١ی تەمووزی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, تەمووز ٢: هیچ بیانییەک لێی ناخوات
ڕووناکی ڕۆژانە
ئەمە فەرزی پەسخەیە: «هیچ بیانییەک لێی ناخوات.
دەرچوون ١٢:٤٣
ئێمە قوربانگایەکمان هەیە کە ئەوانەی خزمەتی چادری پەرستن دەکەن بۆیان نییە لێی بخۆن.
عیبرانییەکان ١٣:١٠
ئەگەر یەکێک لەدایک نەبێتەوە، ناتوانێت شانشینی خودا ببینێت.
یۆحەنا ٣:٣
ئەو کاتە بێ مەسیح بوون، لە هاوڵاتییەتی ئیسرائیل بێگانە بوون و لە پەیمانەکانی بەڵێن نامۆ بوون ... بەڵام ئێوە ئێستا لەگەڵ عیسای مەسیحدا یەکن، هەرچەندە پێشتر دوور بوون، بە خوێنی مەسیح نزیک بوونەوە.
ئەفەسۆس ٢:١٢–١٣
لەبەر ئەوەی مەسیح ئاشتی ئێمەیە ... بە جەستەی خۆی شەریعەتی تەوراتی بە فەرمان و فەرزەکانییەوە بەلاوە نا، بە ئامانجی ئەوەی بە یەکبوونیان لەگەڵ خۆی لە هەردووکیان مرۆڤێکی نوێ دروستبکات و بەم شێوەیە ئاشتی بچەسپێنێت.
ئەفەسۆس ٢:١٤–١٥
بۆیە ئیتر نامۆ و بێگانە نین، بەڵکو دەبنە هاوڵاتی لەگەڵ گەلی پیرۆزی خودا و بنەماڵەی خودا.
ئەفەسۆس ٢:١٩
ئەگەر یەکێک گوێی لە دەنگم بوو و دەرگاکەی کردەوە، لێی دێمە ژوورەوە و نانی لەگەڵ دەخۆم، ئەویش لەگەڵ من.
ئاشکراکردن ٣:٢٠
ئیتر وازی لێ هێنان و چوو بۆ جاری سێیەم نوێژی کرد و هەمان شتی گوتەوە.
مەتا ٢٦:٤٤
عیسا لە ماوەی ژیانی لەسەر زەوی، بە هاواری توند و فرمێسکەوە نوێژ و پاڕانەوەی پێشکەش بە خودا کرد، ئەوەی توانای ڕزگارکردنیی هەبوو لە مردن.
عیبرانییەکان ٥:٧
با دان بە یەزداندا بنێین، با تێبکۆشین بۆ ئەوەی دانی پێدا بنێین.
هۆشەع ٦:٣
لە نوێژکردن پەیوەست بن.
ڕۆما ١٢:١٢
بە هەموو جۆرە نوێژ و پاڕانەوەیەک، هەموو کاتێک لە ڕۆحی پیرۆزدا نوێژ بکەن. بۆ ئەمەش ئێشک بگرن و بە بەردەوامی بۆ تەواوی گەلی پیرۆزی خودا بپاڕێنەوە.
ئەفەسۆس ٦:١٨
بەڵکو با لە هەموو شتێکدا داواکاریتان بە نوێژ و پاڕانەوە و سوپاسگوزارییەوە لەلای خودا زانراو بێت. ئاشتی خوداش، ئەوەی بەرزترە لە هەموو تێگەیشتنێک، دڵ و بیرتان بە یەکبوونتان لەگەڵ عیسای مەسیحدا دەپارێزێت.
فیلیپی ٤:٦–٧
بەڵام نەک بە خواستی من، بەڵکو بە خواستی تۆ.
مەتا ٢٦:٣٩
ئەمەش ئەو متمانەیە کە بەومان هەیە، ئەگەر بەگوێرەی ویستی ئەو داوای هەر شتێک بکەین، گوێمان لێ دەگرێت.
یەکەم یۆحەنا ٥:١٤
خۆشی لە یەزدان ببینە، داواکارییەکانی دڵت پێدەبەخشێت. ڕێگای خۆت بە یەزدان بسپێرە و متمانەی پێ بکە و ئەو ئاوا دەکات.
زەبوورەکان ٣٧:٤–٥
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩
ئاشکراکردن ٣:١٩ · عیبرانییەکان ١٢:٥–٦
٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩
یەکەم یۆحەنا ٥:٣ · یۆحەنا ٦:٤٠
٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩
ئەیوب ١٩:٢٥ · ڕۆما ٥:١٠
٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩
ئاشکراکردن ٦:١٧ · مەلاخی ٣:٢
٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩
یەکەم پوختەی مێژوو ٤:١٠ · پەندەکانی سلێمان ١٠:٢٢
٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩
یەکەم یۆحەنا ٣:٢ · یۆحەنا ١:١٢






