:٢–٣
خۆزگە دەخوازرێت بە دڵنەرمەکان، چونکە زەوییان بە میراتیی بۆ دەمێنێتەوە.
مەتا ٥:٥
هەڵبژاردەکانی کتێبی پیرۆز لە ڕووناکی ڕۆژانە لەسەر ڕێگای ڕۆژانە (کۆکراوەی موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
کردار ٢٠:١٩ · مەتا ٢٠:٢٦–٢٨
١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
ڕۆما ٥:١٤ · عیبرانییەکان ٢:٩
١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
ئیشایا ٣٨:١٧ · یەکەم یۆحەنا ٤:٩–١٠
١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
کۆلۆسی ١:١٩ · یۆحەنا ٣:٣٥
١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
زەبوورەکان ١١٩:٢٥ · کۆلۆسی ٣:١–٣
١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
یۆحەنا ١٤:٢٨ · لۆقا ١١:٢






