٧ی شوباتی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, شوبات ٨: ئیتر بە کۆیلە ناوتان نابەم
ڕووناکی ڕۆژانە
ئیتر بە کۆیلە ناوتان نابەم، چونکە کۆیلە نازانێت گەورەکەی چی دەکات.
یۆحەنا ١٥:١٥
یەزدانیش فەرمووی: «ئایا ئەوەی کە بەتەمام ئەنجامی بدەم لە ئیبراهیمی بشارمەوە؟
پەیدابوون ١٨:١٧
لەبەر ئەوەی بە ئێوە دراوە نهێنی شانشینی ئاسمان بزانن.
مەتا ١٣:١١
بەڵام خودا بەهۆی ڕۆحی خۆی بۆی ئاشکرا کردین. ڕۆحی پیرۆز لە هەموو شتێک دەکۆڵێتەوە، تەنانەت لە قووڵایی ناخی خوداش دەکۆڵێتەوە.
یەکەم کۆرنسۆس ٢:١٠
شاراوە بوو، ئەوەی خودا لە ئەزەلەوە بۆ شکۆی ئێمەی داناوە.
یەکەم کۆرنسۆس ٢:٧
خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە هەڵیاندەبژێریت و نزیکیان دەکەیتەوە بۆ ئەوەی لە حەوشەی ماڵەکەت بژین! تێر بووین لە چاکی ماڵەکەت، لە پەرستگای پیرۆزی تۆ.
زەبوورەکان ٦٥:٤
خودا نهێنی خۆی بەوانە دەسپێرێت کە لێی دەترسن، وا دەکات پەیمانەکەی زانراو بێت لەلایان.
زەبوورەکان ٢٥:١٤
ئەو وشانەم پێدان کە تۆ پێت دابووم، ئەوانیش وەریانگرت و بە ڕاستی زانییان لە تۆوە هاتووم، باوەڕیان هێنا کە تۆ منت ناردووە.
یۆحەنا ١٧:٨
ئێوە دۆستی منن، ئەگەر کار بەوە بکەن کە ڕاتاندەسپێرم.
یۆحەنا ١٥:١٤
بەڵکو شووراکانت ناو لێ دەنێیت: ”ڕزگاری“ و دەروازەکانیشت ”ستایش“.
ئیشایا ٦٠:١٨
شوورای شارەکە دوازدە بناغەی هەبوو، دوازدە ناو لە سەریان هەبوو، ناوی دوازدە نێردراوەکەی بەرخەکە.
ئاشکراکردن ٢١:١٤
بۆیە ئیتر نامۆ و بێگانە نین، بەڵکو دەبنە هاوڵاتی لەگەڵ گەلی پیرۆزی خودا و بنەماڵەی خودا، لەسەر بناغەی نێردراوان و پێغەمبەران بنیاد نراون، عیسای مەسیحیش خۆی گرنگترین بەردی بناغەیە. هەموو خانووەکە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا پێکەوە بەستراوە و گەشە دەکات هەتا ببێتە پەرستگایەکی پیرۆز بۆ مەسیح. ئێوەش بە یەکبوون لەگەڵ ئەودا پێکەوە بنیادنراون، تاکو ببنە خانووێک بۆ ڕۆحی خودا.
ئەفەسۆس ٢:١٩–٢٢
چونکە تامتان کردووە کە مەسیحی باڵادەست چاکە. ئەوەی ئێوە دێنە لای، بەردە زیندووەکەیە، لەلایەن خەڵکەوە ڕەتکراوەتەوە، بەڵام لەلایەن خوداوە هەڵبژێردراوە و گرانبەهایە، ئێوەش وەک بەردی زیندوو لە خانووێکی ڕۆحی بنیاد دەنرێن، بۆ کاهینیێتی پیرۆز، بۆ کردنی قوربانییە ڕۆحییە قبوڵکراوەکان بۆ خودا لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە.
یەکەم پەترۆس ٢:٣–٥
ئەی خودایە، ستایشکردن لە سییۆن شایانی تۆیە.
زەبوورەکان ٦٥:١
هەڵبژاردەکانی کتێبی پیرۆز لە ڕووناکی ڕۆژانە لەسەر ڕێگای ڕۆژانە (کۆکراوەی موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٦ی شوباتی ٢٠١٩
یەکەم تیمۆساوس ١:١٤ · دووەم کۆرنسۆس ٨:٩
٥ی شوباتی ٢٠١٩
یۆحەنا ١٠:١٠ · پەیدابوون ٢:١٧
٤ی شوباتی ٢٠١٩
دواوتار ١٧:١٦ · عیبرانییەکان ١١:١٥–١٦
٣ی شوباتی ٢٠١٩
حەگەی ٢:٤ · یۆحەنا ١٥:٥
٢ی شوباتی ٢٠١٩
یەکەم پوختەی مێژوو ٤:١٠ · لۆقا ٢٢:٤٦
١ی شوباتی ٢٠١٩
یەکەم پەترۆس ١:٨ · دووەم کۆرنسۆس ٥:٧






