٧ی ئایاری ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, ئایار ٨: عیسای خاوەن شکۆ (ئاشکراکردن ٢٢:٢٠)
ڕووناکی ڕۆژانە
بەڵام خواستی یەزدان بوو وردوخاشی بکات و ئازار بکێشێت.
ئیشایا ٥٣:١٠
«ئێستا خەمبارم، چی بڵێم؟ ”باوکە لەم کاتە ڕزگارم بکە“؟ بەڵام نەخێر، من بۆ ئەم کاتە هاتووم. ئەی باوک، ناوت شکۆدار بکە!» جا دەنگێک لە ئاسمانەوە هات: «شکۆدارم کردووە و شکۆداریشی دەکەمەوە.»
یۆحەنا ١٢:٢٧–٢٨
باوکە، ئەگەر دەتەوێت ئەم جامەم لەسەر لاببە، بەڵام نەک بە خواستی من، بەڵکو بە خواستی خۆت بێت. فریشتەیەکیش لە ئاسمانەوە بۆی دەرکەوت بەهێزی دەکرد.
لۆقا ٢٢:٤٢–٤٣
کە بە ڕوخساری مرۆڤ بینرا، خۆی نزم کردەوە و هەتا مردن ملکەچ بوو،تەنانەت مردنی سەر خاچ.
فیلیپی ٢:٨
لەبەر ئەوە باوک منی خۆشدەوێت، چونکە ژیانی خۆم دادەنێم تاکو وەریبگرمەوە.
یۆحەنا ١٠:١٧
من لە ئاسمانەوە دابەزیوم، نەک بۆ ئەوەی خواستی خۆم ئەنجام بدەم، بەڵکو خواستی ئەوەی ناردوومی.
یۆحەنا ٦:٣٨
ئایا ئەو جامەی کە باوک پێیداوم نەیخۆمەوە؟
یۆحەنا ١٨:١١
ئەوەی ناردوومی لەگەڵمدایە و بە تەنها بەجێی نەهێشتووم، چونکە هەمیشە ئەوە دەکەم کە جێی ڕەزامەندی ئەوە.
یۆحەنا ٨:٢٩
ئەمە کوڕی خۆشەویستمە، ئەوەی زۆر پێی دڵشادم.
مەتا ٣:١٧
ئەوەی پشتیوانی دەکەم، هەڵبژاردەکەم کە پێی دڵشادم.
ئیشایا ٤٢:١
ئەی ئەوانەی یەزدانتان لە یادە، ئۆقرە مەگرن.
ئیشایا ٦٢:٦
تۆ شایستەی ئەوەی تۆمارەکە ببەیت و ... ئەوانیشت کردە شانشین و کاهین بۆ خودامان و.
ئاشکراکردن ٥:٩–١٠
کوڕانی هارونی کاهین کەڕەناکان لێدەدەن، جا بۆتان دەبێتە فەرزێکی هەتاهەتایی بۆ نەوەکانتان. ئەگەر لە خاکی خۆتان بۆ جەنگ چوونە سەر دوژمنێک کە ستەمتان لێدەکات، ئەوا کەڕەناکان وەک نیشانەی ئاگادارکردنەوە لێدەدەن و لەبەردەم یەزدانی پەروەردگارتان یاد دەکرێنەوە و لە دوژمنەکانتان ڕزگارتان دەبێت.
سەرژمێری ١٠:٨–٩
بە توخمی یاقوبم نەفەرموو، بەخۆڕایی بەدوامدا بگەڕێن.
ئیشایا ٤٥:١٩
ئینجا لەلایەن خوداوە دەنگیان بیسترا و نوێژەکانیان چووە ژوورەوە بۆ ناو نشینگەی پیرۆز لە ئاسمان.
دووەم پوختەی مێژوو ٣٠:٢٧
چاوی یەزدان لەسەر ڕاستودروستانە و گوێی لە پاڕانەوەکانیان ڕاگرتووە.
زەبوورەکان ٣٤:١٥
نوێژ بۆ یەکتری بکەن تاکو چاکببنەوە. نوێژی کەسی ڕاستودروست زۆر بەهێز و کاریگەرە.
یاقوب ٥:١٦
عیسای خاوەن شکۆ.
ئاشکراکردن ٢٢:٢٠
ئەی خودای من، دوا مەکەوە.
زەبوورەکان ٤٠:١٧
چاوەڕوانی ڕۆژی خودا دەکەن و پەلە لە هاتنی دەکەن.
دووەم پەترۆس ٣:١٢
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٦ی ئایاری ٢٠١٩
زەبوورەکان ٨٥:١٠ · ئیشایا ٤٥:٢١
٥ی ئایاری ٢٠١٩
مەتا ٦:٣١–٣٢ · زەبوورەکان ٣٤:٩–١٠
٤ی ئایاری ٢٠١٩
ئیشایا ٥٩:١ · زەبوورەکان ١٣٨:٣
٣ی ئایاری ٢٠١٩
مەتا ٥:٤٨ · پەیدابوون ١٧:١
٢ی ئایاری ٢٠١٩
پەیدابوون ٢٨:١٦ · مەتا ١٨:٢٠
١ی ئایاری ٢٠١٩
گەلاتیا ٥:٢٢ · ڕۆما ٨:٦





