١٩ی نیسانی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, نیسان ٢٠: تۆ کێیت گەورەم؟ (کردار ٢٦:١٥)
ڕووناکی ڕۆژانە
نابێت هیچ شتێکی تەرخانکراو بۆ قڕکردن لەلای ئێوە ببینرێتەوە.
دواوتار ١٣:١٧
﴿یەزدان دەفەرموێ: لەبەر ئەوە لە ناوەڕاستیان بڕۆنە دەرەوە و بەجێیان بهێڵن. دەست لە هیچ شتێکی گڵاو مەدەن.
دووەم کۆرنسۆس ٦:١٧
خۆشەویستان، ئێوە نامۆ و بێگانەن بەم جیهانە، هەر بۆیە لێتان دەپاڕێمەوە لە هەوەسەکانی جەستە دوور بکەونەوە، کە لە دژی دەروون دەجەنگن.
یەکەم پەترۆس ٢:١١
تەنانەت ڕقتان لەو بەرگانە بێتەوە کە بە جەستە گڵاو بوونە.
یەهوزا ١:٢٣
خۆشەویستان، ئێستا ڕۆڵەی خوداین و هێشتا دەرنەکەوتووە دەبینە چی. بەڵام دەزانین کاتێک ئەو دەردەکەوێت ئێمە وەک ئەو دەبین، چونکە وەک خۆی دەیبینین. هەرکەسێک ئەم هیوایەی بەو هەبێت، خۆی پاک دەکاتەوە، هەروەک چۆن ئەو پاکە.
یەکەم یۆحەنا ٣:٢–٣
نیعمەتی خودا دەرکەوت و ڕزگاری پێشکەشی هەموو خەڵک دەکات. ئەوەی فێرمان دەکات نکۆڵی لە خوانەناسی و هەوەسە دنیاییەکان بکەین، بە ژیری و ڕاستودروستی و لەخواترسی بژین لەم دنیایە، لە چاوەڕوانی هیوای بەرەکەتدار، دەرکەوتنی شکۆی خودای گەورە و ڕزگارکەرمان، عیسای مەسیح، ئەوەی بۆ ئێمە خۆی بەختکرد، تاکو لە هەموو سەرپێچییەک بمانکڕێتەوە و گەلێکی تایبەت بۆ خۆی پاک بکاتەوە، دڵگەرم بۆ چاکەکاری.
تیتۆس ٢:١١–١٤
تۆ کێیت گەورەم؟“ «مەسیحی خاوەن شکۆ فەرمووی: ”من عیسام.
کردار ٢٦:١٥
ئەوە منم. مەترسن.
مەتا ١٤:٢٧
کە بەناو ئاودا بپەڕیتەوە، من لەگەڵتدام، بەناو ڕووبارەکانیشدا، نوقومت ناکەن. بەناو ئاگردا بڕۆیت، داغ نابیت، بڵێسەش ناتسووتێنێت، چونکە من یەزدانم، خودای تۆم ... ڕزگارکەری تۆ.
ئیشایا ٤٣:٢–٣
ئەگەر تەنانەت بەناو دۆڵی سێبەری مەرگیشدا بڕۆم، لە هیچ خراپەیەک ناترسم، لەبەر ئەوەی تۆ لەگەڵمدای، گۆچان و داردەستەکەت دڵنەواییم دەکەن.
زەبوورەکان ٢٣:٤
ناوی لێ دەنێن ئیمانوێل،﴾ کە بە واتای خودا لەگەڵمانە دێت.
مەتا ١:٢٣
چونکە گەلەکەی لە گوناهەکانیان ڕزگار دەکات.
مەتا ١:٢١
بەڵام ئەگەر یەکێک گوناهی کرد، ئەوا لەلای باوک داکۆکیکارمان هەیە کە عیسای مەسیحی ڕاستودروستە.
یەکەم یۆحەنا ٢:١
کێیە تاوانبار دەکات؟ کەس نییە. عیسای مەسیحە کە مرد، بەڵکو لەمەش زیاتر هەستێنرایەوە، هەر ئەویش لە دەستەڕاستی خودایە و داکۆکیمان لێدەکات. کێ لە خۆشەویستی مەسیح جیامان دەکاتەوە؟ ناخۆشی یان تەنگانە یان چەوسانەوە یان قاتوقڕی یان ڕووتی یان مەترسی یاخود شمشێر؟
ڕۆما ٨:٣٤–٣٥
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١٨ی نیسانی ٢٠١٩
دواوتار ١٨:١٨ · دواوتار ٥:٥
١٧ی نیسانی ٢٠١٩
زەبوورەکان ٥٠:٢٣ · کۆلۆسی ٣:١٦–١٧
١٦ی نیسانی ٢٠١٩
زەبوورەکان ٣١:٢٢ · زەبوورەکان ٦٩:٢
١٥ی نیسانی ٢٠١٩
یەرمیا ٥٠:٣٤ · ئامۆس ٥:١٢
١٤ی نیسانی ٢٠١٩
زەبوورەکان ٦٣:٥–٦ · زەبوورەکان ١٣٩:١٧–١٨
١٣ی نیسانی ٢٠١٩
پەندەکانی سلێمان ٣:٩ · دووەم کۆرنسۆس ٩:٦




