٢٨ی ئایاری ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, ئایار ٢٩: جا بە جەستەتان ڕێزی خودا بگرن
ڕووناکی ڕۆژانە
چونکە ژیانی بوونەوەر لە خوێندایە و من لەسەر قوربانگا بە ئێوەی دەدەم بۆ کەفارەتکردن بۆ گیانتان، چونکە خوێن کەفارەت بۆ ژیان دەکات.
لێڤییەکان ١٧:١١
بۆ بەیانی کاتێک یەحیا بینی عیسا بەرەو ڕووی دێت، گوتی: «ئەوەتا بەرخی خودا، ئەوەی گوناهی جیهان لادەبات.
یۆحەنا ١:٢٩
ئەمانە ئەوانەن کە لە تەنگانە گەورەکەوە هاتوون و جلەکانیان بە خوێنی بەرخەکە شوشتووە و سپی کردووە.
ئاشکراکردن ٧:١٤
بەڵکو بە خوێنێکی گرانبەها، خوێنی مەسیح، کە وەک بەرخێکی بێ لەکە و کەموکوڕییە.
یەکەم پەترۆس ١:١٩
لێخۆشبوونی گوناهیش بێ خوێنڕشتن نابێت.
عیبرانییەکان ٩:٢٢
ئەوا پێکەوە دەژین و خوێنی عیسای کوڕی لە هەموو گوناهێک پاکمان دەکاتەوە.
یەکەم یۆحەنا ١:٧
بەڵکو بە خوێنی خۆی یەک جار چووە ناو شوێنی هەرەپیرۆز و کڕینەوەی هەتاهەتایی دەستکەوت.
عیبرانییەکان ٩:١٢
بۆیە ئەی خوشک و برایانی باوەڕدار، لەبەر ئەوەی متمانەمان هەیە بۆ چوونە ناو شوێنی هەرەپیرۆز بەهۆی خوێنی عیساوە، بەو ڕێگا زیندوو و تازەیەی کە بەهۆی بەخشینی جەستەی خۆی بەناو پەردەدا بۆی کردینەوە، هەروەها لەبەر ئەوەی خوێنی مەسیح بەسەر دڵماندا پرژێنرا تاکو لە ویژدانی خراپ پاکمان بکاتەوە.
عیبرانییەکان ١٠:١٩–٢٠, ٢٢
چونکە ئێوە بە نرخێک کڕاون. جا بە جەستەتان ڕێزی خودا بگرن.
یەکەم کۆرنسۆس ٦:٢٠
خۆزگە وەک کۆتر باڵم دەبوو، دوور دەفڕیم و دەحەسامەوە.
زەبوورەکان ٥٥:٦
لە کاتی خۆر هەڵاتندا خودا بایەکی ڕۆژهەڵاتی گەرمی ئامادە کرد، هەتاو لەسەری یونسی دا و گێژی کرد، ئەویش داوای مردنی بۆ خۆی کرد و گوتی: «مردنم باشترە لە ژیانم.»
یونس ٤:٨
ئەیوب دەستی بە قسە کرد و گوتی: «بۆ ڕووناکی دەدرێتە ڕەنجدەران و ژیانیش بۆ ئەوەی تاڵاوی تێدایە، ئەوانەی چاوەڕوانی مردن دەکەن و نییە، لە گەنجینە زیاتر بەدوایدا دەگەڕێن.
ئەیوب ٣:٢, ٢٠–٢١
پیاوچاک گرفتی زۆر دەبێت، بەڵام یەزدان لە هەمووی دەربازی دەکات.
زەبوورەکان ٣٤:١٩
ئێستا خەمبارم، چی بڵێم؟ ”باوکە لەم کاتە ڕزگارم بکە“؟
یۆحەنا ١٢:٢٧
لەبەر ئەوە پێویست بوو لە هەموو ڕووێکەوە لە خوشکان و برایانی بچێت تاکو ببێتە سەرۆک کاهینێکی بە بەزەیی و دڵسۆز لە خزمەتکردنی خودا، هەروەها ببێتە کەفارەت لە پێناوی گوناهەکانی خەڵک. لەبەر ئەوەی خۆی ئازاری چێژتووە و تاقی کراوەتەوە، دەتوانێت یارمەتیی ئەوانەش بدات کە تاقی دەکرێنەوە.
عیبرانییەکان ٢:١٧–١٨
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢٧ی ئایاری ٢٠١٩
ناحوم ١:٧ · یەرمیا ٣٣:١١
٢٦ی ئایاری ٢٠١٩
عیبرانییەکان ١٣:٢٠ · یەکەم پەترۆس ٥:٤
٢٥ی ئایاری ٢٠١٩
زەبوورەکان ٣١:١٩ · ئیشایا ٦٤:٤
٢٤ی ئایاری ٢٠١٩
ئەفەسۆس ٤:٣٠ · ڕۆما ١٥:٣٠
٢٣ی ئایاری ٢٠١٩
دەرچوون ٢٨:١٢ · عیبرانییەکان ٧:٢٤–٢٥
٢٢ی ئایاری ٢٠١٩
یۆحەنا ١٤:٢٧ · یەکەم یۆحەنا ٢:١٧






