٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, حوزەیران ٢٧: کێ خۆی ڕادەگرێت لە دەرکەوتنی؟
ڕووناکی ڕۆژانە
چونکە ڕۆژی تووڕەبوونە گەورەکەیان هاتووە و کێ دەتوانێت خۆی ڕابگرێت؟
ئاشکراکردن ٦:١٧
بەڵام کێ بەرگەی ڕۆژی هاتنی دەگرێت؟ کێ خۆی ڕادەگرێت لە دەرکەوتنی؟ چونکە ئەو وەک ئاگری پاڵاوگە و وەک سابوونی جل شوشتنە.
مەلاخی ٣:٢
پاش ئەمە سەیرم کرد ئاپۆرەیەک لە خەڵکم بینی لە هەموو نەتەوە و هۆز و گەل و زمانێک کە لە ژمارە نەدەهات، لەبەردەم تەختەکە و بەرخەکە ڕاوەستابوون، جلی سپییان لەبەردا بوو و لقە دار خورمایان بەدەستەوە گرتبوو ... ئەمانە ئەوانەن کە لە تەنگانە گەورەکەوە هاتوون و جلەکانیان بە خوێنی بەرخەکە شوشتووە و سپی کردووە ... ئیتر نە برسی دەبن و نە تینوو، نە هەتاو لێیان دەدات و نە گەرمی سووتێنەر، چونکە بەرخەکەی ناوەڕاستی تەختەکە شوانایەتییان دەکات و بەرەو کانییەکانی ئاوی ژیانیان دەبات، خوداش هەموو فرمێسکەکانی چاویان دەسڕێتەوە.
ئاشکراکردن ٧:٩, ١٤–١٧
کەواتە ئێستا تاوانبارکردن بۆ ئەوانە نییە کە لەگەڵ عیسای مەسیحدا یەکن.
ڕۆما ٨:١
مەسیح ئازادی کردین تاکو بە ئازادی بژین.
گەلاتیا ٥:١
لەگەڵ خزمەتکاری خۆت مەکەوە دادگایی، چونکە کەس نییە لەبەردەم تۆ بێتاوان دەربچێت.
زەبوورەکان ١٤٣:٢
یەزدان دەفەرموێت: «ئێستا وەرن یەکلایی بکەینەوە. ئەگەر گوناهەکانتان سووری ئاڵ بێت، وەک بەفر سپی دەبێتەوە؛ ئەگەر وەک قرمز سوور بێت، وەک خوری لێدێت.
ئیشایا ١:١٨
بەڵام ئەگەر پەنا بداتە پاڵ من لەگەڵ من ئاشتی دەبەستێت، ئاشتی لەگەڵ من دەبەستێت.
ئیشایا ٢٧:٥
تکایە لەگەڵ خودا ڕێک بکەوە و لە ئاشتی بە، بەمە خێرۆخۆشیت بۆ دێت.
ئەیوب ٢٢:٢١
لەبەر ئەوەی بە باوەڕ بێتاوان کراوین، لە ڕێگەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوە لەگەڵ خودا ئاشتیمان هەیە.
ڕۆما ٥:١
دەزانین مرۆڤ بە کارکردن بە شەریعەت بێتاوان ناکرێ، بەڵکو بە باوەڕ بە عیسای مەسیح.
گەلاتیا ٢:١٦
بە کرداری شەریعەت کەس لەلای خودا بێتاوان نابێت.
ڕۆما ٣:٢٠
بە باوەڕهێنان بە ئەو بێتاوان دەکرێن لە هەموو ئەو شتانەی نەتانتوانی بە تەوراتی موسا لێی بێتاوان بکرێن.
کردار ١٣:٣٩
بەڵام سوپاس بۆ خودا! لە ڕێگەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان سەرکەوتن بە ئێمە دەبەخشێت.
یەکەم کۆرنسۆس ١٥:٥٧
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩
یەکەم یۆحەنا ٣:٢ · یۆحەنا ١:١٢
٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩
سەرژمێری ١٠:٣٣ · زەبوورەکان ٣١:١٥
٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩
یۆحەنا ١٤:١٦–١٧ · یۆحەنا ١٦:٧
٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩
کۆلۆسی ٣:٣ · ڕۆما ٦:٢
٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٩
یەکەم پەترۆس ٢:٢١ · مەرقۆس ١٠:٤٥
٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩
دەرچوون ٢:٩ · مەتا ٢٠:٤






