١٦ی ئابی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, ئاب ١٧: نوێژ بۆ یەکتری بکەن تاکو چاکببنەوە
ڕووناکی ڕۆژانە
نوێژ بۆ یەکتری بکەن تاکو چاکببنەوە.
یاقوب ٥:١٦
ئیبراهیم وەڵامی دایەوە: «ئێستا منێک کە خۆڵ و خۆڵەمێشم، بوێری ئەوەم هەبووە لەگەڵ پەروەردگاردا قسە بکەم، ئەی ئەگەر لەو پەنجا کەسە ڕاستودروستە پێنجی کەم بوو؟ ئایا بۆ پێنج کەس هەموو شارەکە وێران دەکەیت؟» فەرمووی: «وێرانی ناکەم، ئەگەر چل و پێنج لەوێ ببینمەوە.»
پەیدابوون ١٨:٢٧–٢٨
پیلاتۆسیش بڕیاری دا داواکارییەکەیان جێبەجێ بکرێت.
لۆقا ٢٣:٢٤
نوێژ بکەن بۆ ئەوانەی دەتانچەوسێننەوە.
مەتا ٥:٤٤
بۆ ئەوان داوا دەکەم. بۆ جیهان داوا ناکەم، بەڵکو بۆ ئەوانەی بە منت داون، چونکە هی تۆن. «تەنها بۆ ئەمان داوا ناکەم، بەڵکو بۆ ئەوانەش کە بە قسەی ئەمانەوە باوەڕم پێ دەهێنن.
یۆحەنا ١٧:٩, ٢٠
باری یەکتری هەڵبگرن و بەم شێوەیە شەریعەتی مەسیح بهێننە دی.
گەلاتیا ٦:٢
نوێژی کەسی ڕاستودروست زۆر بەهێز و کاریگەرە. ئەلیاس مرۆڤێک بوو وەک ئێمە لە هەمان سروشت، بە گەرمی نوێژی کرد تاکو باران نەبارێت، ئیتر سێ ساڵ و نیو لەسەر خاکەکەیان باران نەباری.
یاقوب ٥:١٦–١٧
مرۆڤ ڕۆژگاری ژیانی وەک گیا وایە، وەک گوڵی ناو کێڵگە گوڵ دەکات، بایەک بەسەریدا هەڵبکات، ئیتر نامێنێت، ئاسەواریشی دیار نابێت.
زەبوورەکان ١٠٣:١٥–١٦
ئیتر فێرمان بکە ڕۆژانمان بژمێرین، بۆ ئەوەی دڵێکی پڕ داناییمان هەبێت.
زەبوورەکان ٩٠:١٢
چی بەکەڵکی مرۆڤ دێت ئەگەر هەموو جیهان بباتەوە و خۆی بدۆڕێنێت؟
مەرقۆس ٨:٣٦
بێگومان گەل وەکو گژوگیان. گژوگیا وشک دەبێت و گوڵ هەڵدەوەرێ، بەڵام پەیامی خودامان بۆ هەتاهەتایە چەسپاو دەبێت.
ئیشایا ٤٠:٧–٨
جیهان و ئارەزووەکانی بەسەردەچن، بەڵام ئەوەی خواستی خودا جێبەجێ دەکات بۆ هەتاهەتایە دەژیێت.
یەکەم یۆحەنا ٢:١٧
ئەوەتا ئێستایە کاتی پەسەندی خودا و ئێستایە ڕۆژی ڕزگاری.
دووەم کۆرنسۆس ٦:٢
ئەوانەی جیهان بەکاردەهێنن وەک هەر بەکارینەهێنن، چونکە وێنەی ئەم جیهانە ڕووەو نەمانە.
یەکەم کۆرنسۆس ٧:٣١
هەروەها با ئاگاداری یەکتری بین بۆ هاندان لەسەر خۆشەویستی و کاری چاک. با واز لە کۆبوونەوەکانمان نەهێنین، وەک هەندێک لەسەری ڕاهاتوون، بەڵکو یەکتری هانبدەین، بە تایبەتی کە دەبینن ڕۆژی هاتنەوەی مەسیح نزیک دەبێتەوە.
عیبرانییەکان ١٠:٢٤–٢٥
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١٥ی ئابی ٢٠١٩
عیبرانییەکان ١٣:٢٠–٢١ · دووەم کۆرنسۆس ١٣:١١
١٤ی ئابی ٢٠١٩
نەحەمیا ٨:١٠ · ئیشایا ٤٩:١٣
١٣ی ئابی ٢٠١٩
عیبرانییەکان ١١:١٦ · یۆحەنا ١٤:٣
١٢ی ئابی ٢٠١٩
شینەکانی یەرمیا ٣:٣١–٣٢ · یەرمیا ٤٦:٢٨
١١ی ئابی ٢٠١٩
عیبرانییەکان ٢:١٤ · دووەم تیمۆساوس ١:١٠
١٠ی ئابی ٢٠١٩
یۆحەنا ١٧:١٥ · فیلیپی ٢:١٥






