٧ی تەمووزی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, تەمووز ٨: بگەڕێوە بۆ لام، چونکە تۆم کڕییەوە
ڕووناکی ڕۆژانە
ئەگەر دانمان بە گوناهەکانماندا نا، ئەوا خودا دڵسۆز و دادپەروەرە، تەنانەت لە گوناهەکانمان خۆشدەبێت و لە هەموو ناڕەواییەک پاکمان دەکاتەوە.
یەکەم یۆحەنا ١:٩
چونکە من یاخیبوونم دەزانم، هەمیشە گوناهم لەبەردەممە. لە دژی تۆ، تەنها تۆ، گوناهم کرد، لەبەرچاوی تۆ خراپەم کرد.
زەبوورەکان ٥١:٣–٤
جا هەستا و گەڕایەوە لای باوکی. «هێشتا دوور بوو باوکی ئەوی بینی و دڵی بۆی سووتا، ڕایکرد و باوەشی پێداکرد و ماچی کرد.
لۆقا ١٥:٢٠
یاخیبوونەکانی تۆم وەک هەوری تار سڕییەوە، گوناهەکانیشت وەک تەمی بەیانییان. بگەڕێوە بۆ لام، چونکە تۆم کڕییەوە.
ئیشایا ٤٤:٢٢
چونکە لەبەر ناوی ئەو گوناهەکانتان بەخشرا.
یەکەم یۆحەنا ٢:١٢
هەروەک چۆن خودا بە یەکبوونتان لەگەڵ مەسیح لێتان خۆشبوو.
ئەفەسۆس ٤:٣٢
تاکو دادپەروەر بێت و ئەوانە بێتاوان بکات کە باوەڕیان بە عیسایە.
ڕۆما ٣:٢٦
ئاوێکی پاکتان بەسەردا دەپرژێنم و لە هەموو گڵاوییەکانتان پاک دەبنەوە.
حزقیێل ٣٦:٢٥
ئەوان بە بەرگی سپییەوە لەگەڵ من ڕێ دەکەن، چونکە شایانی ئەوەن.
ئاشکراکردن ٣:٤
ئەمە ئەوەیە کە بە ئاو و خوێن هاتووە، عیسای مەسیح، نەک تەنها بە ئاو، بەڵکو بە ئاو و بە خوێن.
یەکەم یۆحەنا ٥:٦
ئایا تەختی گەندەڵی هاوڕێیەتی لەگەڵ تۆ دەبەستێت، ئەوانەی بەگوێرەی زۆرداری خۆیان.
زەبوورەکان ٩٤:٢٠
پێکەوە ژیانی ئێمەش پەیوەستە لەگەڵ باوکی ئاسمانی و عیسای مەسیحی کوڕی.
یەکەم یۆحەنا ١:٣
خۆشەویستان، ئێستا ڕۆڵەی خوداین و هێشتا دەرنەکەوتووە دەبینە چی. بەڵام دەزانین کاتێک ئەو دەردەکەوێت ئێمە وەک ئەو دەبین، چونکە وەک خۆی دەیبینین. هەرکەسێک ئەم هیوایەی بەو هەبێت، خۆی پاک دەکاتەوە، هەروەک چۆن ئەو پاکە.
یەکەم یۆحەنا ٣:٢–٣
چونکە سەرۆکی ئەم جیهانە وا دێت. هیچ دەسەڵاتێکی بەسەر مندا نییە.
یۆحەنا ١٤:٣٠
لەڕاستیدا ئەو جۆرە سەرۆکی کاهینانە هەموو پێویستییەکانمان دابین دەکات، ئەو پیرۆز و بێ گلەیی و بێگەردە.
عیبرانییەکان ٧:٢٦
چونکە زۆرانبازی ئێمە لەگەڵ گۆشت و خوێن نییە، بەڵکو لە دژی سەرۆک و دەسەڵاتدار و فەرمانڕەوایانی ئەم جیهانە تاریکەیە، هەروەها لە دژی سەربازە بەدکارە ڕۆحییەکانە لە شوێنەکانی ئاسمان.
ئەفەسۆس ٦:١٢
کە پێشتر تێیدا دەژیان کاتێک پەیڕەوی ڕێبازی ئەم جیهانە و سەرۆکی دەسەڵاتی هەواتان دەکرد، ئەو ڕۆحەی ئێستا لە یاخیبوواندا کار دەکات.
ئەفەسۆس ٢:٢
دەزانین هەرکەسێک لە خوداوە لەدایک بووبێت بەردەوام نابێت لە گوناهکردن، بەڵکو ئەوەی لە خوداوە لەدایک بووە خۆی دەپارێزێت و شەیتان دەستی لێ نادات. دەزانین لە خوداوەین و هەموو جیهان لەژێر دەستی شەیتاندا دانراوە.
یەکەم یۆحەنا ٥:١٨–١٩
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٦ی تەمووزی ٢٠١٩
کۆلۆسی ٤:٦ · پەندەکانی سلێمان ٢٥:١١–١٢
٥ی تەمووزی ٢٠١٩
یەکەم یۆحەنا ٤:١٦ · ئەفەسۆس ٢:٤–٧
٤ی تەمووزی ٢٠١٩
یۆحەنا ١٣:٢٣ · ئیشایا ٦٦:١٣
٣ی تەمووزی ٢٠١٩
ڕۆما ٨:١٧ · گەلاتیا ٣:٢٩
٢ی تەمووزی ٢٠١٩
دەرچوون ١٢:٤٣ · عیبرانییەکان ١٣:١٠
١ی تەمووزی ٢٠١٩
گەلاتیا ٥:٢٢ · ئەفەسۆس ٥:١






