٨ی شوباتی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, شوبات ٩: مردن لووشدەدات بۆ هەتاهەتایە
ڕووناکی ڕۆژانە
بەڵام ئێستا وا لێرە دڵنەوایی دەکرێت و تۆش ئازار دەچێژیت.
لۆقا ١٦:٢٥
لەمەودوا خۆری تۆ ئاوا نابێت، مانگی تۆ کەم ناکات، چونکە یەزدان بۆت دەبێت بە ڕووناکی هەتاهەتایی، ڕۆژانی ماتەمینیت تەواو دەبێت.
ئیشایا ٦٠:٢٠
مردن لووشدەدات بۆ هەتاهەتایە. یەزدانی باڵادەست فرمێسک لەسەر هەموو ڕووەکان دەسڕێتەوە، ڕیسوایی گەلەکەی دادەماڵێت لە هەموو زەویدا،چونکە یەزدان فەرمووی.
ئیشایا ٢٥:٨
ئەمانە ئەوانەن کە لە تەنگانە گەورەکەوە هاتوون و جلەکانیان بە خوێنی بەرخەکە شوشتووە و سپی کردووە. بۆیە «لەبەردەم تەختی خودان و شەو و ڕۆژ لە پەرستگاکەی خزمەتی دەکەن و دانیشتووی سەر تەختەکەش بە چادر دایاندەپۆشێت. ئیتر نە برسی دەبن و نە تینوو، نە هەتاو لێیان دەدات و نە گەرمی سووتێنەر، چونکە بەرخەکەی ناوەڕاستی تەختەکە شوانایەتییان دەکات و بەرەو کانییەکانی ئاوی ژیانیان دەبات.
ئاشکراکردن ٧:١٤–١٧
ئەویش هەموو فرمێسکێکی چاویان دەسڕێتەوە، ئیتر مردن نابێت، شیوەن و هاوار و ئازار نامێنن، چونکە شتەکانی پێشوو بەسەرچوون.
ئاشکراکردن ٢١:٤
چونکە شەو دادێت و کەس ناتوانێت کاری تێدا بکات.
یۆحەنا ٩:٤
خۆزگە دەخوازرێت بەو مردووانەی لە ئێستاوە بە یەکبوون لەگەڵ عیسای خاوەن شکۆ دەمرن! ... بۆ ئەوەی لە ماندووبوونیان بحەسێنەوە، چونکە کردەوەکانیان شوێنیان دەکەون.
ئاشکراکردن ١٤:١٣
لەوێ خراپەکاران لە ئاژاوەنانەوە دەوەستن لەوێ ماندووان پشوو دەدەن.
ئەیوب ٣:١٧
ساموئێل بە شاولی گوت: بۆچی ڕاتچڵەکاندم و سەرت خستم؟
یەکەم ساموئێل ٢٨:١٥
ئەوەی لە دەستت دێت، بەوپەڕی هێز و تواناوە بیکە، چونکە نە کار و نە پلاندانان و نە زانین و نە دانایی نییە لە جیهانی مردووان، ئەوەی تۆ دەچیت بۆ ئەوێ.
ژیرمەندی ٩:١٠
نە مردووان ستایشی یەزدان دەکەن، نە هەموو ئەوانەی شۆڕ دەبنەوە ناو بێدەنگی.
زەبوورەکان ١١٥:١٧
سەبارەت بە من، وا وەک شەرابی پێشکەشکراو دەڕژێم و کاتی کۆچکردنم هاتووە. تێکۆشانێکی باش تێکۆشاوم، پێشبڕکێکەم تەواو کرد و باوەڕەکەم پاراست. ئێستا تاجی ڕاستودروستیم بۆ دانراوە، ئەوەی مەسیحی خاوەن شکۆ کە دادوەری ڕاستودروستە لەو ڕۆژەدا دەمداتێ.
دووەم تیمۆساوس ٤:٦–٨
کەواتە حەسانەوەی ڕۆژی حەوتەم بۆ گەلی خودا ماوە، چونکە ئەوەی بچێتە ناو حەسانەوەی خودا لە کارەکانیشی پشوو دەدات، وەک خوداش لە کارەکانی پشووی دا.
عیبرانییەکان ٤:٩–١٠
هەڵبژاردەکانی کتێبی پیرۆز لە ڕووناکی ڕۆژانە لەسەر ڕێگای ڕۆژانە (کۆکراوەی موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٧ی شوباتی ٢٠١٩
دواوتار ٨:١٠–١١ · لۆقا ١٧:١٥–١٨
٦ی شوباتی ٢٠١٩
یەکەم تیمۆساوس ١:١٤ · دووەم کۆرنسۆس ٨:٩
٥ی شوباتی ٢٠١٩
یۆحەنا ١٠:١٠ · پەیدابوون ٢:١٧
٤ی شوباتی ٢٠١٩
دواوتار ١٧:١٦ · عیبرانییەکان ١١:١٥–١٦
٣ی شوباتی ٢٠١٩
حەگەی ٢:٤ · یۆحەنا ١٥:٥
٢ی شوباتی ٢٠١٩
یەکەم پوختەی مێژوو ٤:١٠ · لۆقا ٢٢:٤٦






