١٢ی ئازاری ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, ئازار ١٣: کامەتان ناخۆشی هەیە؟ (یاقوب ٥:١٣)
ڕووناکی ڕۆژانە
چونکە خودا یەکە و یەک ئاشتکەرەوە لەنێوان خودا و مرۆڤدایە، ئەویش عیسای مەسیحی مرۆڤە.
یەکەم تیمۆساوس ٢:٥
بۆیە کە منداڵەکان لە گۆشت و خوێن بەشدارن، ئەویش بە هەمان شێوە بەشداری لە سروشتی مرۆڤایەتییان کرد.
عیبرانییەکان ٢:١٤
ڕوو لە من بکەن و ڕزگارتان بێت، ئەی هەموو لایەکانی زەوی، چونکە من خودام و یەکێکی دیکە نییە.
ئیشایا ٤٥:٢٢
ئەوا لەلای باوک داکۆکیکارمان هەیە کە عیسای مەسیحی ڕاستودروستە.
یەکەم یۆحەنا ٢:١
بەڵام ئێوە ئێستا لەگەڵ عیسای مەسیحدا یەکن، هەرچەندە پێشتر دوور بوون، بە خوێنی مەسیح نزیک بوونەوە. لەبەر ئەوەی مەسیح ئاشتی ئێمەیە.
ئەفەسۆس ٢:١٣–١٤
بەڵکو بە خوێنی خۆی یەک جار چووە ناو شوێنی هەرەپیرۆز و کڕینەوەی هەتاهەتایی دەستکەوت، لەبەر ئەمە مەسیح ڕێکخەری پەیمانی نوێیە، تاکو بانگکراوان بەڵێنی میراتی هەتاهەتایی وەربگرن، چونکە مردنەکە بەهای خوێنە بۆ ئازادکردن لەو گوناهانەی کە لە پەیمانی یەکەمدا کردوویانە.
عیبرانییەکان ٩:١٢, ١٥
بەو هۆیەوە دەتوانێ ئەوانە بە تەواوی ڕزگار بکات کە لە ڕێگەی ئەوەوە دەچنە لای خودا، ئەو هەمیشە دەژیێت تاکو داکۆکییان لێ بکات.
عیبرانییەکان ٧:٢٥
گیانم خەمبارە لە ناخم، بۆیە یادت دەکەمەوە.
زەبوورەکان ٤٢:٦
تۆ کەسی بیروڕا چەسپاو بە ئاشتی تەواو دەپارێزیت، چونکە پشتی بە تۆ بەستووە. هەتاهەتایە پشت بە یەزدان ببەستن، چونکە یەزدان، هەر یەزدان، تاشەبەردەکەی هەتاهەتاییە.
ئیشایا ٢٦:٣–٤
خەمەکانت بە یەزدان بسپێرە، ئەو پشتگیریت دەکات.
زەبوورەکان ٥٥:٢٢
لەبەر ئەوەی بە سووکییەوە نەیڕوانییە ستەمی ستەملێکراوەکە و پشتی لێ ناکات، ڕووی لێ وەرناگێڕێت، بەڵکو گوێ لە هاواری دەگرێت.
زەبوورەکان ٢٢:٢٤
کامەتان ناخۆشی هەیە؟ با نوێژ بکات.
یاقوب ٥:١٣
ئەوەی من دەتاندەمێ وەک ئەوە نییە کە جیهان دەتانداتێ. نیگەران مەبن و مەترسن.
یۆحەنا ١٤:٢٧
خەم بۆ ژیانتان مەخۆن کە چی بخۆن و چی بخۆنەوە؛ هەروەها بۆ جەستەتان کە چی بپۆشن. ... سەیری باڵندەی ئاسمان بکەن، نە تۆو دەکەن و نە دروێنە و نە لە ئەمبار کۆدەکەنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا باوکی ئاسمانیتان بەخێویان دەکات. ئایا ئێوە لەوان بەنرختر نین؟
مەتا ٦:٢٥–٢٦
بێباوەڕ مەبە بەڵکو باوەڕ بهێنە.
یۆحەنا ٢٠:٢٧
دڵنیابن من هەموو ڕۆژێک لەگەڵتانم.
مەتا ٢٨:٢٠
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١١ی ئازاری ٢٠١٩
سەرژمێری ٦:٢٤ · پەندەکانی سلێمان ١٠:٢٢
١٠ی ئازاری ٢٠١٩
پەیدابوون ٢٢:١٤ · پەیدابوون ٢٢:٨
٩ی ئازاری ٢٠١٩
یەکەم تیمۆساوس ٦:١٧ · دواوتار ٨:١١–١٢
٨ی ئازاری ٢٠١٩
ئیشایا ٣٨:١٧ · میخا ٧:١٨–١٩
٧ی ئازاری ٢٠١٩
ئیشایا ٥٤:٥ · ئەفەسۆس ٥:٣٢
٦ی ئازاری ٢٠١٩
پەندەکانی سلێمان ٢:٨ · دواوتار ١:٣٢–٣٣






