٦ی ئەیلوولی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, ئەیلوول ٧: لە هیوا دڵشاد بن (ڕۆما ١٢:١٢)
ڕووناکی ڕۆژانە
لە هیوا دڵشاد بن.
ڕۆما ١٢:١٢
ئەو باوەڕ و خۆشەویستییە دەرئەنجامی ئەو هیوایەیە کە لە ئاسماندا بۆتان دانراوە.
کۆلۆسی ١:٥
ئەگەر بێتو تەنها لەم ژیانە هیوامان بە مەسیح بێت، ئەوا ئێمە نەگبەتترین خەڵک دەبین لەنێو مرۆڤ.
یەکەم کۆرنسۆس ١٥:١٩
پێویستە بە تەنگانەی زۆردا بچینە ناو شانشینی خودا.
کردار ١٤:٢٢
ئەوەی خاچەکەی هەڵنەگرێت و دوام نەکەوێت، ناتوانێت ببێتە قوتابی من.
لۆقا ١٤:٢٧
تاکو لەم ناخۆشییانەدا کەس نەهەژێت. خۆتان دەزانن کە بۆ ئەمە دیاری کراوین.
یەکەم سالۆنیکی ٣:٣
هەمیشە بە عیسای خاوەن شکۆ دڵشاد بن. دیسان دەیڵێمەوە، دڵشاد بن!
فیلیپی ٤:٤
با خودای هیوا بە هەموو خۆشی و ئاشتییەک لە باوەڕدا پڕتان بکات، تاکو بە هێزی ڕۆحی پیرۆز سەرڕێژ بن لە هیوا.
ڕۆما ١٥:١٣
ستایش بۆ خودا، باوکی عیسای مەسیحی پەروەردگارمان! بەهۆی بەزەییە فراوانەکەیەوە لەدایکبوونەوەی پێ بەخشین بۆ هیوایەکی زیندوو بە هەستانەوەی عیسای مەسیح لەنێو مردووان.
یەکەم پەترۆس ١:٣
هەرچەندە نەتانبینیوە خۆشتان دەوێ، ئێستاش نایبینن باوەڕی پێ دەهێنن و دڵخۆش دەبن بە شێوەیەک هەر باسی ناکرێت و شکۆدارە.
یەکەم پەترۆس ١:٨
لە ڕێگەی ئەویشەوە ڕێپێدراویێتیمان وەرگرت بەهۆی باوەڕ بێینە ناو ئەم نیعمەتەی کە ئێستا تێیدا نیشتەجێین. شانازیش بە هیوای شکۆی خودا دەکەین.
ڕۆما ٥:٢
بەڵام سەبارەت بە من، هەژار و نەدارم، با پەروەردگار بایەخم پێبدات.
زەبوورەکان ٤٠:١٧
خۆم ئەو پلانە دەزانم کە بۆ ئێوەم داڕشتووە، پلان بۆ ئاشتی و گەشەسەندنی ئێوە نەک بۆ زیانتان، بۆ ئەوەی دواڕۆژ و هیواتان بدەمێ.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
یەرمیا ٢٩:١١
بێگومان بیرکردنەوەی من بیرکردنەوەی ئێوە نییە و ڕێگاکانی ئێوەش ڕێگاکانی من نین،»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. «هەروەک بەرزیی ئاسمان لە زەوییەوە، ئاوا بەرزە ڕێگاکانم بەسەر ڕێگاکانتاندا و بیرکردنەوەم بەسەر بیرکردنەوەتان.
ئیشایا ٥٥:٨–٩
ئەی خودایە، بیرۆکەکانت بەلای منەوە چەند گرانبەهایە! کۆی ژمارەیان چەندە مەزنە! ئەگەر بیانژمێرم، لە لم زیاترن. کە بەئاگادێمەوە هێشتا لەگەڵ تۆم.
زەبوورەکان ١٣٩:١٧–١٨
ئەی یەزدان، کردارەکانت چەندە مەزنە! بیرکردنەوەی تۆ چەندە قووڵە!
زەبوورەکان ٩٢:٥
ئەی یەزدان، خودای من، زۆرن ئەو کارە سەرسوڕهێنەرانەی کە کردووتە. ئەو شتانەی بۆ ئێمە نەخشەت کێشاوە.
زەبوورەکان ٤٠:٥
هەروەها کەم کەستان توانادار و لە بنەماڵەی ناودار بوون.
یەکەم کۆرنسۆس ١:٢٦
ئایا خودا هەژارانی ئەم جیهانەی هەڵنەبژاردووە تاکو لە باوەڕ دەوڵەمەند بن و میراتگری شانشین بن.
یاقوب ٢:٥
وەک هیچمان نەبێت و هەرچەندە هەموو شتێکمان هەیە.
دووەم کۆرنسۆس ٦:١٠
مژدەی دەوڵەمەندی بێ سنووری مەسیح بدەمە نەتەوەکان و.
ئەفەسۆس ٣:٨
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٥ی ئەیلوولی ٢٠١٩
یەکەم کۆرنسۆس ١٢:١٢ · کۆلۆسی ١:١٨
٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩
ڕائووس ٣:١٨ · ئیشایا ٧:٤
٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩
دەرچوون ١٣:٧ · پەندەکانی سلێمان ٨:١٣
٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩
زەبوورەکان ٢٧:١٤ · ئیشایا ٤٠:٢٨–٢٩
١ی ئەیلوولی ٢٠١٩
گەلاتیا ٥:٢٢–٢٣ · ئیشایا ٢٩:١٩
٣١ی ئابی ٢٠١٩
ڕۆما ٥:١٦ · ئیشایا ١:١٨






