١٥ی ئایاری ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, ئایار ١٦: بەڵام ڕێگام دەزانێت (ئەیوب ٢٣:١٠)
ڕووناکی ڕۆژانە
لە پۆڵسی بەندەی عیسای مەسیحەوە کە خودا وەک نێردراوێک بانگی کرد و تەرخانی کرد بۆ ڕاگەیاندنی مزگێنییەکەی.
ڕۆما ١:١
ئێوە بە ”مامۆستا“ و ”گەورە“ بانگم دەکەن و ڕاست دەکەن، چونکە من وام.
یۆحەنا ١٣:١٣
ئەوەی خزمەتم دەکات با بەدوام بکەوێت. ئیتر من لە هەر شوێنێک بم، خزمەتکاریشم لەوێیە. ئەگەر یەکێک خزمەتم بکات باوکم ڕێزی لێ دەگرێت.
یۆحەنا ١٢:٢٦
نیری من بخەنە سەر خۆتان و لە منەوە فێربن، چونکە دڵنەرم و بێفیزم، حەسانەوەش بۆ دەروونتان دەدۆزنەوە، چونکە نیرەکەم گونجاوە و بارم سووکە.
مەتا ١١:٢٩–٣٠
بەڵام ئەوەی بۆ من قازانج بوو، لە پێناوی مەسیحدا ئەمانە بە زیان دەزانم.
فیلیپی ٣:٧
بەڵام ئێستا کە لە گوناه ئازاد کراون و بوونەتە بەندەی خودا، بەرهەمتان بۆ پیرۆزی هەیە و دەرئەنجامەکەی ژیانی هەتاهەتاییە.
ڕۆما ٦:٢٢
ئیتر بە کۆیلە ناوتان نابەم، چونکە کۆیلە نازانێت گەورەکەی چی دەکات. بەڵام ناوی دۆستم لێنان چونکە هەرچییەکم لە باوکمەوە بیستبوو پێم ڕاگەیاندن.
یۆحەنا ١٥:١٥
کەواتە ئیتر کۆیلە نیت، بەڵکو ڕۆڵەی ئەویت.
گەلاتیا ٤:٧
مەسیح ئازادی کردین تاکو بە ئازادی بژین. بۆیە چەسپاو بن و جارێکی دیکە ملکەچی نیری کۆیلایەتی مەبن. ئەی خوشک و برایانم، ئێوە بۆ ئازادی بانگکراون، بەڵام ئازادی مەقۆزنەوە بۆ ڕازیکردنی سروشتی دنیایی.
گەلاتیا ٥:١, ١٣
ستایشی یەزدان دەکەم کە ئامۆژگاریم دەکات.
زەبوورەکان ١٦:٧
ناوی لێ دەنرێت سەرسوڕهێنەر و ڕاوێژکار.
ئیشایا ٩:٦
ڕاوێژ و دانایی تەواو هی منن، تێگەیشتن هی منە، هێز هی منە.
پەندەکانی سلێمان ٨:١٤
وشەکانی تۆ چرایە بۆ پێیەکانم، ڕووناکییە بۆ ڕێگام.
زەبوورەکان ١١٩:١٠٥
پڕ بەدڵ پشت بە یەزدان ببەستە و بە تێگەیشتوویی خۆت پشت ئەستوور مەبە. لە هەموو ڕێگاکانت بیناسە، ئەویش ڕێچکەکانت ڕاست دەکات.
پەندەکانی سلێمان ٣:٥–٦
ئەی یەزدان، زانیم کە مرۆڤ خاوەنی ڕێگای خۆی نییە، کەس ناتوانێت ڕێڕەوەکانی خۆی ئاراستە بکات.
یەرمیا ١٠:٢٣
کاتێک بەلای ڕاست یان چەپدا لادەدەن، گوێیەکانتان دەنگێک دەبیستێت لە دواتانەوە دەڵێت: «ئەمە ڕێگاکەیە، پێیدا بڕۆن.»
ئیشایا ٣٠:٢١
کارەکانت بە یەزدان بسپێرە، پلانەکانت جێگیر دەبێت.
پەندەکانی سلێمان ١٦:٣
بەڵام ڕێگام دەزانێت.
ئەیوب ٢٣:١٠
هەنگاوەکانی مرۆڤ لە یەزدانەوەیە، ئیتر مرۆڤ چۆن لە ڕێگای خۆی تێدەگات؟
پەندەکانی سلێمان ٢٠:٢٤
بە ئامۆژگاریت ڕێنماییم دەکەیت، پاشان بۆ شکۆمەندیم دەبەیت.
زەبوورەکان ٧٣:٢٤
هەتاهەتایە ئەم خودایە خودامانە، هەتا مردنیش ئەو ڕابەرمانە.
زەبوورەکان ٤٨:١٤
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١٤ی ئایاری ٢٠١٩
فیلیپی ٣:١٠ · مەتا ١٠:٢٥
١٣ی ئایاری ٢٠١٩
یەکەم تیمۆساوس ٢:٨ · یۆحەنا ٤:٢٣–٢٤
١٢ی ئایاری ٢٠١٩
یەکەم یۆحەنا ٤:٧ · ڕۆما ٥:٥
١١ی ئایاری ٢٠١٩
یەکەم کۆرنسۆس ١٥:٣٤ · یەکەم سالۆنیکی ٥:٥–٦
١٠ی ئایاری ٢٠١٩
یەکەم یۆحەنا ٣:٨ · ئەفەسۆس ٦:١٢
٩ی ئایاری ٢٠١٩
عیبرانییەکان ١١:١ · یەکەم کۆرنسۆس ١٥:١٩






