٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, ئەیلوول ٢٣: ئایا درەنگ وەڵامیان دەداتەوە؟
ڕووناکی ڕۆژانە
بەڵام خودامان لە کۆیلایەتییمان بەجێی نەهێشتین.
عەزرا ٩:٩
خۆشەویستان، لەلاتان سەیر نەبێ لە تاقیکردنەوەتان بەڵای سووتێنەر تووشتان دێت، وەک بڵێی شتێکی سەیرتان بەسەرهاتووە.
یەکەم پەترۆس ٤:١٢
کەواتە بەرگەی تەمبێکردن بگرن، خوداش وەک ڕۆڵەی خۆی لەگەڵتان دەجوڵێتەوە. چ ڕۆڵەیەک هەیە باوکی تەمبێی نەکات؟ ئەگەر بێتو خودا تەمبێتان نەکات وەک هەموو منداڵەکانی دیکەی، ئەمە ئەوە دەگەیەنێ ئێوە زۆڵن و منداڵی ئەو نین.
عیبرانییەکان ١٢:٧–٨
چونکە یەزدانی پەروەردگارتان تاقیتان دەکاتەوە تاکو بزانێت ئایا ئێوە پڕ بە دڵ و لە ناخەوە یەزدانی پەروەردگاری خۆتان خۆشدەوێت یان نا.
دواوتار ١٣:٣
یەزدان لە پێناوی ناوە مەزنەکەی خۆی واز لە گەلی خۆی ناهێنێت، چونکە یەزدان خوازیاربوو بتانکاتە گەلی خۆی.
یەکەم ساموئێل ١٢:٢٢
چۆن دایک کۆرپەی شیرەخۆرەی خۆی لەبیر دەکات، یان بەزەیی بە بەری سکی خۆی نایەتەوە؟ تەنانەت ئەویش لەبیر دەکات، بەڵام من تۆ لەبیر ناکەم.
ئیشایا ٤٩:١٥
خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی کە خودای یاقوب یارمەتیدەری بێت و هیوای بە یەزدانی پەروەردگاری خۆی بێت.
زەبوورەکان ١٤٦:٥
باشە خودا مافی هەڵبژێردراوەکانی خۆی کە شەو و ڕۆژ لێی دەپاڕێنەوە وەرناگرێت؟ ئایا درەنگ وەڵامیان دەداتەوە؟ پێتان دەڵێم: خێرا مافیان بۆ وەردەگرێت.
لۆقا ١٨:٧–٨
ئەوەی سەربکەوێت ئەوانەی بە میرات بۆ دەمێنێتەوە.
ئاشکراکردن ٢١:٧
ئەگەر بێتو تەنها لەم ژیانە هیوامان بە مەسیح بێت، ئەوا ئێمە نەگبەتترین خەڵک دەبین لەنێو مرۆڤ.
یەکەم کۆرنسۆس ١٥:١٩
بەڵام ئێستا ئارەزووی نیشتیمانێکی باشتر دەکەن، کە ئاسمانییەکەیە. بۆیە خودا شەرمی پێیان نییە بە خودای ئەوان ناوببردرێت، چونکە شارێکی بۆ ئامادەکردن.
عیبرانییەکان ١١:١٦
بۆ میراتێک کە نافەوتێت و گڵاو نابێت و کاڵ نابێتەوە. ئەو میراتە بۆ ئێوە لە ئاسمان پارێزراوە.
یەکەم پەترۆس ١:٤
چونکە هەموو شتێک هی ئێوەیە، ... جیهان یان ژیان یان مردن، شتەکانی ئێستا یاخود داهاتوو، هەموو شتێک هی ئێوەیە.
یەکەم کۆرنسۆس ٣:٢١–٢٢
﴿ئەوەی هیچ چاوێک نەیبینیوە، هیچ گوێیەک نەیبیستووە و بە بیری هیچ مرۆڤێکدا نەهاتووە، ئەوەی خودا ئامادەی کردووە بۆ ئەوانەی خۆشیان دەوێت.﴾ بەڵام خودا بەهۆی ڕۆحی خۆی بۆی ئاشکرا کردین.
یەکەم کۆرنسۆس ٢:٩–١٠
ئاگاداری خۆتان بن، نەوەک ئەوە لەدەست بدەن کە کارمان بۆ کردووە، بەڵکو پاداشتی تەواو وەربگرن.
دووەم یۆحەنا ١:٨
با هەموو بارگرانییەک و ئەو گوناهانەی کە بە ئاسانی لێمان دەئاڵێت لە خۆمانی دوور بخەینەوە و بە دانبەخۆداگرتنەوە لەو پێشبڕکێیە ڕابکەین کە لەپێشمان دانراوە.
عیبرانییەکان ١٢:١
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٩
ڕۆما ٨:٢٨ · زەبوورەکان ٧٦:١٠
٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩
پەندەکانی سلێمان ٣:١٣ · پەندەکانی سلێمان ٨:٣٥
١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩
یەکەم پەترۆس ٥:١٠ · دەرچوون ٣٣:١٩
١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٩
زەبوورەکان ١١٩:١٨ · لۆقا ٢٤:٤٥
١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩
مەتا ١٢:٢٠ · زەبوورەکان ٥١:١٧
١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٩
پەندەکانی سلێمان ٢١:٢ · زەبوورەکان ١:٦






