٥ی تەمووزی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, تەمووز ٦: با قسەتان هەردەم پڕبێت لە نیعمەت
ڕووناکی ڕۆژانە
با قسەتان هەردەم پڕبێت لە نیعمەت.
کۆلۆسی ٤:٦
سێوێکی زێڕە و لە زیو گیراوە، ئەو قسەیەی لە کاتی خۆیدا دەکرێت. وەک گوارەی زێڕە و خشڵی زێڕی بێگەردە، سەرزەنشتی دانا بۆ گوێی بیسەر.
پەندەکانی سلێمان ٢٥:١١–١٢
وشەی خراپ لە دەمتان دەرنەچێت، بەڵکو هەرچییەکی باشە بۆ بنیادنان، بەگوێرەی پێویستی، تاکو نیعمەت بداتە گوێگران.
ئەفەسۆس ٤:٢٩
مرۆڤی چاک لە گەنجینەی چاکی ناخیدا، شتی چاک دەردەهێنێت، مرۆڤی خراپیش لە گەنجینەی خراپی ناخیدا، شتی خراپ دەردەهێنێت. چونکە بە وشەکانی خۆت بێتاوان دەکرێیت.
مەتا ١٢:٣٥, ٣٧
بەڵام زمانی دانایان چاکبوونەوەیە.
پەندەکانی سلێمان ١٢:١٨
ئینجا ئەوانەی لە یەزدان دەترسان قسەیان لەگەڵ یەکتری کرد، یەزدانیش گوێی شل کرد و گوێی لێبوو. لەبەردەمیدا لە پێچراوەیەک تۆمار کرا، بۆ ئەوەی ببێتە یادەوەرییەک بۆ ئەوانەی لە یەزدان دەترسن و ڕێز لە ناوەکەی دەگرن.
مەلاخی ٣:١٦
ئەگەر قسەی بە نرخ بکەیت، نەک بێبەها، دەتکەمە وتەبێژی خۆم.
یەرمیا ١٥:١٩
بەڵام وەک چۆن لە هەموو شتێکدا زیادتان کردووە، لە باوەڕ، لە قسەکردن، لە زانیاری، لە هەموو کۆششێک ... ئاوا لەم نیعمەتەی بەخشینیشدا زیاد بکەن.
دووەم کۆرنسۆس ٨:٧
چونکە خۆشەویستی نەگۆڕی تۆم لەبەرچاوە.
زەبوورەکان ٢٦:٣
یەزدان میهرەبان و بە بەزەییە، پشوودرێژە و پڕە لە خۆشەویستی نەگۆڕ.
زەبوورەکان ١٤٥:٨
تاکو ببنە ڕۆڵەی ئەو باوکەتان کە لە ئاسمانە، ئەو خۆری خۆی بەسەر چاک و خراپدا هەڵدێنێت و باران بەسەر پیاوچاک و زۆرداریشدا دەبارێنێت.
مەتا ٥:٤٥
کەواتە وەک ڕۆڵەی خۆشەویست، لاسایی خودا بکەنەوە، لە خۆشەویستیدا بژین، وەک مەسیح خۆشیویستین و لە پێناوی ئێمەدا خۆی بەختکرد، قوربانییەک و سەربڕاوێک، بۆنخۆش بۆ خودا.
ئەفەسۆس ٥:١–٢
لەگەڵ یەکتری نەرمونیان و بە بەزەیی بن، لە یەکتری خۆشبن، هەروەک چۆن خودا بە یەکبوونتان لەگەڵ مەسیح لێتان خۆشبوو.
ئەفەسۆس ٤:٣٢
بە گوێڕایەڵیتان بۆ ڕاستی خۆتان پاک کردووەتەوە بۆ خۆشەویستی برایانەی بێ دووڕوویی، لە قووڵایی دڵەوە یەکتریتان خۆشبوێ.
یەکەم پەترۆس ١:٢٢
خۆشەویستی مەسیح دیلی کردووین.
دووەم کۆرنسۆس ٥:١٤
بەڵام ئێوە دوژمنەکانتان خۆشبوێ، چاکە بکەن و قەرز بدەن، چاوەڕێی وەرگرتنەوەش مەکەن، بەمە پاداشتتان گەورە دەبێت و دەبنە ڕۆڵەی خودای هەرەبەرز، چونکە ئەو لەگەڵ بەدنمەک و بەدکاران نەرم و نیانە. بە بەزەیی بن، هەروەک چۆن باوکتان بە بەزەییە.
لۆقا ٦:٣٥–٣٦
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٤ی تەمووزی ٢٠١٩
یۆحەنا ١٣:٢٣ · ئیشایا ٦٦:١٣
٣ی تەمووزی ٢٠١٩
ڕۆما ٨:١٧ · گەلاتیا ٣:٢٩
٢ی تەمووزی ٢٠١٩
دەرچوون ١٢:٤٣ · عیبرانییەکان ١٣:١٠
١ی تەمووزی ٢٠١٩
گەلاتیا ٥:٢٢ · ئەفەسۆس ٥:١
٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩
ئاشکراکردن ٣:١٩ · عیبرانییەکان ١٢:٥–٦
٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩
یەکەم یۆحەنا ٥:٣ · یۆحەنا ٦:٤٠






