١٣ی ئابی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, ئاب ١٤: چونکە خۆشی لە یەزدانەوە هێزتانە
ڕووناکی ڕۆژانە
چونکە خۆشی لە یەزدانەوە هێزتانە.
نەحەمیا ٨:١٠
ئەی ئاسمان، هاواری خۆشی بکە، ئەی زەوی، شادمان بە! چیاکان دەکەونە ناو هاواری خۆشییەوە، چونکە یەزدان دڵنەوایی گەلی خۆی دەکات و بەزەیی بە زەلیلەکانیدا دێتەوە.
ئیشایا ٤٩:١٣
ئەوەتا خودای ڕزگاریی من، دڵنیا دەبم و ناترسم، چونکە یەزدانی پەروەردگار هێز و سروودی منە و ئەو بوو بە ڕزگاریم.
ئیشایا ١٢:٢
یەزدان هێز و قەڵغانی منە، دڵم متمانەی بەو کرد و یارمەتیم وەرگرت، دڵم شاد دەبێت و بە گۆرانی خۆم ستایشی دەکەم.
زەبوورەکان ٢٨:٧
گیانم بە خودای خۆم شادمان دەبێت، چونکە بەرگی ڕزگاری لەبەرکردم، کەوای ڕاستودروستی بەسەر شانمدا دا، وەک زاوایەک کە سەری خۆی لەسەر شێوەی کاهین بڕازێنێتەوە یان بووکێک بە خشڵ خۆی جوان بکات.
ئیشایا ٦١:١٠
لەبەر ئەوە بەهۆی عیسای مەسیحەوە شانازی دەکەم بەو کارانەی کە بۆ خودای دەکەم.
ڕۆما ١٥:١٧
بەڵکو بەهۆی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوە شانازی بە خودا دەکەین، ئەوەی ئێستا بەهۆیەوە ئاشتبوونەوەمان وەرگرتووە.
ڕۆما ٥:١١
بە خودای ڕزگارکەرم دڵخۆش دەبم.
حەبەقوق ٣:١٨
پەیمانێکی هەتاهەتایی لەگەڵ بەستووم، کە لە هەموو ڕووێکەوە ڕێکوپێک و مسۆگەرە.
دووەم ساموئێل ٢٣:٥
چونکە دەزانم باوەڕم بە کێ هێناوە، دڵنیام مەسیح دەتوانێ پارێزگاری سپاردەکەم بکات هەتا ئەو ڕۆژە.
دووەم تیمۆساوس ١:١٢
ستایش بۆ خودا، باوکی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان، کە ئێمەی بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا بە هەموو بەرەکەتێکی ڕۆحی لە شوێنەکانی ئاسماندا بەرەکەتدار کردووە، وەک پێش دامەزراندنی جیهان بە یەکبوونمان لەگەڵ مەسیحدا هەڵیبژاردین، تاکو لەبەردەمی پیرۆز و بێ کەموکوڕی بین. پێشتر بە خۆشەویستی ئێمەی دیاری کرد، تاکو لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە بەگوێرەی خواستی خۆشحاڵانەی، وەکو منداڵی خۆی لە خۆیمان بگرێتەوە.
ئەفەسۆس ١:٣–٥
ئێمە دەزانین خودا لە هەموو شتەکاندا کار دەکات بۆ چاکەی ئەوانەی ئەویان خۆشدەوێت، ئەوانەی بەگوێرەی مەبەستی ئەو بانگکراون، چونکە ئەوانەی پێشتر ناسیبوونی، پێشتر دیاری کردن بۆ ئەوەی وەک وێنەی کوڕەکەی ئەویان لێ بێت ... ئەوانەی پێشتر دیاری کردن بانگیشی کردن، ئەوانەی بانگی کردن بێتاوانیشی کردن، ئەوانەی بێتاوانی کردن شکۆداریشی کردن.
ڕۆما ٨:٢٨–٣٠
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١٢ی ئابی ٢٠١٩
شینەکانی یەرمیا ٣:٣١–٣٢ · یەرمیا ٤٦:٢٨
١١ی ئابی ٢٠١٩
عیبرانییەکان ٢:١٤ · دووەم تیمۆساوس ١:١٠
١٠ی ئابی ٢٠١٩
یۆحەنا ١٧:١٥ · فیلیپی ٢:١٥
٩ی ئابی ٢٠١٩
گۆرانی گۆرانییەکان ٤:٧ · ئیشایا ١:٥–٦
٨ی ئابی ٢٠١٩
پەندەکانی سلێمان ٤:١٨ · فیلیپی ٣:١٢
٧ی ئابی ٢٠١٩
یۆحەنا ١٤:٢٦ · یۆحەنا ٤:١٠






