١٩ی تەمووزی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, تەمووز ٢٠: ئەوان هی جیهان نین (یۆحەنا ١٧:١٦)
ڕووناکی ڕۆژانە
ئەوان هی جیهان نین، وەک منیش هی جیهان نیم.
یۆحەنا ١٧:١٦
ڕیسوا و سووک لەلایەن خەڵکەوە، پیاوی ئازار و شارەزای ناخۆشی.
ئیشایا ٥٣:٣
لە جیهاندا تووشی تەنگانە دەبن. بەڵام ورەتان بەرز بێت، من جیهانم بەزاندووە.
یۆحەنا ١٦:٣٣
لەڕاستیدا ئەو جۆرە سەرۆکی کاهینانە هەموو پێویستییەکانمان دابین دەکات، ئەو پیرۆز و بێ گلەیی و بێگەردە.
عیبرانییەکان ٧:٢٦
تاکو بێ کەموکوڕی و پاک بن، منداڵانی خودا لەناو نەوەیەکی چەوت و خواردا بێ لەکەن.
فیلیپی ٢:١٥
ئەوەی دەگەڕا و چاکەی دەکرد و هەموو ئەوانەی ئیبلیس دەستی بەسەریاندا گرتبوو چاکی دەکردنەوە، چونکە خودا لەگەڵی بوو.
کردار ١٠:٣٨
ئینجا هەتا دەرفەتمان هەیە، با چاکە لەگەڵ هەمووان بکەین، بە تایبەتی لەگەڵ خێزانی باوەڕداران.
گەلاتیا ٦:١٠
ئەو ڕووناکییە ڕاستەقینەیەی کە بەسەر هەموو مرۆڤێکدا دەدرەوشێتەوە، دەهاتە جیهان.
یۆحەنا ١:٩
ئێوە ڕووناکی جیهانن، شارێک لەسەر شاخ دروستکرابێت ناتوانرێت بشاردرێتەوە. بە هەمان شێوە، با ئێوەش ڕووناکیتان بۆ خەڵک بدرەوشێتەوە، تاکو کردارە باشەکانتان ببینن و ستایشی باوکتان بکەن کە لە ئاسمانە.
مەتا ٥:١٤, ١٦
بەڵام دڵخۆش هەمیشە لەسەر خوانی شادییە.
پەندەکانی سلێمان ١٥:١٥
چونکە خۆشی لە یەزدانەوە هێزتانە.
نەحەمیا ٨:١٠
چونکە پاشایەتی خودا خواردن و خواردنەوە نییە، بەڵکو ڕاستودروستی و ئاشتی و خۆشییە لە ڕۆحی پیرۆزدا.
ڕۆما ١٤:١٧
بەڵکو پڕبن لە ڕۆحی پیرۆز: لەگەڵ یەکتری بە زەبوور و سروود و گۆرانی ڕۆحی بدوێن، لە دڵتانەوە گۆرانی و ستران بۆ یەزدان بڵێن، هەموو کاتێک و بۆ هەموو شتێک بە ناوی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان سوپاسی خودای باوک بکەن.
ئەفەسۆس ٥:١٨–٢٠
لەبەر ئەوە، با بەردەوام لە ڕێگەی مەسیحەوە بە لێوەکانمان ستایشی خودا بکەین، کە قوربانیی ئێمەیە بۆ خودا.
عیبرانییەکان ١٣:١٥
لەگەڵ ئەوەی دار هەنجیر گوڵ ناکات و دار مێوەکان هێشووە ترێیان نییە، لەگەڵ ئەوەی دار زەیتوون بەر ناگرێت و کێڵگەکان خواردن بەرهەم ناهێنن، لەگەڵ ئەوەی مەڕ لە پشتیر دەبڕدرێتەوە و مانگا لەسەر ئاخوڕ نییە، بەڵام من بە یەزدان دڵشاد دەبم، بە خودای ڕزگارکەرم دڵخۆش دەبم.
حەبەقوق ٣:١٧–١٨
وەک خەمبار، بەڵام هەردەم دڵشادین.
دووەم کۆرنسۆس ٦:١٠
بەڵکو لە تەنگانەشدا شانازی دەکەین.
ڕۆما ٥:٣
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١٨ی تەمووزی ٢٠١٩
یۆحەنا ١٠:٣ · دووەم تیمۆساوس ٢:١٩
١٧ی تەمووزی ٢٠١٩
یونس ٤:٢ · سەرژمێری ١٤:١٧–١٨
١٦ی تەمووزی ٢٠١٩
دەرچوون ١٩:٦ · ئاشکراکردن ٥:٩–١٠
١٥ی تەمووزی ٢٠١٩
مەتا ٦:١٠ · زەبوورەکان ١٠٣:٢٠–٢١
١٤ی تەمووزی ٢٠١٩
مەتا ١٢:٣٤ · کۆلۆسی ٣:١٦
١٣ی تەمووزی ٢٠١٩
گۆرانی گۆرانییەکان ٧:١٠ · دووەم تیمۆساوس ١:١٢






