١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, حوزەیران ١٧: بەڵکو با لە هەموو شتێکدا
ڕووناکی ڕۆژانە
بەڵکو با لە هەموو شتێکدا داواکاریتان بە نوێژ و پاڕانەوە و سوپاسگوزارییەوە لەلای خودا زانراو بێت.
فیلیپی ٤:٦
یەزدانم خۆشدەوێت، چونکە گوێ لە دەنگ و لە پاڕانەوەم دەگرێت، چونکە گوێی خۆی بۆم شل کرد، هەتا ماوم هەر لێی دەپاڕێمەوە.
زەبوورەکان ١١٦:١–٢
کاتێک نوێژ دەکەن، وەک بتپەرستان ئەوەندە وشەکان دووبارە مەکەنەوە، چونکە وا دەزانن بە زۆر گوتنیان گوێیان لێ دەگیرێت.
مەتا ٦:٧
بە هەمان شێوە ڕۆحی پیرۆز لە لاوازییەکانماندا یارمەتیمان دەدات. نازانین لە پێناوی چی نوێژ بکەین، بەڵام ڕۆحی پیرۆز خۆی بە ناڵەوە داکۆکیمان لێدەکات بە شێوەیەک کە باس ناکرێت.
ڕۆما ٨:٢٦
جا دەمەوێ پیاوان لە هەموو شوێنێکدا نوێژ بکەن و بێ تووڕەیی و مشتومڕ دەستی پاکیان بەرز بکەنەوە.
یەکەم تیمۆساوس ٢:٨
بە هەموو جۆرە نوێژ و پاڕانەوەیەک، هەموو کاتێک لە ڕۆحی پیرۆزدا نوێژ بکەن. بۆ ئەمەش ئێشک بگرن و بە بەردەوامی بۆ تەواوی گەلی پیرۆزی خودا بپاڕێنەوە.
ئەفەسۆس ٦:١٨
ئەگەر دووان لە ئێوە لەسەر زەوی لەسەر هەر شتێک ڕێک بکەون، هەرچی داوا بکەن، باوکم کە لە ئاسمانە بۆتان جێبەجێ دەکات.
مەتا ١٨:١٩
ئەی یەزدان، هەموو ئەوانەی دروستت کردوون ستایشت دەکەن، خۆشەویستانت ستایشت دەکەن.
زەبوورەکان ١٤٥:١٠
ئەی گیانی من، ستایشی یەزدان بکە، هەموو ناخیشم ستایشی ناوی پیرۆزی بکە. ئەی گیانی من، ستایشی یەزدان بکە، هیچ چاکەیەکی لەبیر مەکە.
زەبوورەکان ١٠٣:١–٢
هەموو کاتێک ستایشی یەزدان دەکەم، هەمیشە ستایشی ئەو لەسەر لێوەکانمە.
زەبوورەکان ٣٤:١
هەموو ڕۆژێک ستایشت دەکەم، هەتاهەتایە ستایشی ناوت دەکەم.
زەبوورەکان ١٤٥:٢
لەبەر ئەوەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت لە ژیان باشترە، لێوەکانم ستایشت دەکەن. بە درێژایی ژیانم ستایشت دەکەم، بە ناوی تۆوە دەستم بەرز دەکەمەوە. گیانم تێر دەبێت وەک ئەوەی بە دوگ و چەوری، بە لێوی شادمانەوە دەمم ستایشت دەکات.
زەبوورەکان ٦٣:٣–٥
گیانم ستایشی یەزدان دەکات، ڕۆحم بە خودای ڕزگارکەرم دڵشادە.
لۆقا ١:٤٦–٤٧
«ئەی خودای پەروەردگارمان، تۆ شایانی ئەوەی شکۆ و ڕێز و توانا وەربگریت، چونکە تۆ هەموو شتێکت بەدیهێناوە، بە خواستی تۆش هەن و بەدیهێنران.»
ئاشکراکردن ٤:١١
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩
دواوتار ٢٩:٢٩ · زەبوورەکان ١٣١:١–٢
١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩
فیلیپی ٣:١٠ · یەکەم پەترۆس ٤:١٣
١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩
یۆحەنا ١٥:٤ · گەلاتیا ٢:٢٠
١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩
سەرژمێری ٣١:٢٣ · دواوتار ١٣:٣
١١ی حوزەیرانی ٢٠١٩
لۆقا ١٥:٢٠ · زەبوورەکان ١٠٣:٨–١٣
١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩
لۆقا ١٥:١٣ · یەکەم کۆرنسۆس ٦:١١






