٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, ئەیلوول ٢٦: خودایەکی دڵسۆزە (دواوتار ٣٢:٤)
ڕووناکی ڕۆژانە
خودایەکی دڵسۆزە، ستەمکاریی تێدا نییە، ئەو ڕاستودروست و دادپەروەرە.
دواوتار ٣٢:٤
بەڵکو خۆی دەدایە دەست ئەوەی حوکمی دادپەروەرانەیە.
یەکەم پەترۆس ٢:٢٣
چونکە دەبێت هەموومان لەبەردەم تەختی دادگایی مەسیح دەربکەوین، تاکو هەریەکە بۆ ئەو شتانەی بەهۆی جەستەوە کردوویەتی شایستەیی خۆی وەربگرێت، جا باش بێت یان خراپ.
دووەم کۆرنسۆس ٥:١٠
هەریەک لە ئێمە دەبێت حیسابی خۆی بداتە خودا.
ڕۆما ١٤:١٢
ئەو کەسەی گوناه بکات، هەر ئەو کەسە دەمرێت.
حزقیێل ١٨:٤
یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: ئەی شمشێر، لە دژی شوانەکەم هەستە، لە دژی ئەو پیاوەی لەگەڵمە! لە شوانەکە بدە.
زەکەریا ١٣:٧
بەڵام یەزدان هەموو تاوانەکانی ئێمەی خستە سەر ئەو.
ئیشایا ٥٣:٦
خۆشەویستی نەگۆڕ و ڕاستی بە یەک گەیشتوون، ڕاستودروستی و ئاشتی یەکتری ماچ دەکەن.
زەبوورەکان ٨٥:١٠
بەڵام بەزەیی بەسەر حوکمداندا سەردەکەوێت.
یاقوب ٢:١٣
چونکە کرێی گوناه مردنە، بەڵام دیاری خودا ژیانی هەتاهەتاییە کە لە ڕێگەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوەیە.
ڕۆما ٦:٢٣
خودایەکی ڕاستودروست و ڕزگارکەر بێجگە لە من نییە.
ئیشایا ٤٥:٢١
تاکو دادپەروەر بێت و ئەوانە بێتاوان بکات کە باوەڕیان بە عیسایە.
ڕۆما ٣:٢٦
بەخۆڕایی بە نیعمەتی ئەو بێتاوان کران، بەو کڕینەوەیەی کە لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە هەیە.
ڕۆما ٣:٢٤
﴿مردن بە سەرکەوتن لووش دراوە.﴾.
یەکەم کۆرنسۆس ١٥:٥٤
بەڵام سوپاس بۆ خودا! لە ڕێگەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان سەرکەوتن بە ئێمە دەبەخشێت.
یەکەم کۆرنسۆس ١٥:٥٧
بۆیە کە منداڵەکان لە گۆشت و خوێن بەشدارن، ئەویش بە هەمان شێوە بەشداری لە سروشتی مرۆڤایەتییان کرد، تاکو بەهۆی مردنی خۆیەوە شەیتان لەناوببات کە هێزی مردنی هەیە، ئەوانەش ئازاد بکات کە بە درێژایی ژیانیان لە ترسی مردن ملکەچی کۆیلایەتی بوون.
عیبرانییەکان ٢:١٤–١٥
بەڵام ئەگەر لەگەڵ مەسیحدا مردووین، باوەڕمان هەیە لەگەڵ ئەویش دەژین، دەزانین مەسیح کە لەنێو مردووان هەستێنرایەوە، جارێکی دیکە نامرێتەوە. ئیتر مردن دەسەڵاتی بەسەریدا نییە. ئەو مردنەی مرد، تەنها جارێک لەبەر گوناه مرد. بەڵام ئەو ژیانەی دەژیێت بۆ خودا دەژیێت. ئێوەش سەبارەت بە گوناه خۆتان بە مردوو دابنێن، بەڵام بە یەکبوونتان لەگەڵ عیسای مەسیحدا خۆتان بۆ خودا بە زیندوو بزانن.
ڕۆما ٦:٨–١١
بەڵام لە هەموو ئەمانەدا لە ڕادەبەدەر سەرکەوتووین لە ڕێگەی ئەوەی کە خۆشیویستووین.
ڕۆما ٨:٣٧
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩
زەبوورەکان ٧٣:٢٨ · زەبوورەکان ٢٦:٨
٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩
عەزرا ٩:٩ · یەکەم پەترۆس ٤:١٢
٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩
زەبوورەکان ١٠٤:٣٤ · گۆرانی گۆرانییەکان ٢:٣
٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٩
ڕۆما ٨:٢٨ · زەبوورەکان ٧٦:١٠
٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩
پەندەکانی سلێمان ٣:١٣ · پەندەکانی سلێمان ٨:٣٥
١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩
یەکەم پەترۆس ٥:١٠ · دەرچوون ٣٣:١٩






