٢٢ی ئابی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, ئاب ٢٣: من دروستم کردوون و ئێوە باری منن
ڕووناکی ڕۆژانە
بە خۆشویستنێکی هەتاهەتایی ئێوەم خۆشدەوێت، لەبەر ئەوە بەردەوامیم دا بە خۆشەویستی نەگۆڕم بۆ ئێوە.
یەرمیا ٣١:٣
بەڵام ئەی خوشک و برایانی خۆشەویستی مەسیحی خاوەن شکۆ، ئێمە دەبێت هەردەم لەبەر ئێوە سوپاسی خودا بکەین، چونکە خودا ئێوەی بە یەکەمین بەرهەم هەڵبژاردووە تاکو بەهۆی پیرۆزکردنتان لەلایەن ڕۆحی پیرۆزەوە و باوەڕتان بە ڕاستییەکە، ڕزگارتان بێت. بۆ ئەمەش خودا لە ڕێگەی پەیامی ئینجیلەکەی ئێمەوە بانگی کردن، بۆ دەستکەوتنی شکۆی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان.
دووەم سالۆنیکی ٢:١٣–١٤
خودا ڕزگاری کردین و بە بانگەوازێکی پیرۆز بانگی کردین، نەک بەگوێرەی کردارمان، بەڵکو بەگوێرەی خواست و نیعمەتی خۆی کە پێش دەستپێکی زەمانە بەهۆی یەکبوونمان لەگەڵ عیسای مەسیحدا پێمان دراوە.
دووەم تیمۆساوس ١:٩
هێشتا لە سکی دایکم بووم، ئەندامەکانی لەشمت بینی. هەموو ئەو ڕۆژانە کە بۆ من شێوەیان کێشرا، لە پەڕتووکەکەتدا نووسراون، پێش ئەوەی هیچ کامێکیان هەبن.
زەبوورەکان ١٣٩:١٦
لەبەر ئەوەی خودا ئەوەندە جیهانی خۆشویست، تەنانەت کوڕە تاقانەکەی بەختکرد، تاکو هەرکەسێک باوەڕی پێ بهێنێت لەناو نەچێت، بەڵکو ژیانی هەتاهەتایی هەبێت.
یۆحەنا ٣:١٦
خۆشەویستی لەمەدایە: نەک ئێمە خودامان خۆشویست، بەڵکو ئەو خۆشیویستین و کوڕەکەی بۆ کەفارەتی گوناهەکانمان نارد.
یەکەم یۆحەنا ٤:١٠
من دروستم کردوون و ئێوە باری منن.
ئیشایا ٤٦:٤
ئێستاش یەزدان ئەمە دەفەرموێت، بەدیهێنەرت، ئەی یاقوب، شێوەکێشت، ئەی ئیسرائیل: «مەترسە، چونکە تۆم کڕیوەتەوە، بە ناوی خۆتەوە بانگم کردوویت، تۆ هی منیت. کە بەناو ئاودا بپەڕیتەوە، من لەگەڵتدام، بەناو ڕووبارەکانیشدا.
ئیشایا ٤٣:١–٢
هەتا پیریش بن هەر من ئەوم، هەتا ڕیش سپیێتیش هەر من هەڵتاندەگرم.
ئیشایا ٤٦:٤
وەک هەڵۆ هێلانەی خۆی دەهەژێنێت، لەسەر بێچووەکانی باڵەفڕکێ دەکات، باڵەکانی لێک دەکاتەوە و دەیبات، لەسەر شاپەڕەکانی هەڵیدەگرێت. ئاوا یەزدان بە تەنها ڕابەرایەتی کرد.
دواوتار ٣٢:١١–١٢
بەرزی کردنەوە و هەڵیگرتن هەموو ڕۆژانی کۆن.
ئیشایا ٦٣:٩
عیسای مەسیح وەک خۆیەتی، دوێنێ و ئەمڕۆ و هەتاهەتایە.
عیبرانییەکان ١٣:٨
چونکە دڵنیام نە مردن و نە ژیان ... نە بەرزی و نە قووڵی، نە بەدیهێنراوی دیکە، ناتوانێت لە خۆشەویستی خودا جیامان بکاتەوە کە لە ڕێگەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوە بۆمان دێت.
ڕۆما ٨:٣٨–٣٩
چۆن دایک کۆرپەی شیرەخۆرەی خۆی لەبیر دەکات، یان بەزەیی بە بەری سکی خۆی نایەتەوە؟ تەنانەت ئەویش لەبیر دەکات، بەڵام من تۆ لەبیر ناکەم.
ئیشایا ٤٩:١٥
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢١ی ئابی ٢٠١٩
زەبوورەکان ١١٩:٥٧ · یەکەم کۆرنسۆس ٣:٢١
٢٠ی ئابی ٢٠١٩
سەرژمێری ٢٣:١٩ · یاقوب ١:١٧
١٩ی ئابی ٢٠١٩
یەکەم پەترۆس ١:١٥ · یەکەم سالۆنیکی ٢:١١–١٢
١٨ی ئابی ٢٠١٩
دواوتار ٣:٢٤ · زەبوورەکان ٨٩:٦
١٧ی ئابی ٢٠١٩
یاقوب ٥:١٦ · پەیدابوون ١٨:٢٧–٢٨
١٦ی ئابی ٢٠١٩
یەکەم پوختەی مێژوو ٢٢:٥ · یەکەم پەترۆس ٢:٥






