٢٤ی ئایاری ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, ئایار ٢٥: منم شوانە دڵسۆزەکە (یۆحەنا ١٠:١٤)
ڕووناکی ڕۆژانە
چاکەت چەند مەزنە، کە هەڵتگرتووە بۆ ئەوانەی ترسی تۆیان لە دڵدایە.
زەبوورەکان ٣١:١٩
لە کۆنەوە نە گوێیان لێ بووە و نە بیستوویانە، هیچ چاوێک خودایەکی جگە لە تۆ نەبینیوە، ئەوە بکات بۆ ئەو کەسەی چاوەڕێی دەکات.
ئیشایا ٦٤:٤
﴿ئەوەی هیچ چاوێک نەیبینیوە، هیچ گوێیەک نەیبیستووە و بە بیری هیچ مرۆڤێکدا نەهاتووە، ئەوەی خودا ئامادەی کردووە بۆ ئەوانەی خۆشیان دەوێت.﴾ بەڵام خودا بەهۆی ڕۆحی خۆی بۆی ئاشکرا کردین.
یەکەم کۆرنسۆس ٢:٩–١٠
ڕێگای ژیانت پێ ناساندم، تێربوون لە شادی لە ئامادەبوونتدایە، خۆشحاڵی هەتاهەتایی لەلای دەستەڕاستی تۆدایە.
زەبوورەکان ١٦:١١
ئەی خودایە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت چەند بەنرخە! ئادەمیزاد لەژێر سێبەری باڵەکانت پەنا دەگرن. بە چەوری ماڵەکەت تێر دەبن، تۆش پێیان دەدەیت لە ڕووباری خۆشییەکانت بنۆشن، چونکە کانی ژیان لەلای تۆیە، بە ڕووناکی تۆ ئێمە ڕووناکی دەبینین.
زەبوورەکان ٣٦:٧–٩
بەڵام لەخواترسی بۆ هەموو شتێک سوودبەخشە، چونکە بەڵێنی ژیانی ئێستا و داهاتووی تێدایە.
یەکەم تیمۆساوس ٤:٨
بۆ فریشتەی کڵێساکەی سیاتیرا بنووسە: کوڕی خودا، ئەوەی چاوەکانی وەک گڕی ئاگرە و پێیەکانی وەک بڕۆنزی بریقەدارە.
ئاشکراکردن ٢:١٨
دڵ لە هەموو شتێک فریودەرترە و دەرمانی نییە، کێ دەیناسێت؟ «من یەزدانم، دڵ دەپشکنم، دەروون تاقی دەکەمەوە، بۆ ئەوەی هەریەکە بەگوێرەی ڕەفتارەکەی پێی بدەم، بەگوێرەی شایستەیی کردارەکانی.»
یەرمیا ١٧:٩–١٠
گوناهەکانی ئێمەت لەبەردەمی خۆت داناوە، شتە شاراوەکانمان لەبەر ڕووناکی ڕوخسارت.
زەبوورەکان ٩٠:٨
مەسیحی خاوەن شکۆش ئاوڕی دایەوە و سەیری پەترۆسی کرد، ... ئیتر چووە دەرەوە و بەکوڵ گریا.
لۆقا ٢٢:٦١–٦٢
بەڵام عیسا لەلای خۆیەوە متمانەی پێ نەکردن، چونکە هەموو خەڵکی دەناسی. ئەو پێویستی بە کەس نەبوو دەربارەی مرۆڤ شایەتی بۆ بدات، چونکە خۆی دەیزانی دڵی مرۆڤ چی تێدایە.
یۆحەنا ٢:٢٤–٢٥
چونکە دەزانێت ئێمە چۆن پێکهێنراوین، لەبیریەتی کە ئێمە خۆڵین.
زەبوورەکان ١٠٣:١٤
قامیشێکی کوتراو ناشکێنێت، پڵیتەیەکی پرتەپرتکەر ناکوژێنێتەوە.
ئیشایا ٤٢:٣
﴿یەزدان ئەوانەی هی خۆیەتی دەیانناسێت،﴾ هەروەها ئەوەی ناوی یەزدانی لەسەرە.
دووەم تیمۆساوس ٢:١٩
منم شوانە دڵسۆزەکە. مەڕی خۆم دەناسم و ئەوانیش من دەناسن، مەڕەکانم گوێ لە دەنگم دەگرن، منیش دەیانناسم و ئەوانیش بەدوام دەکەون، ژیانی هەتاهەتاییان دەدەمێ و هەرگیز لەناو ناچن، کەسیش لە دەستم نایانڕفێنێت.
یۆحەنا ١٠:١٤, ٢٧–٢٨
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢٣ی ئایاری ٢٠١٩
دەرچوون ٢٨:١٢ · عیبرانییەکان ٧:٢٤–٢٥
٢٢ی ئایاری ٢٠١٩
یۆحەنا ١٤:٢٧ · یەکەم یۆحەنا ٢:١٧
٢١ی ئایاری ٢٠١٩
ئەفەسۆس ٦:١٠ · زەبوورەکان ٧١:١٦
٢٠ی ئایاری ٢٠١٩
یەکەم تیمۆساوس ٤:١٦ · یەکەم کۆرنسۆس ٩:٢٥–٢٧
١٩ی ئایاری ٢٠١٩
زەبوورەکان ٥١:٢ · یەرمیا ٣٣:٨
١٨ی ئایاری ٢٠١٩
یۆحەنا ٥:٢٦ · دووەم تیمۆساوس ١:١٠






