٢٦ی ئایاری ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, ئایار ٢٧: لە یەزدان بەولاوە کێ خودایە؟
ڕووناکی ڕۆژانە
یەزدان چاکە، لە ڕۆژی تەنگانە قەڵایە. بایەخ بەوانە دەدات کە پشتی پێ دەبەستن.
ناحوم ١:٧
دەنگی ئەوانەی قوربانی سوپاسگوزاری دەهێننە ناو ماڵی یەزدان، کە دەڵێن: «” ’ستایشی یەزدانی سوپاسالار بکەن.
یەرمیا ٣٣:١١
خودا پەناگا و هێزمانە، لە تەنگانەدا زۆر بەهاناوە دێت.
زەبوورەکان ٤٦:١
بە یەزدان دەڵێ: «تۆ پەناگامی، قەڵامی، خودای منی، پشتت پێ دەبەستم.»
زەبوورەکان ٩١:٢
خۆزگەت پێ دەخوازرێت، کێ وەک تۆیە، گەلێکی ڕزگار بوو لەلایەن یەزدانەوە؟ قەڵغانی یارمەتی و شمشێری شکۆمەندیتە.
دواوتار ٣٣:٢٩
ڕێبازی خودا تەواوە، بەڵێنی یەزدان بێگەردە، ئەو قەڵغانە بۆ هەموو ئەوانەی پەنای بۆ دەبەن. لە یەزدان بەولاوە کێ خودایە؟ لە خودامان بەولاوە کێ تاشەبەردەکەیە؟
دووەم ساموئێل ٢٢:٣١–٣٢
بەڵام ئەگەر کەسێک خودای خۆشبوێ، ئەوا لەلای خودا ناسراوە.
یەکەم کۆرنسۆس ٨:٣
بەڵام بناغە توندەکەی خودا چەسپاوە، ئەم مۆرەی لەسەرە: ﴿یەزدان ئەوانەی هی خۆیەتی دەیانناسێت،﴾ هەروەها «ئەوەی ناوی یەزدانی لەسەرە، با لە بەدکاری دووربکەوێتەوە.»
دووەم تیمۆساوس ٢:١٩
یەزدان چاودێری ڕێگای ڕاستودروستان دەکات، بەڵام ڕێگای بەدکاران لەناودەچێت.
زەبوورەکان ١:٦
چونکە لەبەرچاوم پەسەند بوویت و بە ناوت تۆم ناسی.
دەرچوون ٣٣:١٧
جا دەمەوێ ئێوە بێ خەم بن.
یەکەم کۆرنسۆس ٧:٣٢
چونکە ئەو بایەختان پێدەدات.
یەکەم پەترۆس ٥:٧
چونکە چاوەکانی یەزدان چاودێرن بەسەر هەموو زەویدا، بۆ ئەوەی ئەوانە بەهێز بکات کە بە هەموو دڵیانەوە لەگەڵیدان.
دووەم پوختەی مێژوو ١٦:٩
تامی بکەن و ببینن کە یەزدان چاکە! خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی پەنای بۆ دەبات. ڕەنگە شێرەکان تووشی برسیێتی و لاوازی بن، بەڵام ئەوانەی ڕوو لە یەزدان دەکەن پێویستیان بە شتی چاک نابێت.
زەبوورەکان ٣٤:٨, ١٠
بۆیە پێتان دەڵێم: خەم بۆ ژیانتان مەخۆن کە چی بخۆن و چی بخۆنەوە؛ هەروەها بۆ جەستەتان کە چی بپۆشن. ئایا ژیان لە خواردن گرنگتر نییە؟ یان جەستە لە جلوبەرگ؟ سەیری باڵندەی ئاسمان بکەن، نە تۆو دەکەن و نە دروێنە و نە لە ئەمبار کۆدەکەنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا باوکی ئاسمانیتان بەخێویان دەکات. ئایا ئێوە لەوان بەنرختر نین؟
مەتا ٦:٢٥–٢٦
نیگەران مەبن، بەڵکو با لە هەموو شتێکدا داواکاریتان بە نوێژ و پاڕانەوە و سوپاسگوزارییەوە لەلای خودا زانراو بێت. ئاشتی خوداش، ئەوەی بەرزترە لە هەموو تێگەیشتنێک، دڵ و بیرتان بە یەکبوونتان لەگەڵ عیسای مەسیحدا دەپارێزێت.
فیلیپی ٤:٦–٧
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢٥ی ئایاری ٢٠١٩
زەبوورەکان ٣١:١٩ · ئیشایا ٦٤:٤
٢٤ی ئایاری ٢٠١٩
ئەفەسۆس ٤:٣٠ · ڕۆما ١٥:٣٠
٢٣ی ئایاری ٢٠١٩
دەرچوون ٢٨:١٢ · عیبرانییەکان ٧:٢٤–٢٥
٢٢ی ئایاری ٢٠١٩
یۆحەنا ١٤:٢٧ · یەکەم یۆحەنا ٢:١٧
٢١ی ئایاری ٢٠١٩
ئەفەسۆس ٦:١٠ · زەبوورەکان ٧١:١٦
٢٠ی ئایاری ٢٠١٩
یەکەم تیمۆساوس ٤:١٦ · یەکەم کۆرنسۆس ٩:٢٥–٢٧






