٢٢ی تەمووزی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, تەمووز ٢٣: بە پەلە دێم (ئاشکراکردن ٢٢:٢٠)
ڕووناکی ڕۆژانە
دوای ئەمە کۆتایی دێت.
یەکەم کۆرنسۆس ١٥:٢٤
«سەبارەت بەو ڕۆژ و کاتە کەس نایزانێت، نە فریشتەکان کە لە ئاسمانن و نە کوڕەکە، باوک نەبێت. کەواتە ئاگاداربن و ئێشک بگرن، چونکە نازانن کەی ئەو کاتە دێت. جا ئەوەی بە ئێوەی دەڵێم، بە هەمووانی دەڵێم: ئێشک بگرن!»
مەرقۆس ١٣:٣٢–٣٣, ٣٧
یەزدان سەبارەت بە بەڵێنەکەی خاو نییە، وەک هەندێک بە خاوی دەزانن، بەڵام لەگەڵمان پشوو درێژە، نایەوێت کەس لەناوبچێت، بەڵکو دەیەوێت هەمووان بۆ تۆبەکردن بێن.
دووەم پەترۆس ٣:٩
چونکە هاتنەوەی مەسیحی خاوەن شکۆ نزیک بووەتەوە. ... ئەوەتا دادوەر لە بەردەرگا ڕاوەستاوە.
یاقوب ٥:٨–٩
بە پەلە دێم. ئامین!
ئاشکراکردن ٢٢:٢٠
کە هەموو ئەو شتانە لەناوبچن، ئیتر پێویستە ئێوە چ جۆرە کەسانێک بن؟ دەبێت بە پیرۆزی و لەخواترسی بژین.
دووەم پەترۆس ٣:١١
کۆتایی هەموو شتێک نزیک بووەتەوە. بۆیە ژیر و چاوکراوە بن تاکو نوێژ بکەن.
یەکەم پەترۆس ٤:٧
با پشتێنتان بەستراو و چراتان هەڵکراو بێت، وەک ئەوانە بن کە چاوەڕێی گەورەکەیان دەکەن تاکو لە شایی بگەڕێتەوە، کە هاتەوە و لە دەرگای دا، دەستبەجێ لێی بکەنەوە.
لۆقا ١٢:٣٥–٣٦
خوشکان و برایانم، نوێژمان بۆ بکەن.
یەکەم سالۆنیکی ٥:٢٥
کامەتان نەخۆشە؟ با پیرانی کڵێسا بانگ بکات بۆ ئەوەی نوێژی لەسەر بکەن و بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە چەوری بکەن. ئەو نوێژەی بە باوەڕ دەکرێت نەخۆش چاک دەکاتەوە و عیسای خاوەن شکۆ هەڵیدەستێنێتەوە. ... نوێژ بۆ یەکتری بکەن تاکو چاکببنەوە. نوێژی کەسی ڕاستودروست زۆر بەهێز و کاریگەرە. ئەلیاس مرۆڤێک بوو وەک ئێمە لە هەمان سروشت، بە گەرمی نوێژی کرد تاکو باران نەبارێت، ئیتر سێ ساڵ و نیو لەسەر خاکەکەیان باران نەباری. نوێژی کردەوە، ئاسمان بارانی دا و زەویش بەرهەمی دا.
یاقوب ٥:١٤–١٨
بە هەموو جۆرە نوێژ و پاڕانەوەیەک، هەموو کاتێک لە ڕۆحی پیرۆزدا نوێژ بکەن. بۆ ئەمەش ئێشک بگرن و بە بەردەوامی بۆ تەواوی گەلی پیرۆزی خودا بپاڕێنەوە.
ئەفەسۆس ٦:١٨
شایەتی منە کە چۆن بێ بڕانەوە یادتان دەکەم و.
ڕۆما ١:٩
هەردەم لە نوێژەکانیدا لە پێناوتاندا تێدەکۆشێت، تاکو لە تەواویدا بچەسپێن و تەواو دڵنیا بن لە هەموو خواستی خودا.
کۆلۆسی ٤:١٢
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢١ی تەمووزی ٢٠١٩
ڕۆما ٣:١–٢ · یەرمیا ٤:٤
٢٠ی تەمووزی ٢٠١٩
یۆحەنا ١٧:١٦ · ئیشایا ٥٣:٣
١٩ی تەمووزی ٢٠١٩
لۆقا ١:٤٩ · دەرچوون ١٥:١١
١٨ی تەمووزی ٢٠١٩
یۆحەنا ١٠:٣ · دووەم تیمۆساوس ٢:١٩
١٧ی تەمووزی ٢٠١٩
یونس ٤:٢ · سەرژمێری ١٤:١٧–١٨
١٦ی تەمووزی ٢٠١٩
دەرچوون ١٩:٦ · ئاشکراکردن ٥:٩–١٠






