٣ی ئایاری ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, ئایار ٤: ئایا درەنگ وەڵامیان دەداتەوە؟
ڕووناکی ڕۆژانە
بێگومان یەزدان بێ دەسەڵات نییە بۆ ڕزگارکردن، گوێشی گران نییە بۆ بیستن.
ئیشایا ٥٩:١
ئەو ڕۆژەی هاوارم بۆ تۆ کرد بەدەنگمەوە هاتیت، ئازا و بوێرت کردم.
زەبوورەکان ١٣٨:٣
هێشتا لە نزاکەمدا بووم، جبرائیل، ئەو پیاوەی کە پێشتر لە بینینێکی دیکەدا بۆم ئاشکرا کرابوو، لە کاتی قوربانی ئێوارە بە خێرایی فڕی و هاتە لام.
دانیال ٩:٢١
ڕووی خۆتم لێ مەشارەوە، خزمەتکاری خۆت لە کاتی تووڕەییت مەگەڕێنەوە، تۆ یارمەتیدەری من بوویت. ئەی خودای ڕزگارکەرم، ڕەتم مەکەرەوە و جێم مەهێڵە.
زەبوورەکان ٢٧:٩
بەڵام تۆ ئەی یەزدان، لێم دوور مەبە، ئەی هێزی من، زوو بگە فریام.
زەبوورەکان ٢٢:١٩
ئای، ئەی یەزدانی باڵادەست، ئەوەتا تۆ بە توانای مەزن و دەستی بەهێزەوە ئاسمان و زەویت دروستکردووە و هیچ شتێک لەلای تۆ قورس نییە.
یەرمیا ٣٢:١٧
ئەوەی لە مردنێکی ئاوا گەورە دەربازی کردین و دەربازمان دەکات. هیوامان پێی هەیە کە دواتریش دەربازمان دەکات.
دووەم کۆرنسۆس ١:١٠
باشە خودا مافی هەڵبژێردراوەکانی خۆی کە شەو و ڕۆژ لێی دەپاڕێنەوە وەرناگرێت؟ ئایا درەنگ وەڵامیان دەداتەوە؟ پێتان دەڵێم: خێرا مافیان بۆ وەردەگرێت.
لۆقا ١٨:٧–٨
من لەسەر زەوی شکۆدارم کردیت بە تەواوکردنی ئەو کارەی پێت دابووم.
یۆحەنا ١٧:٤
خواردنی من ئەوەیە خواستی ئەوە ئەنجام بدەم کە ناردوومی و کارەکەی تەواو بکەم.
یۆحەنا ٤:٣٤
هەتا ڕۆژە لەسەرمانە کاری ئەوە بکەین کە ناردوومی، چونکە شەو دادێت و کەس ناتوانێت کاری تێدا بکات.
یۆحەنا ٩:٤
نەتاندەزانی پێویستە لە ماڵی باوکمدا بم؟ بەڵام لەو قسەیە تێنەگەیشتن کە پێی فەرموون.
لۆقا ٢:٤٩–٥٠
ئەم نەخۆشییە بۆ مردن نییە، بەڵکو بۆ شکۆداری خودایە، تاکو بەهۆیەوە کوڕی خودا شکۆدار بێت ... ئەی پێم نەگوتی ئەگەر باوەڕ بکەیت شکۆی خودا دەبینیت؟
یۆحەنا ١١:٤, ٤٠
عیساش لە دانایی و باڵا گەشەی دەکرد، جێی ڕەزامەندی خودا و خەڵکی بوو.
لۆقا ٢:٥٢
هەموو شایەتییان بۆ دەدا، سەرسام بوون لەو پەیامە پڕ لە نیعمەتەی لە دەمی دەهاتە دەرەوە، دەیانگوت: «ئەمە کوڕەکەی یوسف نییە؟»
لۆقا ٤:٢٢
تۆ شایستەی ئەوەی تۆمارەکە ببەیت و مۆرەکانی بکەیتەوە، چونکە تۆ سەربڕایت و بە خوێنی خۆت خەڵکت بۆ خودا کڕییەوە، لە هەموو هۆز و زمان و گەل و نەتەوەیەک. ئەوانیشت کردە شانشین و کاهین بۆ خودامان و فەرمانڕەوایەتی زەوی دەکەن.
ئاشکراکردن ٥:٩–١٠
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢ی ئایاری ٢٠١٩
پەیدابوون ٢٨:١٦ · مەتا ١٨:٢٠
١ی ئایاری ٢٠١٩
گەلاتیا ٥:٢٢ · ڕۆما ٨:٦
٣٠ی نیسانی ٢٠١٩
یەکەم یۆحەنا ٢:٥ · عیبرانییەکان ١٣:٢٠–٢١
٢٩ی نیسانی ٢٠١٩
یەکەم ساموئێل ١٢:٢٤ · دواوتار ٨:٢
٢٨ی نیسانی ٢٠١٩
یۆحەنا ١:٢٩ · عیبرانییەکان ١٠:٤–٧
٢٧ی نیسانی ٢٠١٩
یەکەم کۆرنسۆس ٧:٢٩ · ئەیوب ١٤:١–٢





