٣٠ی ئابی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, ئاب ٣١: بگەڕێوە بۆ لام، چونکە تۆم کڕییەوە
ڕووناکی ڕۆژانە
بەڵام دیاری لە گوناهی زۆرەوە بێتاوانیی هێنایە کایەوە.
ڕۆما ٥:١٦
ئەگەر گوناهەکانتان سووری ئاڵ بێت، وەک بەفر سپی دەبێتەوە؛ ئەگەر وەک قرمز سوور بێت، وەک خوری لێدێت.
ئیشایا ١:١٨
منم، منم کە یاخیبوونەکانت دەسڕمەوە، لە پێناو خۆم، گوناهەکانیشت بەبیری خۆم ناهێنمەوە. بەبیرم بخەرەوە، با پێکەوە بکەوینە دادگاییکردن، بە بەڵگە بێتاوانییەکەت بسەلمێنە.
ئیشایا ٤٣:٢٥–٢٦
یاخیبوونەکانی تۆم وەک هەوری تار سڕییەوە، گوناهەکانیشت وەک تەمی بەیانییان. بگەڕێوە بۆ لام، چونکە تۆم کڕییەوە.
ئیشایا ٤٤:٢٢
لەبەر ئەوەی خودا ئەوەندە جیهانی خۆشویست، تەنانەت کوڕە تاقانەکەی بەختکرد، تاکو هەرکەسێک باوەڕی پێ بهێنێت لەناو نەچێت، بەڵکو ژیانی هەتاهەتایی هەبێت.
یۆحەنا ٣:١٦
بەڵام دیاری وەکو گوناه نییە. ئەگەر زۆر کەس بە گوناهی کەسێک مردن، جا چەند زیاتر نیعمەتی خودا و دیارییەکە بەهۆی نیعمەتی مرۆڤێکەوە کە عیسای مەسیحە، بەسەر زۆر کەس ڕژا.
ڕۆما ٥:١٥
جا هەندێکتان بەم شێوەیە بوون. بەڵام شۆرانەوە و پیرۆز کران و بێتاوان کران بە ناوی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ و ڕۆحی خودامان.
یەکەم کۆرنسۆس ٦:١١
دە لە کۆیلەکانی خۆی بانگکرد و دە کیسە زیوی پێدان و پێی گوتن، هەتا دێمەوە بازرگانی بکەن.
لۆقا ١٩:١٣
وەک پیاوێکە گەشتی کردبێت، ماڵەکەی بەجێهێشتبێت و دەسەڵاتی دابێتە کۆیلەکانی، هەریەکە و بە ئیشی خۆی، دەرگاوانیشی ڕاسپاردبێت ئێشک بگرێت.
مەرقۆس ١٣:٣٤
پێنج کیسە زێڕی دایە یەکێکیان و ئەوی دیکە دوو کیسە و سێیەمیش یەک کیسە، هەریەکە بەگوێرەی توانای خۆی. ئینجا چووە گەشت.
مەتا ٢٥:١٥
هەتا ڕۆژە لەسەرمانە کاری ئەوە بکەین کە ناردوومی، چونکە شەو دادێت و کەس ناتوانێت کاری تێدا بکات.
یۆحەنا ٩:٤
نەتاندەزانی پێویستە لە ماڵی باوکمدا بم؟
لۆقا ٢:٤٩
لەبەر ئەوەی مەسیحیش لە پێناوتاندا ئازاری چێژت و نموونەی بۆ بەجێهێشتن، تاکو بە هەنگاوەکانیدا بڕۆن.
یەکەم پەترۆس ٢:٢١
وشەی خودا ڕابگەیەنە، ئامادە بە لە کاتی گونجاو و نەگونجاو، خەڵکی ڕاستەڕێ بکە، سەرزەنشت بکە و ورەیان بەرز بکەرەوە، بەوپەڕی پشوودرێژی و هەوڵی فێرکردن.
دووەم تیمۆساوس ٤:٢
کارەکەی دەردەکەوێت، چونکە ڕۆژی لێپرسینەوە ئاشکرای دەکات.
یەکەم کۆرنسۆس ٣:١٣
کەواتە، ئەی خوشک و برایانی خۆشەویستم، چەسپاو و جێگیر بن. خۆتان بە تەواوی بۆ کاری عیسای خاوەن شکۆ تەرخان بکەن، چونکە دەزانن ئەو ڕەنجە بەفیڕۆ ناڕوات کە ئێوە بە یەکبوون لەگەڵ عیسای خاوەن شکۆدا دەیکێشن.
یەکەم کۆرنسۆس ١٥:٥٨
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢٩ی ئابی ٢٠١٩
پەندەکانی سلێمان ١٦:٢٠ · ڕۆما ٤:٢٠–٢١
٢٨ی ئابی ٢٠١٩
ئاشکراکردن ١٢:١٠ · ئاشکراکردن ١٢:١١
٢٧ی ئابی ٢٠١٩
زەبوورەکان ١١٩:١٠٥ · زەبوورەکان ١٧:٤–٥
٢٦ی ئابی ٢٠١٩
دەرچوون ٢٨:٣٦ · عیبرانییەکان ١٢:١٤
٢٥ی ئابی ٢٠١٩
ئیشایا ٥١:١ · زەبوورەکان ٥١:٥
٢٤ی ئابی ٢٠١٩
دەرچوون ٣:٧ · ئیشایا ٥٣:٣






