١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, ئەیلوول ١٥: بەڵام سوپاس بۆ خودا!
ڕووناکی ڕۆژانە
چیتر گوناه دەسەڵاتی بەسەرتاندا نابێت، چونکە لەژێر سایەی شەریعەتدا نین، بەڵکو لەژێر سایەی نیعمەتدان.
ڕۆما ٦:١٤
کەواتە چی؟ ئایا گوناه بکەین، چونکە لەژێر سایەی شەریعەتدا نین بەڵکو لەژێر سایەی نیعمەتداین؟ نەخێر!
ڕۆما ٦:١٥
ئیتر براکانم، ئێوەش بە لەشی مەسیح سەبارەت بە شەریعەت مردن، تاکو ببنە هی کەسێکی دیکە، ئەو کەسەی لەناو مردووان هەستێنرایەوە، تاکو بۆ خودا بەرهەم بدەین.
ڕۆما ٧:٤
هەرچەندە بێ شەریعەتی خودا نیم، بەڵکو لەژێر سایەی شەریعەتی مەسیحدام.
یەکەم کۆرنسۆس ٩:٢١
جا پێوەدانی مردن گوناهە، هێزی گوناهیش شەریعەتە. بەڵام سوپاس بۆ خودا! لە ڕێگەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان سەرکەوتن بە ئێمە دەبەخشێت.
یەکەم کۆرنسۆس ١٥:٥٦–٥٧
چونکە لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە یاسای ڕۆحی ژیان لە یاسای گوناه و مردن ئازادی کردیت.
ڕۆما ٨:٢
هەرکەسێک گوناه بکات کۆیلەی گوناهە. ئەگەر کوڕەکە ئازادی کردن، ئەوا بە ڕاستی ئازاد دەبن.
یۆحەنا ٨:٣٤, ٣٦
مەسیح ئازادی کردین تاکو بە ئازادی بژین. بۆیە چەسپاو بن و جارێکی دیکە ملکەچی نیری کۆیلایەتی مەبن.
گەلاتیا ٥:١
چونکە مرۆڤی ڕاڕا، لە هیچ یەک لە ڕێگاکانی چەسپاو نییە.
یاقوب ١:٨
هەرکەسێک دەست لەسەر گاسن دابنێت و ئاوڕ لە دواوە بداتەوە، بەکەڵکی شانشینی خودا نایەت.
لۆقا ٩:٦٢
چونکە ئەوەی لەو نزیک بێتەوە، دەبێ باوەڕی بە بوونی ئەو هەبێت و پاداشتی ئەوانەش دەداتەوە کە بە پەرۆشەوە ڕوویان لەو دەکەن.
عیبرانییەکان ١١:٦
بەڵام با بە باوەڕەوە داوا بکات و گومان نەکات، چونکە ئەوەی گومان دەکات وەک شەپۆلی دەریا وایە، با دەیهێنێت و دەیبات. ئەو مرۆڤە با بیرنەکاتەوە کە شتێک لە مەسیحی باڵادەستەوە وەردەگرێت.
یاقوب ١:٦–٧
هەموو ئەوەی داوای دەکەن و نوێژی بۆ دەکەن، باوەڕ بکەن کە وەرتانگرتووە، بۆتان دەبێت.
مەرقۆس ١١:٢٤
بۆ ئەوەی لەمەولا ساوا نەبین، شێواو و هەڵگیراو بە هەموو بایەکی فێرکردن، بە فێڵی خەڵکی، بە مەکر بەرەو چەواشەی تەڵەکەبازی، بەڵکو لە خۆشەویستیدا ڕاستگۆ بین، با لە هەموو شتێکدا گەشە بکەین، لەناو ئەوەی سەرە، واتا مەسیح.
ئەفەسۆس ٤:١٤–١٥
بە منەوە پەیوەست بن و منیش بە ئێوەوە.
یۆحەنا ١٥:٤
چەسپاو و جێگیر بن. خۆتان بە تەواوی بۆ کاری عیسای خاوەن شکۆ تەرخان بکەن، چونکە دەزانن ئەو ڕەنجە بەفیڕۆ ناڕوات کە ئێوە بە یەکبوون لەگەڵ عیسای خاوەن شکۆدا دەیکێشن.
یەکەم کۆرنسۆس ١٥:٥٨
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩
یۆحەنا ٧:٣٧ · زەبوورەکان ٨٤:٢
١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩
ئیشایا ٥٧:١٨ · دەرچوون ١٥:٢٦
١١ی ئەیلوولی ٢٠١٩
ڕۆما ١٢:٢ · دەرچوون ٢٣:٢
١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩
یەرمیا ٣٢:٩ · حزقیێل ٣٦:٢٦
٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩
لۆقا ١:٥٣ · ئاشکراکردن ٣:١٧–١٩
٨ی ئەیلوولی ٢٠١٩
دانیال ٥:٢٧ · یەکەم ساموئێل ٢:٣






