١٤ی تەمووزی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, تەمووز ١٥: وردببنەوە لەوەی دەیبیستن
ڕووناکی ڕۆژانە
با خواستت لەسەر زەوی پەیڕەو بکرێت وەک لە ئاسمان.
مەتا ٦:١٠
ئەی فریشتەکانی یەزدان، ستایشی بکەن، ئەی ئەو بەهێزانەی وتەکانی بەجێدەهێنن، ئەی ئەوانەی گوێڕایەڵی وتەی ئەو دەبن. ئەی هەموو سوپاکانی، ستایشی یەزدان بکەن، ئەی خزمەتکارانی کە بە ڕەزامەندی ئەو کار دەکەن.
زەبوورەکان ١٠٣:٢٠–٢١
من لە ئاسمانەوە دابەزیوم، نەک بۆ ئەوەی خواستی خۆم ئەنجام بدەم، بەڵکو خواستی ئەوەی ناردوومی.
یۆحەنا ٦:٣٨
ئەی خودای من، شادمانیم لەوەدایە کە خواستی تۆ بەجێبهێنم، فێرکردنی تۆ لە ناخی دڵمدایە.
زەبوورەکان ٤٠:٨
ئەگەر ناکرێت ئەمە لەسەرم تێبپەڕێت و هەر دەبێت بیخۆمەوە، با خواستی تۆ پەیڕەو بکرێت.
مەتا ٢٦:٤٢
نەک هەرکەسێک پێم بڵێت: ”پەروەردگارم، پەروەردگارم!“ دەچێتە ناو شانشینی ئاسمان، بەڵکو ئەوەی خواستی باوکم ئەنجام دەدات کە لە ئاسمانە.
مەتا ٧:٢١
چونکە ئەوانە لەلای خودا بێتاوان نین کە شەریعەت دەبیستن، بەڵکو ئەوانە بێتاوان دەکرێن کە کار بە شەریعەت دەکەن.
ڕۆما ٢:١٣
ئەگەر ئەمانەتان زانی، خۆزگە دەخوازرێت بە ئێوە ئەگەر پەیڕەوتان کرد.
یۆحەنا ١٣:١٧
بۆیە ئەوەی بزانێت چاکە بکات و نەیکات، گوناه دەکات.
یاقوب ٤:١٧
شێوەی ئەم دنیایە وەرمەگرن، بەڵکو بە نوێکردنەوەی بیرتان بگۆڕێن.
ڕۆما ١٢:٢
چونکە گوێ قسە تاقی دەکاتەوە وەک چۆن مەڵاشوو خواردن تام دەکات.
ئەیوب ٣٤:٣
خۆشەویستان، بڕوا بە هەموو ڕۆحێک مەکەن، بەڵکو ڕۆحەکان تاقی بکەنەوە، بزانن ئایا لە خوداوەیە؟ چونکە زۆر پێغەمبەری درۆزن بە جیهاندا بڵاوبوونەتەوە.
یەکەم یۆحەنا ٤:١
بە ڕواڵەت حوکم مەدەن، بەڵکو حوکمێکی دادپەروەرانە بدەن.
یۆحەنا ٧:٢٤
وەک بۆ هۆشیاران بێت دەدوێم، ئێوە حوکم بدەن لەوەی دەیڵێم.
یەکەم کۆرنسۆس ١٠:١٥
با پەیامی مەسیح بە دەوڵەمەندی لە ئێوەدا نیشتەجێ بێت.
کۆلۆسی ٣:١٦
ئەوەی گوێی هەیە، با ببیستێت ڕۆحی پیرۆز چی بە کڵێساکان دەفەرموێ.
ئاشکراکردن ٢:٢٩
کەسی ڕۆحانی هەموو شتێک هەڵدەسەنگێنێت.
یەکەم کۆرنسۆس ٢:١٥
وردببنەوە لەوەی دەیبیستن.
مەرقۆس ٤:٢٤
ئاگام لە کردار و ماندووبوون و دانبەخۆداگرتنتە. دەزانم کە ناتوانیت بەرگەی خراپەکاران بگریت و ئەوانەشت تاقی کردەوە کە خۆیان بە نێردراو دەزانن بەڵام نێردراو نین و بە درۆزن دەرچوون.
ئاشکراکردن ٢:٢
بەڵام هەموو شتێک تاقی بکەنەوە، چی باشە دەستی پێوە بگرن.
یەکەم سالۆنیکی ٥:٢١
بە ناو بانگی مەڕەکانی خۆی دەکات و دەیانباتە دەرەوە. کاتێک هەموو ئەوانەی خۆی هێنایە دەرەوە، لەپێشیانەوە دەڕوات و مەڕەکانیش دوای دەکەون، چونکە دەنگی دەناسنەوە. هەرگیز دوای کەسی بێگانە ناکەون، بەڵکو لێی ڕادەکەن، چونکە دەنگی بێگانە ناناسن.
یۆحەنا ١٠:٣–٥
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١٣ی تەمووزی ٢٠١٩
گۆرانی گۆرانییەکان ٧:١٠ · دووەم تیمۆساوس ١:١٢
١٢ی تەمووزی ٢٠١٩
دەرچوون ٣٣:١٤ · دواوتار ٣١:٦
١١ی تەمووزی ٢٠١٩
یەرمیا ١٥:٢٠ · ئیشایا ٤٩:٢٤–٢٦
١٠ی تەمووزی ٢٠١٩
مەتا ١٠:٢٤ · یۆحەنا ١٣:١٣
٩ی تەمووزی ٢٠١٩
زەکەریا ٣:٤ · زەبوورەکان ٣٢:١
٨ی تەمووزی ٢٠١٩
یەکەم یۆحەنا ١:٩ · زەبوورەکان ٥١:٣–٤






