١ی ئابی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, ئاب ٢: کەس لە گەلان لەگەڵمدا نەبوو
ڕووناکی ڕۆژانە
ئەو بەرخەی کە لە دامەزراندنی جیهانەوە سەربڕدراوە.
ئاشکراکردن ١٣:٨
دەبێت ئاژەڵێکی نێرینەی ساغی یەک ساڵە بۆ خۆتان دانێن و لە بەرخ یان گیسک هەڵیاندەبژێرن. ... ئینجا هەموو کۆڕی کۆمەڵی ئیسرائیل لە کاتی خۆرئاوابوون سەریان دەبڕن. لە خوێنەکەش هەڵدەگرن و لە هەردوو لای دەرگاکان و سەری دەرگاکانی ئەو ماڵانەشی دەدەن کە تێیدا دەیخۆن. ... کاتێک خوێنەکە دەبینم، بەسەرتاندا تێدەپەڕم.
دەرچوون ١٢:٥–٧, ١٣
بۆ خوێنێکی پرژێنراو کە لە خوێنی هابیل باشتر دەدوێت.
عیبرانییەکان ١٢:٢٤
لەبەر ئەوەی مەسیحی بەرخی پەسخەمان سەربڕدرا.
یەکەم کۆرنسۆس ٥:٧
ئەم بەگوێرەی خواستی بڕیارلەسەردراو و زانینی پێشووی خودا داتانە دەست.
کردار ٢:٢٣
بەڵکو بەگوێرەی خواست و نیعمەتی خۆی کە پێش دەستپێکی زەمانە بەهۆی یەکبوونمان لەگەڵ عیسای مەسیحدا پێمان دراوە.
دووەم تیمۆساوس ١:٩
ئێمە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا و بەهۆی خوێنی ئەوەوە کڕدراینەوە، واتا لێخۆشبوونی گوناهمان وەرگرت.
ئەفەسۆس ١:٧
وەک مەسیح بە جەستە ئازاری چێژت، ئێوەش خۆتان بەم بیروڕایە چەکدار بکەن، چونکە ئەوەی بە جەستە ئازار بچێژێ لە گوناهکردن دەوەستێ، تاکو ئەو کاتەی بە جەستە لە ژیاندا ماوە بۆ هەوەسی مرۆڤانە نەژی، بەڵکو بۆ خواستی خودا.
یەکەم پەترۆس ٤:١–٢
کەس لە گەلان لەگەڵمدا نەبوو.
ئیشایا ٦٣:٣
ئەی یەزدان، کێ لەنێو خوداوەندەکان وەک تۆیە؟ کێ وەک تۆ پایەبەرزە لە پیرۆزی، سامناک لە شکۆمەندی، دروستکەری کاری سەرسوڕهێنەر؟
دەرچوون ١٥:١١
بینی کەس نەبوو، سەرسام بوو کە ناوبژیوان نەبوو. بە هێزی بازووی خۆی ڕزگاری کردین، ڕاستودروستی خۆی پاڵپشتی کرد.
ئیشایا ٥٩:١٦
ئەوەی خودی خۆی لە لەشیدا لەسەر دار گوناهەکانمانی هەڵگرت.
یەکەم پەترۆس ٢:٢٤
بەوەی لە پێناوماندا بووە نەفرەت.
گەلاتیا ٣:١٣
گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن، گۆرانییەکی نوێ، چونکە کاری سەرسوڕهێنەری کردووە. دەستی ڕاست و بازووی پیرۆزی، سەرکەوتنیان بۆ بەدەستهێناوە.
زەبوورەکان ٩٨:١
سەرۆکەکان و دەسەڵاتدارانی چەککرد و بە ئاشکرا کردنییە پەند و لە خاچدا بەسەریاندا زاڵبوو.
کۆلۆسی ٢:١٥
لەدوای ئەو ئازارەی بەرگەی گرت، ڕووناکی ژیان دەبینێت و تێر دەبێت، بەندە ڕاستودروستەکەم بە ئەزموونی خۆی زۆر کەس بێتاوان دەکات و ئەو تاوانەکانیان هەڵدەگرێت.
ئیشایا ٥٣:١١
ئەی گیانی من بە ئازایەتییەوە بەرەو پێشەوە بڕۆ!
ڕابەران ٥:٢١
بەڵام لە هەموو ئەمانەدا لە ڕادەبەدەر سەرکەوتووین لە ڕێگەی ئەوەی کە خۆشیویستووین.
ڕۆما ٨:٣٧
ئەوان بە خوێنی بەرخەکە و بەو شایەتییەی کە دایان، بەسەریدا سەرکەوتن.
ئاشکراکردن ١٢:١١
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٣١ی تەمووزی ٢٠١٩
دووەم تیمۆساوس ٢:٣ · ئیشایا ٥٥:٤
٣٠ی تەمووزی ٢٠١٩
کۆلۆسی ٣:١ · پەندەکانی سلێمان ٤:٥
٢٩ی تەمووزی ٢٠١٩
ئیشایا ٦٤:١ · گۆرانی گۆرانییەکان ٨:١٤
٢٨ی تەمووزی ٢٠١٩
ئەفەسۆس ٥:٢ · یۆحەنا ١٣:٣٤
٢٧ی تەمووزی ٢٠١٩
دووەم کۆرنسۆس ٤:٤ · ئیشایا ٤٠:٥
٢٦ی تەمووزی ٢٠١٩
عیبرانییەکان ١١:٨ · زەبوورەکان ٤٧:٤






