ڕووناکی ڕۆژانە, تەمووز ١١: ئایا دەستکەوت لە پاڵەوان دەبردرێت؟

ڕووناکی ڕۆژانە

ڕووناکی ڕۆژانە
هەموو تۆمارەکان

بۆ ڕزگارکردن و بۆ فریاکەوتنت.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

ئایا دەستکەوت لە پاڵەوان دەبردرێت؟ ئایا ڕاپێچکراو لە دەستی ستەمکار دەربازی دەبێت؟ بەڵام یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «تەنانەت ڕاپێچ لە چنگی پاڵەوانیش دەبردرێت، دەستکەوت لە چنگی زۆرداریش دەرباز دەبێت. من دژایەتی دژەکانت دەکەم و من منداڵەکانت ڕزگار دەکەم ... من کە یەزدانم ڕزگارکەری تۆم، ئەوەش کە دەتکڕێتەوە توانادارەکەی یاقوبە.»

مەترسە، چونکە لەگەڵتدام، مەپەشۆکێ، چونکە من خودای تۆم. بەهێزت دەکەم و یارمەتیت دەدەم، بە دەستی ڕاستی دادپەروەریم پشتیوانیت دەکەم.

چونکە سەرۆک کاهینێکمان نییە کە نەتوانێت هاوخەمی لاوازییەکانمان بێت، بەڵکو سەرۆک کاهینێکمان هەیە کە وەکو ئێمە لە هەموو شتێک تاقی کراوەتەوە، بەڵام بێ گوناه دەرچوو.

لەبەر ئەوەی خۆی ئازاری چێژتووە و تاقی کراوەتەوە، دەتوانێت یارمەتیی ئەوانەش بدات کە تاقی دەکرێنەوە.

یەزدان هەنگاوەکانی مرۆڤ دەچەسپێنێ، بە ڕێگاکەی دڵخۆش دەبێ. ئەگەر پێی بخزێت، ناکەوێت، چونکە یەزدان بە دەستی خۆی پشتی دەگرێت.

چونکە گیانێکی تینووی تێرکرد، گیانێکی برسی پڕکرد لە چاکە.

چونکە تامتان کردووە کە مەسیحی باڵادەست چاکە.

ئەی خودایە، تۆ خودای منی، بە پەرۆشم بۆت، گیانم تینووی تۆیە، جەستەم شەیدای تۆیە، لە خاکێکی وشک و ماندوو و بێ ئاو. لە پیرۆزگاکە سەیرم کردوویت و هێز و شکۆمەندی تۆم بینیوە.

گیانم شەیدایە، تەنانەت تامەزرۆی چوونە ناو حەوشەی ماڵی یەزدانە. لەش و دڵم هەلهەلە لێدەدەن بۆ خودای زیندوو.

حەز دەکەم ئەم ژیانە بەجێبهێڵم و لەگەڵ مەسیح بژیم، ئەوە زۆر باشترە.

بەڵام من بێتاوان دەبم و ڕووی تۆ دەبینم، کە بەئاگادێم تێر دەبم لە بینینی شێوەت.

ئیتر نە برسی دەبن و نە تینوو، نە هەتاو لێیان دەدات و نە گەرمی سووتێنەر، چونکە بەرخەکەی ناوەڕاستی تەختەکە شوانایەتییان دەکات و بەرەو کانییەکانی ئاوی ژیانیان دەبات، خوداش هەموو فرمێسکەکانی چاویان دەسڕێتەوە.

بە چەوری ماڵەکەت تێر دەبن، تۆش پێیان دەدەیت لە ڕووباری خۆشییەکانت بنۆشن.

گەلەکەم لە خێروبێرم تێر دەبن.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

بە زیریرەکی دەستکرد وەرگێڕدراوە، لەگەڵ ئاماژەکانی کتێبی پیرۆز — هەر ئاماژەیەک بکەرەوە بۆ خوێندنەوەی لە كوردی سۆرانی ستانده‌رد.

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™ 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc. Kurdish Bible 2020. © 2020 Biblica, Inc. Used by permission. All rights reserved.

وێنە لەلایەن ئەحمەد یۆکسێک ✪ لەسەر Unsplash (https://unsplash.com/photos/hazy-mountain-peaks-at-sunrise-or-sunset-jUZUTcnJoQw)

هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).

ڕۆژەکانی دوایی

هەمووی ببینە