٢ی تەمووزی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, تەمووز ٣: دوو برای بینی (مەتا ٤:١٨)
ڕووناکی ڕۆژانە
ئەگەر منداڵی بین، میراتگریشین، میراتگری خودا و هاومیراتی مەسیح.
ڕۆما ٨:١٧
جا ئەگەر ئێوە هی مەسیح بن، ئەوا لە نەوەی ئیبراهیمن و بەگوێرەی بەڵێنەکە میراتگرن.
گەلاتیا ٣:٢٩
تەماشا بکەن باوک چ خۆشەویستییەکی پێداوین، تاکو پێمان بگوترێت ڕۆڵەی خودا! ئێمە ئەوەین!
یەکەم یۆحەنا ٣:١
کەواتە ئیتر کۆیلە نیت، بەڵکو ڕۆڵەی ئەویت، ئەگەر ڕۆڵەش بیت، ئەوا خودا تۆی کردووەتە میراتگر.
گەلاتیا ٤:٧
پێشتر بە خۆشەویستی ئێمەی دیاری کرد، تاکو لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە بەگوێرەی خواستی خۆشحاڵانەی، وەکو منداڵی خۆی لە خۆیمان بگرێتەوە.
ئەفەسۆس ١:٥
باوکە، دەمەوێت ئەوانەی کە بە منت داون لەکوێ بم لەگەڵم بن، تاکو شکۆمەندییەکەم ببینن کە بە منت داوە.
یۆحەنا ١٧:٢٤
ئەوەی سەربکەوێت و هەتا کۆتایی کارەکانی من ئەنجام بدات، دەسەڵاتی بەسەر نەتەوەکاندا دەدەمێ.
ئاشکراکردن ٢:٢٦
ئەوەی سەربکەوێت، لەگەڵ خۆم لەسەر تەختەکەم دایدەنیشێنم، وەک چۆن منیش سەرکەوتنم بەدەستهێنا و لەگەڵ باوکم لەسەر تەختەکەی دانیشتم.
ئاشکراکردن ٣:٢١
خودا پایەنزمەکانی جیهان و ڕق لێبووەوە و ئەوانەی هەڵبژارد کە هیچ نەبوون.
یەکەم کۆرنسۆس ١:٢٨
باشە هەموو ئەوانەی قسە دەکەن جەلیلی نین؟
کردار ٢:٧
دوو برای بینی، ... تۆڕیان فڕێدەدایە دەریاچەکە، چونکە ماسیگر بوون. عیسا پێی فەرموون: «وەرن دوام بکەون.
مەتا ٤:١٨–١٩
کاتێک ئازایەتی پەترۆس و یۆحەنایان بینی و زانییان خەڵکێکی نەخوێندەوار و سادەن، سەرسام بوون و بۆیان دەرکەوت کە ئەم پیاوانە پێشتر لەگەڵ عیسادا بوون.
کردار ٤:١٣
کاتێک مزگێنی و وتارم پێدەدان، قسەی داناییانە و قایلکەرم بەکارنەدەهێنا، بەڵکو پشتم بە بەڵگەی هێزی ڕۆحی پیرۆز دەبەست، تاکو باوەڕتان بە دانایی مرۆڤ نەبێت، بەڵکو باوەڕتان بە هێزی خودا هەبێت.
یەکەم کۆرنسۆس ٢:٤–٥
ئێوە منتان هەڵنەبژارد، بەڵکو من ئێوەم هەڵبژارد، دەستنیشانم کردن تاکو بڕۆن بەرهەم بهێنن و بەرهەمەکەتان بمێنێت ... ئەوەی بە منەوە پەیوەست بێت و منیش بەوەوە، ئەوا بەرهەمی زۆر دەگرێت، چونکە بەبێ من ناتوانن هیچ شتێک بکەن.
یۆحەنا ١٥:١٦, ٥
بەڵام ئەم گەنجینەی هەمانە لەناو گۆزەی گڵیندایە، تاکو دەربکەوێت کە وزەی لە ڕادەبەدەر لە خوداوەیە نەک لە ئێمەوە.
دووەم کۆرنسۆس ٤:٧
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١ی تەمووزی ٢٠١٩
گەلاتیا ٥:٢٢ · ئەفەسۆس ٥:١
٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩
ئاشکراکردن ٣:١٩ · عیبرانییەکان ١٢:٥–٦
٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩
یەکەم یۆحەنا ٥:٣ · یۆحەنا ٦:٤٠
٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩
ئەیوب ١٩:٢٥ · ڕۆما ٥:١٠
٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩
ئاشکراکردن ٦:١٧ · مەلاخی ٣:٢
٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩
یەکەم پوختەی مێژوو ٤:١٠ · پەندەکانی سلێمان ١٠:٢٢






