٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, حوزەیران ٢٨: کەواتە ئاگاداربن چۆن گوێ دەگرن
ڕووناکی ڕۆژانە
بەڵام من زانیم ئەوەی کە دەمکڕێتەوە زیندووە و لە کۆتاییدا لەسەر زەوی ڕاست دەبێتەوە.
ئەیوب ١٩:٢٥
لەبەر ئەوەی ئەگەر کاتێک دوژمن بووین لەگەڵ خودا، بە مردنی کوڕەکەی ئاشت بووینەوە، ئەی دوای ئەوەی کە ئاشت بووینەوە چەند زیاتر بە ژیانی ئەو ڕزگار دەبین!
ڕۆما ٥:١٠
بەڵام لەبەر ئەوەی عیسا هەتاهەتایە دەمینێتەوە، کاهینیێتییەکی نەگۆڕی هەیە. بەو هۆیەوە دەتوانێ ئەوانە بە تەواوی ڕزگار بکات کە لە ڕێگەی ئەوەوە دەچنە لای خودا، ئەو هەمیشە دەژیێت تاکو داکۆکییان لێ بکات.
عیبرانییەکان ٧:٢٤–٢٥
لەبەر ئەوەی من زیندووم، ئێوەش دەژین.
یۆحەنا ١٤:١٩
ئەگەر بێتو تەنها لەم ژیانە هیوامان بە مەسیح بێت، ئەوا ئێمە نەگبەتترین خەڵک دەبین لەنێو مرۆڤ. بەڵام لە ڕاستیدا مەسیح لەنێو مردووان هەستایەوە و بووە نۆبەرەی نوستووان.
یەکەم کۆرنسۆس ١٥:١٩–٢٠
«ئەوەی دەمانکڕێتەوە دێت بۆ سییۆن، بۆ لای ئەوانە لە نەوەی یاقوب کە لە گوناهەکانیان تۆبەیان کرد.»ئەمە فەرمایشتی یەزدانە.
ئیشایا ٥٩:٢٠
ئێمە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا و بەهۆی خوێنی ئەوەوە کڕدراینەوە، واتا لێخۆشبوونی گوناهمان وەرگرت، بەگوێرەی دەوڵەمەندی نیعمەتەکەی.
ئەفەسۆس ١:٧
دەزانن بە شتی لەناوچووی وەک زێڕ و زیو نەکڕاونەتەوە، لەو ژیانە پووچەی لە باوباپیرانەوە بۆتان مابووەوە، بەڵکو بە خوێنێکی گرانبەها، خوێنی مەسیح، کە وەک بەرخێکی بێ لەکە و کەموکوڕییە.
یەکەم پەترۆس ١:١٨–١٩
ڕۆح بە ڕاشکاوی دەفەرموێ کە لە کۆتایی ڕۆژگاردا هەندێک کەس لە باوەڕەکە هەڵدەگەڕێنەوە و بە دوای ڕۆحی چەواشە و فێرکردنەکانی ڕۆحە پیسەکان دەکەون.
یەکەم تیمۆساوس ٤:١
کەواتە ئاگاداربن چۆن گوێ دەگرن.
لۆقا ٨:١٨
با پەیامی مەسیح بە دەوڵەمەندی لە ئێوەدا نیشتەجێ بێت.
کۆلۆسی ٣:١٦
لە سەرووی هەموو ئەوانە قەڵغانی باوەڕ هەڵبگرن، بەمە دەتوانن هەموو تیرە گڕدارەکانی شەیتان بکوژێننەوە.
ئەفەسۆس ٦:١٦
ئەی یەزدان، هیوام بە ڕزگاریی تۆیە ... بەڵێنەکانت چەند شیرینن بۆ زمانم، لە هەنگوین شیرینترن بۆ دەمم. لە ڕێنماییەکانی تۆ تێگەیشتنم بەدەستهێنا، بۆیە ڕقم لە هەموو ڕێگایەکی خوارە.
زەبوورەکان ١١٩:١٦٦, ١٠٣–١٠٤
وشەکانی تۆ چرایە بۆ پێیەکانم، ڕووناکییە بۆ ڕێگام.
زەبوورەکان ١١٩:١٠٥
لە هەموو مامۆستاکانم هۆشمەندتر بووم، چونکە لە یاساکانت ورد دەبمەوە.
زەبوورەکان ١١٩:٩٩
چونکە شەیتان خۆی لە شێوەی فریشتەی ڕووناکی دەردەخات.
دووەم کۆرنسۆس ١١:١٤
بەڵام تەنانەت ئەگەر ئێمە یان فریشتەی ئاسمان مزگێنییەکمان پێدان، جگە لەو مزگێنییەی ئێمە پێمان دان، با نەفرەتی لێ بێت.
گەلاتیا ١:٨
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩
یەکەم پوختەی مێژوو ٤:١٠ · پەندەکانی سلێمان ١٠:٢٢
٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩
یەکەم یۆحەنا ٣:٢ · یۆحەنا ١:١٢
٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩
سەرژمێری ١٠:٣٣ · زەبوورەکان ٣١:١٥
٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩
یۆحەنا ١٤:١٦–١٧ · یۆحەنا ١٦:٧
٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩
کۆلۆسی ٣:٣ · ڕۆما ٦:٢
٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٩
یەکەم پەترۆس ٢:٢١ · مەرقۆس ١٠:٤٥






