٢٤ی ئابی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, ئاب ٢٥: ئەی ئەوانەی ڕوو لە یەزدان دەکەن
ڕووناکی ڕۆژانە
ئەی ئەوانەی ڕوو لە یەزدان دەکەن: تەماشای ئەو تاشەبەردە بکەن کە لێوەی بڕاون و کونی ئەو چاڵەی لێوەی هەڵکەنراون.
ئیشایا ٥١:١
ئەوەتا من بە زگماکی تاوانبارم.
زەبوورەکان ٥١:٥
هیچ چاوێک بە میهرەبانییەوە تەماشای نەکردیت و دڵی پێت نەسووتا هەتا یەکێک لەمانەت بۆ بکات، بەڵکو ئەو ڕۆژەی لەدایک بووی لەبەر بێزلێبوونەوە لە دەشتودەر فڕێدرایت. «”من بەلاتدا تێپەڕیم و بینیم خەڵتانی خوێنی خۆت بوویت.
حزقیێل ١٦:٥–٦
لەناو چاڵی لەناوچوون هەڵیکێشامە دەرەوە، لەناو قوڕ و زەلکاو دەریهێنام. پێیەکانمی لەسەر تاشەبەرد دانا و هەنگاوەکانی منی توندوتۆڵ کرد. گۆرانییەکی نوێی خستە ناو دەمم، سروودێکی ستایش بۆ خودامان.
زەبوورەکان ٤٠:٢–٣
کاتێک هێشتا لاواز بووین، مەسیح لە کاتی دیاریکراودا لە پێناو گوناهباران مرد. لەبەر ئەوەی بە دەگمەن کەسێک لە پێناوی مرۆڤێکی ڕاستودروست دەمرێت، لەوانەیە لە پێناوی مرۆڤێکی باش کەسێک بوێرێت بمرێت. بەڵام خودا خۆشەویستی خۆی بۆ دەرخستین، بەوەی مەسیح لە پێناوی ئێمەدا مرد، کاتێک هێشتا گوناهبار بووین.
ڕۆما ٥:٦–٨
بەڵام خودا کە دەوڵەمەندە لە بەزەیی، لەبەر ئەو خۆشەویستییە مەزنەی بۆ ئێمەی دەربڕیوە، ئێمە کە بەهۆی گوناهەکان مردبووین، لەگەڵ مەسیح زیندووی کردینەوە.
ئەفەسۆس ٢:٤–٥
بە شادی دڵشاد دەبم بە یەزدان، گیانم بە خودای خۆم شادمان دەبێت.
ئیشایا ٦١:١٠
هەموو کاتێک ستایشی یەزدان دەکەم، هەمیشە ستایشی ئەو لەسەر لێوەکانمە. گیانم شانازی بە یەزدانەوە دەکات، با ستەملێکراوان گوێیان لێ بێت و شاد بن. با پێکەوە یەزدان بە گەورە بزانین، با بەیەکەوە ناوی بەرز بکەینەوە.
زەبوورەکان ٣٤:١–٣
یەزدان میهرەبانی و شکۆ دەبەخشێت، ڕێ لە چاکە ناگرێت بۆ ئەوانەی ڕێگایان تەواوە. ئەی یەزدانی سوپاسالار، خۆزگە بەوە دەخوازرێ کە پشت بە تۆ دەبەستێت.
زەبوورەکان ٨٤:١١–١٢
ئەی گیانی من، ستایشی یەزدان بکە، هەموو ناخیشم ستایشی ناوی پیرۆزی بکە.
زەبوورەکان ١٠٣:١
کەس دڵخۆشە؟ با بە گۆرانی ستایش بکات.
یاقوب ٥:١٣
بەڵکو پڕبن لە ڕۆحی پیرۆز: لەگەڵ یەکتری بە زەبوور و سروود و گۆرانی ڕۆحی بدوێن، لە دڵتانەوە گۆرانی و ستران بۆ یەزدان بڵێن، هەموو کاتێک و بۆ هەموو شتێک بە ناوی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان سوپاسی خودای باوک بکەن.
ئەفەسۆس ٥:١٨–٢٠
بە زەبوور و سروود و گۆرانی ڕۆحی بە سوپاسگوزاری لە دڵتاندا گۆرانی بۆ خودا بڵێن.
کۆلۆسی ٣:١٦
لە نیوەی شەودا پۆڵس و سیلا نوێژیان دەکرد و گۆرانی ڕۆحییان بۆ خودا دەگوت، بەندکراوانی دیکەش گوێیان لێبوو.
کردار ١٦:٢٥
هەمیشە بە عیسای خاوەن شکۆ دڵشاد بن. دیسان دەیڵێمەوە، دڵشاد بن!
فیلیپی ٤:٤
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢٣ی ئابی ٢٠١٩
یەرمیا ٣١:٣ · دووەم سالۆنیکی ٢:١٣–١٤
٢٢ی ئابی ٢٠١٩
ڕۆما ١٤:٧–٨ · یەکەم کۆرنسۆس ١٠:٢٤
٢١ی ئابی ٢٠١٩
زەبوورەکان ١١٩:٥٧ · یەکەم کۆرنسۆس ٣:٢١
٢٠ی ئابی ٢٠١٩
سەرژمێری ٢٣:١٩ · یاقوب ١:١٧
١٩ی ئابی ٢٠١٩
یەکەم پەترۆس ١:١٥ · یەکەم سالۆنیکی ٢:١١–١٢
١٨ی ئابی ٢٠١٩
دواوتار ٣:٢٤ · زەبوورەکان ٨٩:٦






