٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, حوزەیران ٢٦: خوداش ئەوەی پێدا کە داوای کرد
ڕووناکی ڕۆژانە
خۆزگە بەڕاستی بەرەکەتدارت دەکردم و سنوورەکانت فراوان دەکردم! با دەستت لەگەڵمدا بێت و لە خراپە بمپارێزیت، تاکو ئازار نەچێژم. خوداش ئەوەی پێدا کە داوای کرد.
یەکەم پوختەی مێژوو ٤:١٠
بەرەکەتی یەزدان دەوڵەمەندی بەدواوەیە و هیچ زەحمەتێکیش ناخاتە پاڵی.
پەندەکانی سلێمان ١٠:٢٢
بەڵام ئەگەر بێدەنگ بێت، کێ هەیە تاوانباری بکات؟ ئەگەر ڕووی خۆی بشارێتەوە، کێ دەیبینێت؟
ئەیوب ٣٤:٢٩
ڕزگاری لە یەزدانەوەیە، با بەرەکەتەکەت لەسەر گەلەکەت بێت.
زەبوورەکان ٣:٨
چاکەت چەند مەزنە، کە هەڵتگرتووە بۆ ئەوانەی ترسی تۆیان لە دڵدایە، ئەوەی بە بەرچاوی خەڵکەوە، بەوانەی دەبەخشیت کە پەنات بۆ دەهێنن.
زەبوورەکان ٣١:١٩
داوا ناکەم لە جیهاندا بیانبەیتەوە، بەڵکو لە شەیتان بیانپارێزی.
یۆحەنا ١٧:١٥
داوا بکەن، پێتان دەدرێت. بگەڕێن، دەدۆزنەوە. لە دەرگا بدەن، لێتان دەکرێتەوە، چونکە هەرکەسێک داوا بکات، وەردەگرێت. ئەوەی بگەڕێت، دەدۆزێتەوە. ئەوەش لە دەرگا دەدات، لێی دەکرێتەوە.
مەتا ٧:٧–٨
یەزدان گیانی خزمەتکارەکانی خۆی دەکڕێتەوە و ئەوانەی پەنا دەبەنە بەر یەزدان تاوانبار ناکرێن.
زەبوورەکان ٣٤:٢٢
لەبەر ئەوەی ئەو شەوە یەزدان ئێشکی گرت بۆ دەرهێنانی گەلی ئیسرائیل لە خاکی میسر.
دەرچوون ١٢:٤٢
ئەوە بوو عیسای خاوەن شکۆ لەو شەوەی تێیدا بە گرتن درا، نانێکی هەڵگرت، سوپاسی خودای کرد و لەتی کرد و فەرمووی: «ئەمە جەستەی منە کە لە پێناوی ئێوەیە. ئەمە بۆ یادکردنەوەی من بکەن.» بە هەمان شێوە پاش نانخواردن، جامەکەی هەڵگرت و فەرمووی: «ئەم جامە پەیمانی نوێیە بە خوێنی من. هەر جارێک دەیخۆنەوە، ئەمە بۆ یادکردنەوەی من بکەن.»
یەکەم کۆرنسۆس ١١:٢٣–٢٥
چۆکی دادا و نوێژی دەکرد. کە لە ململانێدا بوو، زۆر بە گوڕتر نوێژی دەکرد و ئارەقەکەی وەک دڵۆپی خوێنی لێهات دەکەوتە سەر زەوی.
لۆقا ٢٢:٤١, ٤٤
ڕۆژی ئامادەکاری جەژنی پەسخە بوو، نزیکەی کاتژمێر دوازدە بوو. ... سەربازەکانیش عیسایان برد. ... بە عیبریش دەبێتە «گولگۆسا». لەوێ لەگەڵ دوو کەسی دیکە لە خاچیان دا.
یۆحەنا ١٩:١٤, ١٦–١٨
لەبەر ئەوەی مەسیحی بەرخی پەسخەمان سەربڕدرا. کەواتە با جەژن بگێڕین.
یەکەم کۆرنسۆس ٥:٧–٨
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩
سەرژمێری ١٠:٣٣ · زەبوورەکان ٣١:١٥
٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩
یۆحەنا ١٤:١٦–١٧ · یۆحەنا ١٦:٧
٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩
کۆلۆسی ٣:٣ · ڕۆما ٦:٢
٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٩
یەکەم پەترۆس ٢:٢١ · مەرقۆس ١٠:٤٥
٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩
دەرچوون ٢:٩ · مەتا ٢٠:٤
١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩
عیبرانییەکان ١٢:١٤ · یۆحەنا ٣:٣






