١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, ئەیلوول ١٨: چاوم بکەرەوە تاکو ئەوانە ببینم
ڕووناکی ڕۆژانە
چاوم بکەرەوە تاکو ئەوانە ببینم، کردەوە سەرسوڕهێنەرەکان لە فێرکردنت.
زەبوورەکان ١١٩:١٨
ئینجا مێشکی کردنەوە، تاکو نووسراوە پیرۆزەکان تێبگەن.
لۆقا ٢٤:٤٥
لەبەر ئەوەی بە ئێوە دراوە نهێنی شانشینی ئاسمان بزانن، بەڵام بەوان نەدراوە.
مەتا ١٣:١١
ئەی باوک سوپاست دەکەم، پەروەردگاری ئاسمان و زەوی، چونکە ئەمانەت لە دانا و تێگەیشتووان شاردووەتەوە و بۆ منداڵانت ئاشکرا کردووە. بەڵێ ئەی باوک، چونکە ئەمەت پێ باش بوو.
مەتا ١١:٢٥–٢٦
ئێمەش ڕۆحی جیهانمان وەرنەگرتووە، بەڵکو ئەو ڕۆحەی لە خوداوەیە، تاکو لەو شتانە تێبگەین کە خودا بەخۆڕایی پێی بەخشیوین.
یەکەم کۆرنسۆس ٢:١٢
ئەی خودایە، بیرۆکەکانت بەلای منەوە چەند گرانبەهایە! کۆی ژمارەیان چەندە مەزنە! ئەگەر بیانژمێرم، لە لم زیاترن.
زەبوورەکان ١٣٩:١٧–١٨
ئای لە قووڵی دەوڵەمەندی و دانایی و زانیاری خودا! حوکمەکانی لە سەرووی تێگەیشتنەوەیە و ڕێگاکانی لە سەرووی وردبوونەوەیە. ﴿کێ بیری یەزدانی زانی؟ یان کێ بووە ڕاوێژکاری؟﴾ چونکە هەموو شتەکان لە ئەوە و بەهۆی ئەوە و بۆ ئەوە. هەتاهەتایە شکۆمەندی بۆ ئەوە! ئامین.
ڕۆما ١١:٣٣–٣٤, ٣٦
ئینجا خودا چاڵەکەی لەحییەی کردە دوو کەرت و ئاوی لێ هاتە دەرەوە. کاتێک شەمشون خواردیەوە ڕۆحی هاتەوە بەر و بووژایەوە، بۆیە بە کانی هەقۆرێ ناوبرا کە هەتا ئەمڕۆ لە لەحیدایە.
ڕابەران ١٥:١٩
عیساش وەڵامی دایەوە: ئەگەر بەخشینی خودات بزانیایە و هەروەها ئەوەش کێیە کە پێت دەڵێت ”ئاوم بدەرێ،“ ئەوسا تۆ داوات لێ دەکرد و ئەویش ئاوی ژیانی پێدەدایت.
یۆحەنا ٤:١٠
ئەگەر یەکێک تینووی بوو با بێتە لام و بخواتەوە. لێرەدا مەبەستی لە ڕۆحی پیرۆز بوو، کە ئەوانەی باوەڕی پێدەهێنن دواتر وەریدەگرن.
یۆحەنا ٧:٣٧, ٣٩
تاکو لە پەرستگاکەم خواردن هەبێت. ئینجا بزانن چۆن پەنجەرەکانی ئاسمانتان بۆ دەکەمەوە و بەرەکەت بەسەرتاندا دەبارێنم، هەتا جێ نەبێت تێی بکەن.
مەلاخی ٣:١٠
جا ئێوە کە خراپن، بزانن شتی باش بدەنە منداڵەکانتان، باوک کە لە ئاسمانە، چەند زیاتر ڕۆحی پیرۆز دەداتە ئەوانەی داوای لێ دەکەن.
لۆقا ١١:١٣
داوا بکەن، پێتان دەدرێت، بگەڕێن دەدۆزنەوە.
لۆقا ١١:٩
لەبەر ئەوەی ئێوە ڕۆڵەی خودان، خودا ڕۆحی کوڕەکەی خۆی ناردە دڵتانەوە، بە هاوارەوە دەیفەرموو: «بابە! باوکە!»
گەلاتیا ٤:٦
ئێوە ڕۆحی کۆیلەییتان وەرنەگرتووە تاکو بۆ ترس بتانگەڕێنێتەوە، بەڵکو ڕۆحی لەخۆگرتنەوەتان وەرگرتووە، بەهۆیەوە هاوار دەکەین: «بابە! باوکە!»
ڕۆما ٨:١٥
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٩
پەندەکانی سلێمان ٢١:٢ · زەبوورەکان ١:٦
١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٩
ڕۆما ٦:١٤–١٥ · ڕۆما ٧:٤
١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩
ئیشایا ٥١:١٢ · دووەم کۆرنسۆس ١:٣–٤
١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩
یۆحەنا ٧:٣٧ · زەبوورەکان ٨٤:٢
١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩
ئیشایا ٥٧:١٨ · دەرچوون ١٥:٢٦
١١ی ئەیلوولی ٢٠١٩
ڕۆما ١٢:٢ · دەرچوون ٢٣:٢






