٦ی ئابی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, ئاب ٧: بەڵام یارمەتیدەرەکە، ڕۆحی پیرۆز
ڕووناکی ڕۆژانە
بەڵام یارمەتیدەرەکە، ڕۆحی پیرۆز، ئەوەی باوک بە ناوی منەوە دەینێرێت.
یۆحەنا ١٤:٢٦
عیساش وەڵامی دایەوە: ئەگەر بەخشینی خودات بزانیایە و هەروەها ئەوەش کێیە کە پێت دەڵێت ”ئاوم بدەرێ،“ ئەوسا تۆ داوات لێ دەکرد و ئەویش ئاوی ژیانی پێدەدایت.
یۆحەنا ٤:١٠
جا ئێوە کە خراپن، بزانن شتی باش بدەنە منداڵەکانتان، باوک کە لە ئاسمانە، چەند زیاتر ڕۆحی پیرۆز دەداتە ئەوانەی داوای لێ دەکەن.
لۆقا ١١:١٣
ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: هەرچییەک بە ناوی منەوە لە باوک داوا بکەن دەتانداتێ. هەتا ئێستا بە ناوی منەوە هیچتان داوا نەکردووە. داوا بکەن وەریدەگرن، تاکو خۆشییەکەتان کامڵ و تەواو بێت.
یۆحەنا ١٦:٢٣–٢٤
نیتانە، چونکە لە خودا داوا ناکەن.
یاقوب ٤:٢
بەڵام کاتێک ئەو دێت، کە ڕۆحی ڕاستییە، ئەو بۆ ڕاستی تەواو ڕێنماییتان دەکات، چونکە لە خۆیەوە هیچ ناڵێت، بەڵکو ئەوەی گوێی لێ دەبێت دەیڵێت و ڕایدەگەیەنێت چی ڕوودەدات. ئەو شکۆدارم دەکات، چونکە ئەوەتان پێ ڕادەگەیەنێت کە لە منەوە وەریدەگرێت.
یۆحەنا ١٦:١٣–١٤
بەڵام ئەوان یاخی بوون و ڕۆحی پیرۆزی ئەویان خەمبار کرد، جا لێیان بوو بە دوژمن و لەگەڵیان کەوتە جەنگەوە.
ئیشایا ٦٣:١٠
دەربارەی مەسیح چی دەڵێن؟
مەتا ٢٢:٤٢
ئەی دەروازەکان، سەر هەڵبڕن! ئەی دەرگا دێرینەکان، بەرزبنەوە! هەتا پاشای شکۆمەندی بێتە ژوورەوە. ئەم پاشایەی شکۆمەندی کێیە؟ یەزدانی سوپاسالار پاشای شکۆمەندییە.
زەبوورەکان ٢٤:٩–١٠
ناوێکی هەیە لەسەر کەوا و ڕانی نووسراوە: «پاشای پاشایان و گەورەی گەورەیان.»
ئاشکراکردن ١٩:١٦
بۆیە بۆ ئێوە کە باوەڕتان هێناوە ئەم بەردە گرانبەهایە، بەڵام بۆ بێباوەڕان، ﴿ئەو بەردەی وەستاکان ڕەتیان کردەوە، بوو بە گرنگترین بەردی بناغە،﴾.
یەکەم پەترۆس ٢:٧
بەڵام ئێمە مەسیحی لەخاچدراو جاڕدەدەین، بۆ جولەکە کۆسپە و بۆ نەتەوەکان گێلایەتییە، بەڵام بۆ بانگکراوان، جولەکە و ناجولەکە، مەسیح هێز و دانایی خودایە.
یەکەم کۆرنسۆس ١:٢٣–٢٤
لەمەش زیاتر هەموو شتێک بە زیان دەزانم لەبەر بەرزی بەهای ناسینی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ. لە پێناوی ئەودا هەموو شتێکم لە دەست دا و هەموو ئەو شتانەم بە زبڵ دانا، بۆ ئەوەی مەسیح بەدەستبهێنم و.
فیلیپی ٣:٨
تۆ هەموو شتێک دەزانیت. دەزانیت کە خۆشمدەوێیت.» عیسا پێی فەرموو: «مەڕەکانم بلەوەڕێنە.
یۆحەنا ٢١:١٧
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٥ی ئابی ٢٠١٩
ڕۆما ٦:٤ · ڕۆما ٦:١٩
٤ی ئابی ٢٠١٩
یۆحەنا ١٩:٣٠ · عیبرانییەکان ١٢:٢
٣ی ئابی ٢٠١٩
لۆقا ١:٥٠ · زەبوورەکان ٣١:١٩–٢٠
٢ی ئابی ٢٠١٩
ئاشکراکردن ١٣:٨ · دەرچوون ١٢:٥–٧
١ی ئابی ٢٠١٩
ئەفەسۆس ٢:٨ · عیبرانییەکان ١١:٦
٣١ی تەمووزی ٢٠١٩
دووەم تیمۆساوس ٢:٣ · ئیشایا ٥٥:٤






