٢٣ی ئابی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, ئاب ٢٤: چونکە بە ئازارەکانیانم زانی
ڕووناکی ڕۆژانە
چونکە بە ئازارەکانیانم زانی.
دەرچوون ٣:٧
پیاوی ئازار و شارەزای ناخۆشی.
ئیشایا ٥٣:٣
بەڵکو سەرۆک کاهینێکمان هەیە کە وەکو ئێمە لە هەموو شتێک تاقی کراوەتەوە.
عیبرانییەکان ٤:١٥
﴿ئەو دەردەکانی ئێمەی هەڵگرت و نەخۆشییەکانمانی برد.﴾.
مەتا ٨:١٧
جا لەبەر ئەوەی کە عیسا لە گەشتەکە ماندوو بوو، لەلای بیرەکە دانیشت.
یۆحەنا ٤:٦
عیساش کە بینی دەگریێت و ئەو جولەکانەش کە لەگەڵی هاتبوون دەگریێن، کاری لە ڕۆحی کرد و خەمبار بوو.
یۆحەنا ١١:٣٣
جا عیسا گریا.
یۆحەنا ١١:٣٥
لەبەر ئەوەی خۆی ئازاری چێژتووە و تاقی کراوەتەوە، دەتوانێت یارمەتیی ئەوانەش بدات کە تاقی دەکرێنەوە.
عیبرانییەکان ٢:١٨
«یەزدان لە بەرزایی پیرۆزگای خۆیەوە دەڕوانێتە خوارێ، لە ئاسمانەوە سەیری زەوی دەکات، بۆ ئەوەی گوێی لە ناڵەی دیلەکان بێت، ئەوانە ئازاد بکات کە دراونەتە دەست مردن.»
زەبوورەکان ١٠٢:١٩–٢٠
بەڵام ڕێگام دەزانێت، دوای ئەوەی تاقیم دەکاتەوە وەک زێڕ دەردەچم.
ئەیوب ٢٣:١٠
لە کاتی ورەبەردانی ڕۆحم، تۆ شارەزای ڕێڕەوی منی.
زەبوورەکان ١٤٢:٣
چونکە ئەوەی دەستتان لێدەدات، دەست لە بیلبیلەی چاوی دەدات.
زەکەریا ٢:٨
لە هەموو تەنگانەکانیان ئەویش تەنگاو بوو و فریشتەی ئامادەبوونەکەی ڕزگاری کردن.
ئیشایا ٦٣:٩
هەتا ڕۆژە لەسەرمانە کاری ئەوە بکەین کە ناردوومی.
یۆحەنا ٩:٤
گیانی تەمبەڵ ئارەزوو دەکات و هیچی دەست ناکەوێت، بەڵام گیانی تێکۆشەر سەرکەوتوو دەبێت.
پەندەکانی سلێمان ١٣:٤
ئاوگێڕیش ئاوی دەدرێتێ.
پەندەکانی سلێمان ١١:٢٥
خواردنی من ئەوەیە خواستی ئەوە ئەنجام بدەم کە ناردوومی و کارەکەی تەواو بکەم. ئەی ئێوە ناڵێن: ”پاش چوار مانگ کاتی دروێنە دێت“؟ ئەوەتا پێتان دەڵێم: چاوتان هەڵبڕن و سەیری کێڵگەکان بکەن وا زەرد هەڵگەڕاون بۆ دروێنە.
یۆحەنا ٤:٣٤–٣٥
شانشینی ئاسمان لە خاوەن ڕەزێک دەچێت، بەیانی زوو دێتە دەرەوە تاکو بچێت کرێکار بۆ ڕەزەکەی بگرێت. لەگەڵ کرێکارەکان ڕۆژی بە دینارێک ڕێککەوت، ئینجا ئەوانی بۆ ڕەزەکەی نارد.
مەتا ٢٠:١–٢
وشەی خودا ڕابگەیەنە، ئامادە بە لە کاتی گونجاو و نەگونجاو، خەڵکی ڕاستەڕێ بکە.
دووەم تیمۆساوس ٤:٢
دە لە کۆیلەکانی خۆی بانگکرد و دە کیسە زیوی پێدان و پێی گوتن، هەتا دێمەوە بازرگانی بکەن.
لۆقا ١٩:١٣
بەڵکو من لە هەموو نێردراوانی دیکە ماندووتر بووم، بەڵام من نا، بەڵکو نیعمەتی خودا بوو کە لەگەڵمدایە.
یەکەم کۆرنسۆس ١٥:١٠
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢٢ی ئابی ٢٠١٩
ڕۆما ١٤:٧–٨ · یەکەم کۆرنسۆس ١٠:٢٤
٢١ی ئابی ٢٠١٩
زەبوورەکان ١١٩:٥٧ · یەکەم کۆرنسۆس ٣:٢١
٢٠ی ئابی ٢٠١٩
سەرژمێری ٢٣:١٩ · یاقوب ١:١٧
١٩ی ئابی ٢٠١٩
یەکەم پەترۆس ١:١٥ · یەکەم سالۆنیکی ٢:١١–١٢
١٨ی ئابی ٢٠١٩
دواوتار ٣:٢٤ · زەبوورەکان ٨٩:٦
١٧ی ئابی ٢٠١٩
یاقوب ٥:١٦ · پەیدابوون ١٨:٢٧–٢٨






