١٢ی ئایاری ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, ئایار ١٣: ئەو کەفارەتی گوناهەکانمانە
ڕووناکی ڕۆژانە
جا دەمەوێ پیاوان لە هەموو شوێنێکدا نوێژ بکەن و بێ تووڕەیی و مشتومڕ دەستی پاکیان بەرز بکەنەوە.
یەکەم تیمۆساوس ٢:٨
بەڵام کاتێک دێت ئەویش کە ئێستایە خواپەرستە ڕاستەقینەکان بە ڕۆحی پیرۆز و ڕاستی باوک دەپەرستن، چونکە باوک داوای ئەم جۆرە خواپەرستانە دەکات. خودا ڕۆحە و پێویستە ئەوانەی دەیپەرستن بە ڕۆحی پیرۆز و ڕاستی بیپەرستن.
یۆحەنا ٤:٢٣–٢٤
ئەوسا هاوار دەکەیت و یەزدان وەڵام دەداتەوە، هاواری فریاکەوتن دەکەیت، ئەویش پێت دەفەرموێت.
ئیشایا ٥٨:٩
کاتێک دەوەستن نوێژ بکەن، ئەگەر شتێکتان بەسەر یەکێکەوە هەبێت لێی خۆشبن.
مەرقۆس ١١:٢٥
بەبێ باوەڕ مەحاڵە ڕەزامەندی خودا بەدەستبهێنرێت، چونکە ئەوەی لەو نزیک بێتەوە، دەبێ باوەڕی بە بوونی ئەو هەبێت و پاداشتی ئەوانەش دەداتەوە کە بە پەرۆشەوە ڕوویان لەو دەکەن.
عیبرانییەکان ١١:٦
بەڵام با بە باوەڕەوە داوا بکات و گومان نەکات، چونکە ئەوەی گومان دەکات وەک شەپۆلی دەریا وایە، با دەیهێنێت و دەیبات. ئەو مرۆڤە با بیرنەکاتەوە کە شتێک لە مەسیحی باڵادەستەوە وەردەگرێت.
یاقوب ١:٦–٧
ئەگەر دڵم حەزی لە خراپە بووایە، پەروەردگار گوێی لێ نەدەگرتم.
زەبوورەکان ٦٦:١٨
ڕۆڵە خۆشەویستەکانم، ئەمانەتان بۆ دەنووسم تاکو گوناه نەکەن. بەڵام ئەگەر یەکێک گوناهی کرد، ئەوا لەلای باوک داکۆکیکارمان هەیە کە عیسای مەسیحی ڕاستودروستە. ئەو کەفارەتی گوناهەکانمانە.
یەکەم یۆحەنا ٢:١–٢
دڵەکوتێمە و هێزم لەبەر بڕاوە.
زەبوورەکان ٣٨:١٠
ئەی خودایە، گوێت لە هاوارم بێت، گوێ لە نوێژەکەم بگرە. لەوپەڕی زەوییەوە هاوار بۆ تۆ دەکەم، کە دڵم لاواز دەبێت، پێشڕەویم بکە بۆ سەر تاشەبەردێکی لە خۆم بڵندتر.
زەبوورەکان ٦١:١–٢
بەڵام پێی فەرمووم: «نیعمەتی منت بەسە، چونکە هێزی من لە لاوازیدا تەواو دەبێت.» بۆیە بەوپەڕی شادییەوە شانازی بە لاوازیمەوە دەکەم، تاکو هێزی مەسیح بێتە سەرم. ... چونکە هەر کاتێک لاوازبم ئەوا بەهێزم.
دووەم کۆرنسۆس ١٢:٩–١٠
بەڵام کاتێک توندی بایەکەی بینی، ترسا و خەریک بوو نوقوم دەبوو، هاواری کرد: «گەورەم، ڕزگارم بکە!» عیساش یەکسەر دەستی درێژکرد و گرتی و پێی فەرموو: «کەم باوەڕ، بۆچی گومانت کرد؟»
مەتا ١٤:٣٠–٣١
ئەگەر ورە بەردەیت لە ڕۆژی تەنگانە، بێ هێزیت!
پەندەکانی سلێمان ٢٤:١٠
توانا بە ماندوو دەدات و بۆ داهێزراویش هێز زۆر دەکات.
ئیشایا ٤٠:٢٩
خودای هەتاهەتایی پەناگاتە و باڵە هەمیشەییەکانیشی لە ژێرەوە.
دواوتار ٣٣:٢٧
با مەسیح بەگوێرەی توانای شکۆی خۆی بە هەموو هێزێک بەهێزتان بکات.
کۆلۆسی ١:١١
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١١ی ئایاری ٢٠١٩
یەکەم کۆرنسۆس ١٥:٣٤ · یەکەم سالۆنیکی ٥:٥–٦
١٠ی ئایاری ٢٠١٩
یەکەم یۆحەنا ٣:٨ · ئەفەسۆس ٦:١٢
٩ی ئایاری ٢٠١٩
عیبرانییەکان ١١:١ · یەکەم کۆرنسۆس ١٥:١٩
٨ی ئایاری ٢٠١٩
ئیشایا ٥٣:١٠ · یۆحەنا ١٢:٢٧–٢٨
٧ی ئایاری ٢٠١٩
مەتا ٢٤:٦ · زەبوورەکان ٤٦:١–٣
٦ی ئایاری ٢٠١٩
زەبوورەکان ٨٥:١٠ · ئیشایا ٤٥:٢١





