٢٥ی ئایاری ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, ئایار ٢٦: منم شوانە دڵسۆزەکە (یۆحەنا ١٠:١٤)
ڕووناکی ڕۆژانە
با خودای ئاشتی کە بە خوێنی پەیمانی هەتاهەتایی عیسای خاوەن شکۆمانی لەنێو مردووان هەستاندەوە.
عیبرانییەکان ١٣:٢٠
کاتێکیش سەرۆکی شوانان دەردەکەوێ.
یەکەم پەترۆس ٥:٤
منم شوانە دڵسۆزەکە. مەڕی خۆم دەناسم و ئەوانیش من دەناسن، مەڕەکانم گوێ لە دەنگم دەگرن، منیش دەیانناسم و ئەوانیش بەدوام دەکەون، ژیانی هەتاهەتاییان دەدەمێ و هەرگیز لەناو ناچن، کەسیش لە دەستم نایانڕفێنێت.
یۆحەنا ١٠:١٤, ٢٧–٢٨
یەزدان شوانی منە، پێویستم بە هیچ نابێت. لە لەوەڕگای سەوزدا دەملەوەڕێنێت و دەمباتە سەر ئاوی هێمن و سازگار، گیانم دەبووژێنێتەوە. بەرەو ڕێگای ڕاستودروستی ڕێنماییم دەکات لە پێناوی ناوی خۆی.
زەبوورەکان ٢٣:١–٣
هەموومان وەک مەڕ وێڵ و سەرگەردان بووین، هەریەکەمان ملی ڕێگای خۆی گرتووە، بەڵام یەزدان هەموو تاوانەکانی ئێمەی خستە سەر ئەو.
ئیشایا ٥٣:٦
منم شوانە دڵسۆزەکە. شوانی دڵسۆزیش ژیانی خۆی لە پێناوی مەڕەکاندا دادەنێت.
یۆحەنا ١٠:١١
بەدوای ونبوودا دەگەڕێم، دەرکراو دەگەڕێنمەوە، شکاو دەگرمەوە، نەخۆش بەهێز دەکەم.
حزقیێل ٣٤:١٦
ئێوە وەک مەڕی ونبوو وابوون، بەڵام ئێستا گەڕاونەتەوە لای شوان و چاودێری گیانتان.
یەکەم پەترۆس ٢:٢٥
شارەکەش پێویستی بە خۆر و مانگ نییە بەسەریدا بدرەوشێنەوە، چونکە شکۆی خودا ڕووناکی کردووەتەوە و بەرخەکە چرایەتی.
ئاشکراکردن ٢١:٢٣
لە نیوەڕۆدا بە ڕێگاوە ڕووناکییەکم لە ئاسمانەوە بینی، درەوشاوەتر لە تیشکدانەوەی ڕۆژ ... «منیش گوتم: ”تۆ کێیت گەورەم؟“ «مەسیحی خاوەن شکۆ فەرمووی: ”من عیسام، ئەوەی تۆ دەیچەوسێنیتەوە.
کردار ٢٦:١٣, ١٥
عیسا بە تەنها پەترۆس و یاقوب و یۆحەنای برای لەگەڵ خۆی برد و بۆ سەر چیایەکی بەرز ڕێبەریی کردن. پاشان لەپێشیان شێوەی گۆڕا، ڕووی وەک ڕۆژ دەدرەوشایەوە و جلەکانی وەک ڕووناکی سپی هەڵگەڕان.
مەتا ١٧:١–٢
ئیتر خۆر بۆت نابێتە ڕووناکی ڕۆژ، درەوشانەوەی مانگیش نابێتە سەرچاوەی ڕووناکی تۆ، بەڵکو یەزدان بۆت دەبێت بە ڕووناکی هەتاهەتایی، خوداشت دەبێتە شکۆمەندیت. لەمەودوا خۆری تۆ ئاوا نابێت، مانگی تۆ کەم ناکات، چونکە یەزدان بۆت دەبێت بە ڕووناکی هەتاهەتایی، ڕۆژانی ماتەمینیت تەواو دەبێت.
ئیشایا ٦٠:١٩–٢٠
خودای هەموو نیعمەتێک، ئەوەی بە یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیحدا بانگی کردوون بۆ شکۆیە هەتاهەتاییەکەی.
یەکەم پەترۆس ٥:١٠
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢٤ی ئایاری ٢٠١٩
ئەفەسۆس ٤:٣٠ · ڕۆما ١٥:٣٠
٢٣ی ئایاری ٢٠١٩
دەرچوون ٢٨:١٢ · عیبرانییەکان ٧:٢٤–٢٥
٢٢ی ئایاری ٢٠١٩
یۆحەنا ١٤:٢٧ · یەکەم یۆحەنا ٢:١٧
٢١ی ئایاری ٢٠١٩
ئەفەسۆس ٦:١٠ · زەبوورەکان ٧١:١٦
٢٠ی ئایاری ٢٠١٩
یەکەم تیمۆساوس ٤:١٦ · یەکەم کۆرنسۆس ٩:٢٥–٢٧
١٩ی ئایاری ٢٠١٩
زەبوورەکان ٥١:٢ · یەرمیا ٣٣:٨






