٢٦ی تەمووزی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, تەمووز ٢٧: ئەوەی منی بینیوە باوکی بینیوە
ڕووناکی ڕۆژانە
تاکو ڕووناکی مزگێنیی شکۆی مەسیحیان بۆ نەدرەوشێتەوە.
دووەم کۆرنسۆس ٤:٤
شکۆمەندی یەزدان دەردەکەوێت و هەموو مرۆڤایەتی پێکەوە دەیبینن،چونکە دەمی یەزدان فەرمووی.
ئیشایا ٤٠:٥
هەرگیز کەس خودای نەبینیوە جگە لە کوڕە تاقانەکەی خودا، ئەوەی لە باوەشی باوکدایە، ئەو خودای دەرخست. وشەکەش بوو بە مرۆڤ و لەنێوانماندا نیشتەجێ بوو. شکۆی ئەومان بینی، وەک شکۆی تاقانەیەک لە باوکەوە، پڕ لە نیعمەت و ڕاستی.
یۆحەنا ١:١٨, ١٤
نەتناسیوم؟ ئەوەی منی بینیوە باوکی بینیوە.
یۆحەنا ١٤:٩
کوڕەکە تیشکی شکۆی خودایە و بە تەواوی وێنەی کڕۆکیەتی.
عیبرانییەکان ١:٣
لەلایەن ڕۆحی پیرۆزەوە پاکانەی بۆ کرا.
یەکەم تیمۆساوس ٣:١٦
بە یەکبوون لەگەڵ ئەودا کڕدراینەوە، واتا لێخۆشبوونی گوناهمان وەرگرت. کوڕەکە وێنەی خودای نەبینراوە، نۆبەرەیە و لە سەرووی هەموو بەدیهێنراوانە.
کۆلۆسی ١:١٤–١٥
چونکە ئەوانەی پێشتر ناسیبوونی، پێشتر دیاری کردن بۆ ئەوەی وەک وێنەی کوڕەکەی ئەویان لێ بێت، تاکو لەنێو زۆرێک لە خوشک و برایاندا ئەو ببێتە نۆبەرە.
ڕۆما ٨:٢٩
وەک چۆن ئەو وێنەیەمان وەرگرتووە کە لە خۆڵ بوو، بە هەمان شێوە وێنەی ئاسمانی وەردەگرین.
یەکەم کۆرنسۆس ١٥:٤٩
کەمەری منت توند کرد بۆ جەنگ.
زەبوورەکان ١٨:٣٩
چونکە هەر کاتێک لاوازبم ئەوا بەهێزم.
دووەم کۆرنسۆس ١٢:١٠
ئینجا ئاسا هاواری بۆ یەزدانی پەروەردگاری خۆی کرد و گوتی: «ئەی یەزدان، کەس وەک تۆ نییە یارمەتی لاوازەکان بدات لە دژی بە هێزەکان. ئەی یەزدانی پەروەردگارمان یارمەتیمان بدە، چونکە ئێمە پشتمان بە تۆ بەستووە و بە ناوی تۆوە هاتووین بۆ شەڕ لەگەڵ ئەم سوپا زەبەلاحە. ئەی یەزدان، تۆ خودامانیت، ڕێگا مەدە هیچ مرۆڤێک بەسەرتدا زاڵ بێت.»
دووەم پوختەی مێژوو ١٤:١١
بەڵام یەهۆشافات هاواری کرد و یەزدانیش یارمەتی دا و ئەوانی لێ دوورخستەوە.
دووەم پوختەی مێژوو ١٨:٣١
پەنابردنە بەر یەزدان باشترە لە پشتبەستن بە مرۆڤ. پەنابردنە بەر یەزدان باشترە لە پشتبەستن بە میران.
زەبوورەکان ١١٨:٨–٩
هیچ پاشایەک بە گەورەیی سوپاکەی ڕزگاری نابێت، هیچ پاڵەوانێک بە هێزی بازووی دەرباز نابێت. ئەسپ ئومێدێکی دۆڕاوە بۆ ڕزگار بوون، بە توندی هێزی ناتوانێت کەس دەرباز بکات.
زەبوورەکان ٣٣:١٦–١٧
چونکە زۆرانبازی ئێمە لەگەڵ گۆشت و خوێن نییە، بەڵکو لە دژی سەرۆک و دەسەڵاتدار و فەرمانڕەوایانی ئەم جیهانە تاریکەیە، هەروەها لە دژی سەربازە بەدکارە ڕۆحییەکانە لە شوێنەکانی ئاسمان. بۆیە چەکی تەواوی خودا هەڵبگرن.
ئەفەسۆس ٦:١٢–١٣
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢٥ی تەمووزی ٢٠١٩
یەکەم یۆحەنا ٣:١٤ · یۆحەنا ٥:٢٤
٢٤ی تەمووزی ٢٠١٩
ڕۆما ١٢:١٢ · یەکەم ساموئێل ٣:١٨
٢٣ی تەمووزی ٢٠١٩
یەکەم کۆرنسۆس ١٥:٢٤ · مەرقۆس ١٣:٣٢–٣٣
٢٢ی تەمووزی ٢٠١٩
ڕۆما ٦:١٠ · ئیشایا ٥٣:١٢
٢١ی تەمووزی ٢٠١٩
ڕۆما ٣:١–٢ · یەرمیا ٤:٤
٢٠ی تەمووزی ٢٠١٩
یۆحەنا ١٧:١٦ · ئیشایا ٥٣:٣






