١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, حوزەیران ١٦: لە هەموو جۆرە خراپەیەک دوور بکەونەوە
ڕووناکی ڕۆژانە
ئاگاداربن چۆن دەژین، نەک وەک نەفام، بەڵکو وەک دانا، کات بقۆزنەوە، چونکە زەمانە بەدکارە.
ئەفەسۆس ٥:١٥–١٦
بەڵام زۆر ئاگاداربن بۆ کارکردن بەو ڕاسپاردە و فێرکردنەی کە موسای بەندەی یەزدان فەرمانی پێ کردن، کە یەزدانی پەروەردگارتان خۆشبوێت و هەموو ڕێگاکانی بگرنەبەر و فەرمانەکانی جێبەجێ بکەن و دەستی پێوە بگرن، پڕ بە دڵ و لە ناختانەوە بیپەرستن.
یەشوع ٢٢:٥
بە دانایی لەگەڵ ئەوانەی دەرەوە ڕەفتار بکەن، کات بقۆزنەوە. با قسەتان هەردەم پڕبێت لە نیعمەت، بە خوێ سوێر کرابێت، تاکو بزانن چۆن پێویستە وەڵامی هەرکەسێک بدەنەوە.
کۆلۆسی ٤:٥–٦
لە هەموو جۆرە خراپەیەک دوور بکەونەوە.
یەکەم سالۆنیکی ٥:٢٢
کاتێک زاوا دواکەوت، هەموو خەو بردنییەوە و نوستن. «لە نیوەشەودا هاوار کرا: ”ئەوەتا زاوا هات! بەرەوپیری بچن!“ «کەواتە ئێشک بگرن، چونکە ڕۆژ و کاتەکە نازانن.
مەتا ٢٥:٥–٦, ١٣
هەر بۆیە زیاتریش تێبکۆشن بۆ چەسپاندنی هەڵبژاردن و بانگەوازەکەتان، چونکە ئەگەر ئەمانەتان کرد ئەوا هەرگیز ناکەون.
دووەم پەترۆس ١:١٠
خۆزگە بەو کۆیلانە دەخوازرێت کە گەورە دێتەوە دەبینێت ئێشکیان گرتووە.
لۆقا ١٢:٣٧
دەست بگرە بەوەی هەتە، تاکو کەس تاجەکەت لێ نەستێنێت.
ئاشکراکردن ٣:١١
ئەگەر تەنها دەست لە کراسەکەی بدەم، چاکدەبمەوە.
مەتا ٩:٢١
گەورەم، ئەگەر بتەوێت، دەتوانیت پاکم بکەیتەوە.» ... دەمەوێت.
مەتا ٨:٢–٣
ئەگەر ئەوەندەی دەنکە خەرتەلەیەک باوەڕتان هەبێ.
مەتا ١٧:٢٠
کەواتە متمانەتان فڕێمەدەن کە پاداشتی گەورەی هەیە.
عیبرانییەکان ١٠:٣٥
بە ترس و لەرزەوە کۆشش بکەن بۆ تەواوکردنی ڕزگاریتان، چونکە خودا خۆی لە ئێوەدا کار دەکات تاکو بتانەوێت و کار بکەن بۆ ڕەزامەندی ئەو.
فیلیپی ٢:١٢–١٣
ئینجا گوڵەگەنم، پاشان لە گوڵەگەنمەکەدا گەنمی تەواو.
مەرقۆس ٤:٢٨
با دان بە یەزداندا بنێین، با تێبکۆشین بۆ ئەوەی دانی پێدا بنێین.
هۆشەع ٦:٣
لە ڕۆژانی یەحیای لەئاوهەڵکێشەوە هەتا ئێستا شانشینی ئاسمان بە هێز تێدەکۆشێت، تێکۆشەرانیش دەستی پێوەدەگرن.
مەتا ١١:١٢
کەواتە ڕابکەن تاوەکو خەڵاتەکە بەدەستبهێنن.
یەکەم کۆرنسۆس ٩:٢٤
تێکۆشانێکی باش تێکۆشاوم، پێشبڕکێکەم تەواو کرد و باوەڕەکەم پاراست. ئێستا تاجی ڕاستودروستیم بۆ دانراوە، ئەوەی مەسیحی خاوەن شکۆ کە دادوەری ڕاستودروستە لەو ڕۆژەدا دەمداتێ.
دووەم تیمۆساوس ٤:٧–٨
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩
فیلیپی ٣:١٠ · یەکەم پەترۆس ٤:١٣
١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩
یۆحەنا ١٥:٤ · گەلاتیا ٢:٢٠
١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩
سەرژمێری ٣١:٢٣ · دواوتار ١٣:٣
١١ی حوزەیرانی ٢٠١٩
لۆقا ١٥:٢٠ · زەبوورەکان ١٠٣:٨–١٣
١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩
لۆقا ١٥:١٣ · یەکەم کۆرنسۆس ٦:١١
٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩
یۆحەنا ٧:٤٦ · زەبوورەکان ٤٥:٢






