٢٣ی تەمووزی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, تەمووز ٢٤: جا عیسا گریا (یۆحەنا ١١:٣٥)
ڕووناکی ڕۆژانە
لە تەنگانە ئارام بگرن.
ڕۆما ١٢:١٢
خۆی یەزدانە، ئەوەی بە باشی بزانێت با بیکات.
یەکەم ساموئێل ٣:١٨
ئەگەر ڕاستودروستیش بم، ناتوانم وەڵامی بدەمەوە، بەڵکو داوای بەزەیی لە دادوەرم دەکەم.
ئەیوب ٩:١٥
یەزدان دای و یەزدانیش بردییەوە، ستایش بۆ ناوی یەزدان.
ئەیوب ١:٢١
ئایا چاکەی خودا قبوڵ بکەین، بەڵام نەهامەتی قبوڵ نەکەین؟ لە هەموو ئەمەدا ئەیوب گوناهی بەسەر لێودا نەهات.
ئەیوب ٢:١٠
جا عیسا گریا.
یۆحەنا ١١:٣٥
پیاوی ئازار و شارەزای ناخۆشی.
ئیشایا ٥٣:٣–٤
چونکە ئەوەی یەزدان خۆشیبوێ تەمبێی دەکات، هەروەها هەر یەکێک وەک ڕۆڵەی خۆی وەریبگرێت، بە گۆچان لێی دەدات.﴾.
عیبرانییەکان ١٢:٦, ١١
با مەسیح بەگوێرەی توانای شکۆی خۆی بە هەموو هێزێک بەهێزتان بکات، بۆ هەموو دانبەخۆداگرتن و ئارامگرتنێک، بە خۆشییەوە.
کۆلۆسی ١:١١
«ئەمانەم پێ گوتن تاکو ئاشتیتان لە مندا هەبێت. لە جیهاندا تووشی تەنگانە دەبن. بەڵام ورەتان بەرز بێت، من جیهانم بەزاندووە.»
یۆحەنا ١٦:٣٣
بە بێباوەڕی گومانی لە بەڵێنی خودا نەکرد.
ڕۆما ٤:٢٠
باوەڕتان بە خودا هەبێت. ... ئەوەی بەم کێوە بڵێت ”هەڵبکەنرێ و بکەوە ناو دەریاوە،“ لە دڵدا گومان نەکات، بەڵکو باوەڕ بکات ئەوەی دەیڵێت دەبێت، ئەوا بۆی دەبێت. لەبەر ئەوە پێتان دەڵێم: هەموو ئەوەی داوای دەکەن و نوێژی بۆ دەکەن، باوەڕ بکەن کە وەرتانگرتووە، بۆتان دەبێت.
مەرقۆس ١١:٢٢–٢٤
بەبێ باوەڕ مەحاڵە ڕەزامەندی خودا بەدەستبهێنرێت، چونکە ئەوەی لەو نزیک بێتەوە، دەبێ باوەڕی بە بوونی ئەو هەبێت و پاداشتی ئەوانەش دەداتەوە کە بە پەرۆشەوە ڕوویان لەو دەکەن.
عیبرانییەکان ١١:٦
کاتێک خودا ئیبراهیمی تاقی کردەوە. ئەوەی بە بەڵێن لە خودا وەریگرت ئامادە بوو کوڕە تاقانەکەی بکاتە قوربانی، هەرچەندە خودا سەبارەت بەو فەرمووبووی: ﴿لە ڕێگەی ئیسحاقەوە نەوەی تۆ ناودەبردرێت.﴾ ئیبراهیم دڵنیابوو لەوەی کە خودا دەتوانێت ئیسحاق لەدوای مردنی زیندوو بکاتەوە. بە واتایەکی دیکە.
عیبرانییەکان ١١:١٧–١٩
دڵنیابوو کە خودا توانای هەیە بەڵێنی خۆی بباتەسەر.
ڕۆما ٤:٢١
هیچ شتێک هەیە بۆ یەزدان ئەستەم بێت؟
پەیدابوون ١٨:١٤
بەڵام لەلای خودا هەموو شتێک دەبێت.
مەتا ١٩:٢٦
باوەڕمان زیاد بکە!
لۆقا ١٧:٥
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢٢ی تەمووزی ٢٠١٩
ڕۆما ٦:١٠ · ئیشایا ٥٣:١٢
٢١ی تەمووزی ٢٠١٩
ڕۆما ٣:١–٢ · یەرمیا ٤:٤
٢٠ی تەمووزی ٢٠١٩
یۆحەنا ١٧:١٦ · ئیشایا ٥٣:٣
١٩ی تەمووزی ٢٠١٩
لۆقا ١:٤٩ · دەرچوون ١٥:١١
١٨ی تەمووزی ٢٠١٩
یۆحەنا ١٠:٣ · دووەم تیمۆساوس ٢:١٩
١٧ی تەمووزی ٢٠١٩
یونس ٤:٢ · سەرژمێری ١٤:١٧–١٨






