٢٠ی ئابی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, ئاب ٢١: گیانم شانازی بە یەزدانەوە دەکات
ڕووناکی ڕۆژانە
ئەی یەزدان، تۆ بەشی منی.
زەبوورەکان ١١٩:٥٧
چونکە هەموو شتێک هی ئێوەیە، ئێوەش هی مەسیحن، مەسیحیش هی خودایە.
یەکەم کۆرنسۆس ٣:٢١, ٢٣
عیسای مەسیح، ئەوەی بۆ ئێمە خۆی بەختکرد.
تیتۆس ٢:١٣–١٤
لە سەرووی هەموو شتێکدا کردییە سەر بۆ کڵێسا.
ئەفەسۆس ١:٢٢
هەروەک مەسیحیش کڵێسای خۆشویست و لە پێناوی خۆی بەختکرد، بۆ ئەوەی کڵێسایەکی شکۆدار بۆ خۆی ئامادە بکات، لەکە و لۆچ و هیچ شتێکی ئاوای نەبێت، بەڵکو پیرۆز و بێ کەموکوڕی بێت.
ئەفەسۆس ٥:٢٥, ٢٧
گیانم شانازی بە یەزدانەوە دەکات.
زەبوورەکان ٣٤:٢
بە شادی دڵشاد دەبم بە یەزدان، گیانم بە خودای خۆم شادمان دەبێت، چونکە بەرگی ڕزگاری لەبەرکردم، کەوای ڕاستودروستی بەسەر شانمدا دا.
ئیشایا ٦١:١٠
بێجگە لە تۆ لە ئاسمان کێم هەیە؟ ئەگەر لەگەڵ تۆ بم، لەسەر زەویش هیچ نییە ئارەزووی بکەم. جەسته و دڵم کۆتاییان پێدێت، بەڵام هەتاهەتایە هێزی دڵ و بەشی من خودایە.
زەبوورەکان ٧٣:٢٥–٢٦
بە یەزدانم گوت: تۆ گەورەی منی ... ئەی یەزدان، تۆ بەشە میرات و چارەنووسی منی، تۆ پشکی من دەستەبەر دەکەیت. گوریس کەوتە سەر چاکترین خاک بۆ بەشی من، بە ڕاستی میراتێکی دڵخۆشکەرم هەیە.
زەبوورەکان ١٦:٢, ٥–٦
ڕێگا هەیە لەبەرچاوی مرۆڤ ڕاست دیارە، بەڵام کۆتاییەکەی بەرەو مردنە.
پەندەکانی سلێمان ١٤:١٢
ئەوەی پشت بە بیرکردنەوەی خۆی ببەستێت گێلە.
پەندەکانی سلێمان ٢٨:٢٦
وشەکانی تۆ چرایە بۆ پێیەکانم، ڕووناکییە بۆ ڕێگام.
زەبوورەکان ١١٩:١٠٥
سەبارەت بە کاری خەڵک، بە فەرمایشتی سەر لێوی تۆ، خۆم لە ڕێگای توندوتیژی پاراستووە.
زەبوورەکان ١٧:٤
ئەگەر لەنێوتاندا پێغەمبەرێک یان خەونبینێک کە خەونێکی بینیبێت دەرکەوت و نیشانەیەک یان پەرجووێکی پێدان ... با بەدوای خودای دیکە بکەوین و بیانپەرستین، ئەو خوداوەندانەی کە نەتانناسیوە، ئەوا گوێ لە قسەی ئەو پێغەمبەرە یان ئەو خەونبینە مەگرە کە ئەو خەونەی بینیوە، چونکە یەزدانی پەروەردگارتان تاقیتان دەکاتەوە تاکو بزانێت ئایا ئێوە پڕ بە دڵ و لە ناخەوە یەزدانی پەروەردگاری خۆتان خۆشدەوێت یان نا. بەدوای یەزدانی پەروەردگارتان دەڕۆن و لەو دەترسن و فەرمانەکانی دەپارێزن و گوێڕایەڵی دەبن و ئەو دەپەرستن و دەستی پێوە دەگرن.
دواوتار ١٣:١–٤
خودا دەفەرموێت: «من فێرت دەکەم و ڕێنماییت دەکەم بۆ ئەو ڕێگایەی کە دەبێت پێیدا بڕۆیت، ئامۆژگاریت دەکەم و چاودێریت دەکەم.
زەبوورەکان ٣٢:٨
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١٩ی ئابی ٢٠١٩
یەکەم پەترۆس ١:١٥ · یەکەم سالۆنیکی ٢:١١–١٢
١٨ی ئابی ٢٠١٩
دواوتار ٣:٢٤ · زەبوورەکان ٨٩:٦
١٧ی ئابی ٢٠١٩
یاقوب ٥:١٦ · پەیدابوون ١٨:٢٧–٢٨
١٦ی ئابی ٢٠١٩
یەکەم پوختەی مێژوو ٢٢:٥ · یەکەم پەترۆس ٢:٥
١٥ی ئابی ٢٠١٩
عیبرانییەکان ١٣:٢٠–٢١ · دووەم کۆرنسۆس ١٣:١١
١٤ی ئابی ٢٠١٩
نەحەمیا ٨:١٠ · ئیشایا ٤٩:١٣






