٤ی ئایاری ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, ئایار ٥: جا خەم مەخۆن بڵێن، ”چی بخۆین؟“
ڕووناکی ڕۆژانە
جا خەم مەخۆن بڵێن، ”چی بخۆین؟“ یان ”چی بخۆینەوە؟“ یان ”چی لەبەر بکەین؟“ ... باوکی ئاسمانیشتان دەزانێت پێویستیتان بە هەموو ئەوانە هەیە.
مەتا ٦:٣١–٣٢
لە یەزدان بترسن ئەی گەلە پیرۆزەکەی، چونکە ئەوانەی لێی دەترسن پێویستیان بە هیچ نابێت. ڕەنگە شێرەکان تووشی برسیێتی و لاوازی بن، بەڵام ئەوانەی ڕوو لە یەزدان دەکەن پێویستیان بە شتی چاک نابێت.
زەبوورەکان ٣٤:٩–١٠
یەزدان میهرەبانی و شکۆ دەبەخشێت، ڕێ لە چاکە ناگرێت بۆ ئەوانەی ڕێگایان تەواوە. ئەی یەزدانی سوپاسالار، خۆزگە بەوە دەخوازرێ کە پشت بە تۆ دەبەستێت.
زەبوورەکان ٨٤:١١–١٢
جا دەمەوێ ئێوە بێ خەم بن.
یەکەم کۆرنسۆس ٧:٣٢
نیگەران مەبن، بەڵکو با لە هەموو شتێکدا داواکاریتان بە نوێژ و پاڕانەوە و سوپاسگوزارییەوە لەلای خودا زانراو بێت.
فیلیپی ٤:٦
ئایا دوو چۆلەکە بە فلسێک نافرۆشرێت؟ کەچی هیچ یەکێکیان بەبێ خواستی باوکتان ناکەوێتە سەر زەوی. ئێوە تەنانەت مووی سەریشتان هەمووی ژمێردراوە. کەواتە مەترسن، ئێوە زۆر لە چۆلەکە بەنرخترن.
مەتا ١٠:٢٩–٣١
بۆچی ئەوەندە دەترسن؟ هێشتا باوەڕتان نییە؟
مەرقۆس ٤:٤٠
باوەڕتان بە خودا هەبێت.
مەرقۆس ١١:٢٢
هەورێکی هێنا بۆ داپۆشین، ئاگرێک بۆ ڕووناککردنەوەی شەو.
زەبوورەکان ١٠٥:٣٩
وەک باوک چۆن بەزەیی بە منداڵەکانیدا دێتەوە، یەزدانیش ئاوا بەزەیی بەوانەدا دێتەوە کە لێی دەترسن، چونکە دەزانێت ئێمە چۆن پێکهێنراوین، لەبیریەتی کە ئێمە خۆڵین.
زەبوورەکان ١٠٣:١٣–١٤
نە خۆر بە ڕۆژ ئەزیەتت دەدات، نە مانگ بە شەو.
زەبوورەکان ١٢١:٦
بە ڕۆژ لەبەر گەرما دەبێت بە چادر بۆ سێبەر و لە لافاو و بارانیش دەبێت بە داڵدە و پەناگا.
ئیشایا ٤:٦
یەزدان پارێزگاری تۆیە، یەزدان سێبەری تۆیە لەلای دەستی ڕاستت، یەزدان پارێزگاری هاتوچۆت دەکات، لە ئێستاوە و بۆ هەتاهەتایە.
زەبوورەکان ١٢١:٥, ٨
یەزدانیش لەپێشیانەوە دەڕۆیشت، بە ڕۆژ لە ستوونێکی هەوردا لە ڕێگا ڕابەرایەتی دەکردن، بە شەویش لە ستوونێکی ئاگر هەتا ڕووناکییان بۆ ببێت، بۆ ئەوەی بە شەو و ڕۆژ بڕۆن. ستوونە هەورەکە بە ڕۆژ و ستوونە ئاگرەکە بە شەو لەبەردەم گەلدا لا نەدەچوون.
دەرچوون ١٣:٢١–٢٢
عیسای مەسیح وەک خۆیەتی، دوێنێ و ئەمڕۆ و هەتاهەتایە.
عیبرانییەکان ١٣:٨
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٣ی ئایاری ٢٠١٩
مەتا ٥:٤٨ · پەیدابوون ١٧:١
٢ی ئایاری ٢٠١٩
پەیدابوون ٢٨:١٦ · مەتا ١٨:٢٠
١ی ئایاری ٢٠١٩
گەلاتیا ٥:٢٢ · ڕۆما ٨:٦
٣٠ی نیسانی ٢٠١٩
یەکەم یۆحەنا ٢:٥ · عیبرانییەکان ١٣:٢٠–٢١
٢٩ی نیسانی ٢٠١٩
یەکەم ساموئێل ١٢:٢٤ · دواوتار ٨:٢
٢٨ی نیسانی ٢٠١٩
یۆحەنا ١:٢٩ · عیبرانییەکان ١٠:٤–٧





