٢٧ی تەمووزی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, تەمووز ٢٨: لە خۆشەویستیدا بژین (ئەفەسۆس ٥:٢)
ڕووناکی ڕۆژانە
لە خۆشەویستیدا بژین.
ئەفەسۆس ٥:٢
من ڕاسپاردەیەکی نوێتان دەدەمێ: یەکتریتان خۆشبوێ. وەک خۆشمویستن، ئێوەش بەو جۆرە یەکتریتان خۆشبوێ.
یۆحەنا ١٣:٣٤
لە سەرووی هەموو شتێکەوە خۆشەویستیتان بۆ یەکتری بەهێز بێت، چونکە خۆشەویستی گوناهی زۆر دادەپۆشێت.
یەکەم پەترۆس ٤:٨
بەڵام خۆشەویستی هەموو یاخیبوونێک دادەپۆشێت.
پەندەکانی سلێمان ١٠:١٢
کاتێک دەوەستن نوێژ بکەن، ئەگەر شتێکتان بەسەر یەکێکەوە هەبێت لێی خۆشبن، تاکو باوکیشتان ئەوەی کە لە ئاسمانە لە گوناهەکانتان خۆشبێت.
مەرقۆس ١١:٢٥
بەڵام ئێوە دوژمنەکانتان خۆشبوێ، چاکە بکەن و قەرز بدەن، چاوەڕێی وەرگرتنەوەش مەکەن.
لۆقا ٦:٣٥
بە ساتمەکردنی دوژمنت شاد مەبە، بە کەوتنیشی دڵت خۆش نەبێت.
پەندەکانی سلێمان ٢٤:١٧
خراپە بە خراپە مەدەنەوە، نە جنێویش بە جنێو، بەڵکو بە پێچەوانەوە داوای بەرەکەت بکەن و بزانن ئێوە بۆ ئەمە بانگکراون، تاکو ببنە میراتگری بەرەکەت.
یەکەم پەترۆس ٣:٩
بەپێی تواناتان هەوڵ بدەن کە لەگەڵ هەموو خەڵک بە ئاشتی بژین.
ڕۆما ١٢:١٨
لەگەڵ یەکتری نەرمونیان و بە بەزەیی بن، لە یەکتری خۆشبن، هەروەک چۆن خودا بە یەکبوونتان لەگەڵ مەسیح لێتان خۆشبوو.
ئەفەسۆس ٤:٣٢
ڕۆڵە خۆشەویستەکان، با تەنها بە وشە و زمان خۆشەویستی دەرنەبڕین، بەڵکو بە کردار و ڕاستی.
یەکەم یۆحەنا ٣:١٨
بەڵکو با لە هەموو شتێکدا داواکاریتان بە نوێژ و پاڕانەوە و سوپاسگوزارییەوە لەلای خودا زانراو بێت.
فیلیپی ٤:٦
بابە! باوکە، هەموو شتێک بۆ تۆ دەبێت، ئەم جامەم لەسەر لاببە، بەڵام نەک بە خواستی من، بەڵکو بە خواستی تۆ.
مەرقۆس ١٤:٣٦
لە جەستەدا دڕکێکم درایێ ... بۆ ئەمە سێ جار لە عیسای خاوەن شکۆ پاڕامەوە لە کۆڵم بکاتەوە، بەڵام پێی فەرمووم: «نیعمەتی منت بەسە، چونکە هێزی من لە لاوازیدا تەواو دەبێت.» بۆیە بەوپەڕی شادییەوە شانازی بە لاوازیمەوە دەکەم.
دووەم کۆرنسۆس ١٢:٧–٩
سکاڵای خۆمی لەبەردەم هەڵدەڕێژم، لەبەردەمی باسی تەنگانەکانی خۆم دەکەم.
زەبوورەکان ١٤٢:٢
لەدوای ئەوەی لە شیلۆ نانیان خوارد و خواردییانەوە ... حەناش بە پەژارەوە نوێژی بۆ یەزدان کرد و دایە پڕمەی گریان. حەنا نەزرێکی کرد و گوتی: «یەزدانی سوپاسالار، ئەگەر بەڕاستی تەماشای داماوی کارەکەرەکەت بکەیت و بە یادی خۆتم بهێنیتەوە، کارەکەرەکەت لەبیر نەکەیت و کوڕێکی پێبدەیت، ئەوا من ژیانی کوڕەکە بە یەزدان دەبەخشم و گوێزان بەسەر سەریدا نایەت.» ... داوام لە یەزدان کرد.
یەکەم ساموئێل ١:٩–١١, ٢٠
نازانین لە پێناوی چی نوێژ بکەین.
ڕۆما ٨:٢٦
میراتی بۆ هەڵبژاردین، ئەو خاکە کە شانازی نەوەی یاقوبە.
زەبوورەکان ٤٧:٤
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢٦ی تەمووزی ٢٠١٩
عیبرانییەکان ١١:٨ · زەبوورەکان ٤٧:٤
٢٥ی تەمووزی ٢٠١٩
یەکەم یۆحەنا ٣:١٤ · یۆحەنا ٥:٢٤
٢٤ی تەمووزی ٢٠١٩
ڕۆما ١٢:١٢ · یەکەم ساموئێل ٣:١٨
٢٣ی تەمووزی ٢٠١٩
یەکەم کۆرنسۆس ١٥:٢٤ · مەرقۆس ١٣:٣٢–٣٣
٢٢ی تەمووزی ٢٠١٩
ڕۆما ٦:١٠ · ئیشایا ٥٣:١٢
٢١ی تەمووزی ٢٠١٩
ڕۆما ٣:١–٢ · یەرمیا ٤:٤






