٦ی ئایاری ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, ئایار ٧: جەنگ و هەواڵی جەنگیش دەبیستن
ڕووناکی ڕۆژانە
جەنگ و هەواڵی جەنگیش دەبیستن، وریابن مەتۆقن.
مەتا ٢٤:٦
خودا پەناگا و هێزمانە، لە تەنگانەدا زۆر بەهاناوە دێت. بۆیە ترسمان نییە ئەگەر زەویش بلەرزێت، ئەگەر چیاکانیش بکەونە ناو قووڵایی دەریاکانەوە، ئەگەر ئاوەکەشی بجۆشێت و کەف بکات، چیاکانیش لە سەرکێشی ئەو بلەرزن.
زەبوورەکان ٤٦:١–٣
گەلەکەم بڕۆ، بڕۆ ناو ژوورەکانت و دەرگاکەت لەدوای خۆت کلیل بدە، بۆ ساتێک خۆت بشارەوە هەتا تووڕەیی تێدەپەڕێت. ئەوەتا یەزدان لە شوێنی خۆیەوە دێتە دەرەوە هەتا سزای تاوانی دانیشتووانی زەوی بدات لەسەری.
ئیشایا ٢٦:٢٠–٢١
من پەنا دەهێنمە بەر سێبەری باڵەکانی تۆ، هەتا ئەم بەڵایە بەسەردەچێت.
زەبوورەکان ٥٧:١
ژیانیشتان لەگەڵ مەسیح لە خودادا شاردراوەتەوە.
کۆلۆسی ٣:٣
لە بیستنی هەواڵی خراپ ناترسێت، دڵی پتەوە، پشتی بە یەزدان بەستووە.
زەبوورەکان ١١٢:٧
«ئەمانەم پێ گوتن تاکو ئاشتیتان لە مندا هەبێت. لە جیهاندا تووشی تەنگانە دەبن. بەڵام ورەتان بەرز بێت، من جیهانم بەزاندووە.»
یۆحەنا ١٦:٣٣
ئەوەی تۆ لێت داوە، ئەوان دەیچەوسێننەوە و ئەوەی تۆ بریندارت کردووە، باسی ئازارەکانی دەکەن.
زەبوورەکان ٦٩:٢٦
مەحاڵە ئەو شتانەی کە خەڵکی تووشی گوناه دەکەن نەیەن، بەڵام قوڕبەسەر ئەوەی دەبێتە هۆی هاتنیان.
لۆقا ١٧:١
ئەم بەگوێرەی خواستی بڕیارلەسەردراو و زانینی پێشووی خودا داتانە دەست، بە دەستی گوناهباران لە خاچتان دا و کوشتتان.
کردار ٢:٢٣
ئینجا تفیان لە ڕووی کرد و مستیان لێدا، هەندێکیش زللەیان لێدا و گوتیان: «ئەی مەسیح، ئەگەر پێغەمبەریت، بزانە کێ بوو لێیدایت؟»
مەتا ٢٦:٦٧–٦٨
بە هەمان شێوە کاهینانی باڵا لەگەڵ مامۆستایانی تەورات و پیران گاڵتەیان پێدەکرد و دەیانگوت: «خەڵکی دیکەی ڕزگار کرد، بەڵام ناتوانێ خۆی ڕزگار بکات! ئەگەر پاشای ئیسرائیلە، با ئێستا لە خاچەکە دابەزێت.
مەتا ٢٧:٤١–٤٢
لەبەر ئەوەی بە ڕاستی لەم شارەدا، هێرۆدس و پیلاتۆسی پۆنتی و ناجولەکەکان و گەلی ئیسرائیل لە دژی عیسای خزمەتکاری پیرۆزت یەکیانگرت، ئەوەی کە دەستنیشانت کرد. ئەو کارەیان ئەنجام دا کە هێز و خواستی تۆ پێشوەخت نەخشەیان بۆ کێشابوو کە دەبێت ڕووبدەن.
کردار ٤:٢٧–٢٨
بە دڵنیاییەوە دەردەکانی ئێمەی هەڵگرت، ئازارەکانی ئێمەی برد، ئێمەش وامانزانی لەلایەن خوداوە گورزی بەرکەوتووە، لێی دراوە و زەلیلە.
ئیشایا ٥٣:٤
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٥ی ئایاری ٢٠١٩
مەتا ٦:٣١–٣٢ · زەبوورەکان ٣٤:٩–١٠
٤ی ئایاری ٢٠١٩
ئیشایا ٥٩:١ · زەبوورەکان ١٣٨:٣
٣ی ئایاری ٢٠١٩
مەتا ٥:٤٨ · پەیدابوون ١٧:١
٢ی ئایاری ٢٠١٩
پەیدابوون ٢٨:١٦ · مەتا ١٨:٢٠
١ی ئایاری ٢٠١٩
گەلاتیا ٥:٢٢ · ڕۆما ٨:٦
٣٠ی نیسانی ٢٠١٩
یەکەم یۆحەنا ٢:٥ · عیبرانییەکان ١٣:٢٠–٢١





