١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, ئەیلوول ١٤: منم، منم کە دڵنەواییتان دەکەم
ڕووناکی ڕۆژانە
منم، منم کە دڵنەواییتان دەکەم.
ئیشایا ٥١:١٢
ستایش بۆ خودا، باوکی عیسای مەسیحی پەروەردگارمان، باوکی میهرەبانی و خودای هەموو دڵنەواییەک، ئەوەی لە هەموو تەنگانەیەکماندا دڵنەواییمان دەکات، تاکو بتوانین بەو دڵنەواییەی لە خوداوە دڵنەوایی کراین، دڵنەوایی ئەوانە بکەین کە لە هەر تەنگانەیەکدان.
دووەم کۆرنسۆس ١:٣–٤
وەک باوک چۆن بەزەیی بە منداڵەکانیدا دێتەوە، یەزدانیش ئاوا بەزەیی بەوانەدا دێتەوە کە لێی دەترسن، چونکە دەزانێت ئێمە چۆن پێکهێنراوین، لەبیریەتی کە ئێمە خۆڵین.
زەبوورەکان ١٠٣:١٣–١٤
وەک کەسێک دایکی دڵنەوایی بکات، منیش ئاوا دڵنەواییتان دەکەم.
ئیشایا ٦٦:١٣
هەموو خەمێکتان بە خودا بسپێرن، چونکە ئەو بایەختان پێدەدات.
یەکەم پەترۆس ٥:٧
بەڵام ئەی پەروەردگار، تۆ خودایەکی میهرەبان و بەزەییداریت، پشوودرێژیت و پڕیت لە خۆشەویستی نەگۆڕ و دڵسۆزیی.
زەبوورەکان ٨٦:١٥
منیش داوا لە باوک دەکەم یارمەتیدەرێکی دیکەتان بداتێ کە هەتاهەتایە لەگەڵتان بمێنێتەوە، ڕۆحی ڕاستی.
یۆحەنا ١٤:١٦–١٧
بە هەمان شێوە ڕۆحی پیرۆز لە لاوازییەکانماندا یارمەتیمان دەدات.
ڕۆما ٨:٢٦
ئەویش هەموو فرمێسکێکی چاویان دەسڕێتەوە، ئیتر مردن نابێت، شیوەن و هاوار و ئازار نامێنن، چونکە شتەکانی پێشوو بەسەرچوون.
ئاشکراکردن ٢١:٤
خودا بەوەفایە، ئەوەی بانگی کردن بۆ پێکەوە ژیان لەگەڵ کوڕەکەی.
یەکەم کۆرنسۆس ١:٩
ڕێز و شکۆی لە خودای باوک وەرگرت کاتێک ئەم دەنگەی لە شکۆداری پایەبەرزەوە بۆ هات: «ئەمەیە کوڕی خۆشەویستم، ئەوەی زۆر پێی دڵشادم.»
دووەم پەترۆس ١:١٧
تەماشا بکەن باوک چ خۆشەویستییەکی پێداوین، تاکو پێمان بگوترێت ڕۆڵەی خودا! ئێمە ئەوەین!
یەکەم یۆحەنا ٣:١
کەواتە وەک ڕۆڵەی خۆشەویست، لاسایی خودا بکەنەوە.
ئەفەسۆس ٥:١
ئەگەر منداڵی بین، میراتگریشین، میراتگری خودا و هاومیراتی مەسیح.
ڕۆما ٨:١٧
کوڕەکە تیشکی شکۆی خودایە و بە تەواوی وێنەی کڕۆکیەتی.
عیبرانییەکان ١:٣
بە هەمان شێوە، با ئێوەش ڕووناکیتان بۆ خەڵک بدرەوشێتەوە، تاکو کردارە باشەکانتان ببینن و ستایشی باوکتان بکەن کە لە ئاسمانە.
مەتا ٥:١٦
با سەرنجمان بخەینە سەر عیسا، پێشڕەو و تەواوکاری باوەڕمان، ئەوەی لە پێناوی ئەو خۆشییەی لەپێشی دانرابوو، بەرگەی خاچی گرت و شەرمەزاری بە سووک وەرگرت.
عیبرانییەکان ١٢:٢
بەڵام لە جیهاندا باسی ئەمانە دەکەم، تاکو بە تەواوی شادی منیان لە دڵدا بێت.
یۆحەنا ١٧:١٣
چونکە هەروەک چۆن بەشداری زۆرمان کردووە لە ئازاری مەسیح، بە هەمان شێوە لە ڕێگەی مەسیحەوە دڵنەوایی زۆر دەکرێین.
دووەم کۆرنسۆس ١:٥
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩
ئیشایا ٥٧:١٨ · دەرچوون ١٥:٢٦
١١ی ئەیلوولی ٢٠١٩
ڕۆما ١٢:٢ · دەرچوون ٢٣:٢
١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩
یەرمیا ٣٢:٩ · حزقیێل ٣٦:٢٦
٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩
لۆقا ١:٥٣ · ئاشکراکردن ٣:١٧–١٩
٨ی ئەیلوولی ٢٠١٩
دانیال ٥:٢٧ · یەکەم ساموئێل ٢:٣
٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩
ڕۆما ١٢:١٢ · کۆلۆسی ١:٥






