٢٧ی ئایاری ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, ئایار ٢٨: چونکە وێنەی ئەم جیهانە ڕووەو نەمانە
ڕووناکی ڕۆژانە
بە پەرۆشەوە چاوەڕێ دەکەین ڕزگارکەر لەوێ بێتەوە.
فیلیپی ٣:٢٠
نیعمەتی خودا دەرکەوت و ڕزگاری پێشکەشی هەموو خەڵک دەکات. ئەوەی فێرمان دەکات نکۆڵی لە خوانەناسی و هەوەسە دنیاییەکان بکەین، بە ژیری و ڕاستودروستی و لەخواترسی بژین لەم دنیایە، لە چاوەڕوانی هیوای بەرەکەتدار، دەرکەوتنی شکۆی خودای گەورە و ڕزگارکەرمان، عیسای مەسیح، ئەوەی بۆ ئێمە خۆی بەختکرد، تاکو لە هەموو سەرپێچییەک بمانکڕێتەوە و گەلێکی تایبەت بۆ خۆی پاک بکاتەوە، دڵگەرم بۆ چاکەکاری.
تیتۆس ٢:١١–١٤
بەڵام بەگوێرەی بەڵێنەکەی، ئێمە چاوەڕوانی ئاسمانی نوێ و زەوی نوێین، کە ڕاستودروستی تێیدا نیشتەجێیە. خۆشەویستان، کە چاوەڕێی ئەو شتە دەکەن، تێبکۆشن بۆ ئەوەی بێ لەکەیی و بێ گلەیی لە ئاشتیدا لەلای ئەو بدۆزنەوە.
دووەم پەترۆس ٣:١٣–١٤
مەسیحیش، جارێک خۆی کرد بە قوربانی تاکو گوناهی خەڵکێکی زۆر لاببات. بەڵام هاتنەوەی عیسا بۆ جاری دووەم بۆ لابردنی گوناه نییە، بەڵکو بۆ ڕزگارکردنی ئەوانەیە کە بە پەرۆشەوە چاوەڕێی دەکەن.
عیبرانییەکان ٩:٢٨
لەو ڕۆژەدا دەگوترێت: «ئەوەتا ئەمە خودامانە، چاوەڕێمان دەکرد، ڕزگاری کردین. ئەمە یەزدانە، چاوەڕێمان دەکرد، شاد دەبین و دڵشاد دەبین بە ڕزگارییەکەی.»
ئیشایا ٢٥:٩
کەواتە ڕابکەن تاوەکو خەڵاتەکە بەدەستبهێنن.
یەکەم کۆرنسۆس ٩:٢٤
تەمبەڵ دەڵێت: شێرێک لە دەرەوەیە!
پەندەکانی سلێمان ٢٢:١٣
با هەموو بارگرانییەک و ئەو گوناهانەی کە بە ئاسانی لێمان دەئاڵێت لە خۆمانی دوور بخەینەوە و بە دانبەخۆداگرتنەوە لەو پێشبڕکێیە ڕابکەین کە لەپێشمان دانراوە. با سەرنجمان بخەینە سەر عیسا، پێشڕەو و تەواوکاری باوەڕمان.
عیبرانییەکان ١٢:١–٢
با خۆمان لە هەموو گڵاوییەکی جەستە و ڕۆح پاک بکەینەوە، لە ترسی خودا پیرۆزی تەواو بکەین.
دووەم کۆرنسۆس ٧:١
بەرەو ئامانج تێدەکۆشم تاکو ئەو خەڵاتە بەدەستبهێنم کە خودا لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە بانگهێشتی کردووم بۆ ئاسمان.
فیلیپی ٣:١٤
کەواتە ڕادەکەم نەک وەکو یەکێک ئامانجی نەبێت ... بەڵکو لەگەڵ لەشم توند دەبم و دەیکەمە کۆیلە، نەوەک لەدوای ئەوەی بۆ خەڵکی دیکە جاڕم داوە، خۆم ڕەت بکرێمەوە.
یەکەم کۆرنسۆس ٩:٢٦–٢٧
چونکە وێنەی ئەم جیهانە ڕووەو نەمانە.
یەکەم کۆرنسۆس ٧:٣١
بەڵام بەگوێرەی بەڵێنەکەی، ئێمە چاوەڕوانی ئاسمانی نوێ و زەوی نوێین، کە ڕاستودروستی تێیدا نیشتەجێیە. خۆشەویستان، کە چاوەڕێی ئەو شتە دەکەن.
دووەم پەترۆس ٣:١٣–١٤
بۆیە با مێشکتان ئامادە بێت بۆ چالاکی، خۆڕاگر بن، هیواتان بە تەواوی لەسەر ئەو نیعمەتە بێت کە لە ئاشکراکردنی عیسای مەسیحەوە دێت.
یەکەم پەترۆس ١:١٣
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢٦ی ئایاری ٢٠١٩
عیبرانییەکان ١٣:٢٠ · یەکەم پەترۆس ٥:٤
٢٥ی ئایاری ٢٠١٩
زەبوورەکان ٣١:١٩ · ئیشایا ٦٤:٤
٢٤ی ئایاری ٢٠١٩
ئەفەسۆس ٤:٣٠ · ڕۆما ١٥:٣٠
٢٣ی ئایاری ٢٠١٩
دەرچوون ٢٨:١٢ · عیبرانییەکان ٧:٢٤–٢٥
٢٢ی ئایاری ٢٠١٩
یۆحەنا ١٤:٢٧ · یەکەم یۆحەنا ٢:١٧
٢١ی ئایاری ٢٠١٩
ئەفەسۆس ٦:١٠ · زەبوورەکان ٧١:١٦






