٢٨ی ئابی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, ئاب ٢٩: تامی بکەن و ببینن کە یەزدان چاکە!
ڕووناکی ڕۆژانە
ئەوەی بایەخ بە ئامۆژگاری بدات چاکەی دەست دەکەوێت، ئەوەی پشت بە یەزدان ببەستێت خۆزگەی پێ دەخوازرێت.
پەندەکانی سلێمان ١٦:٢٠
بە بێباوەڕی گومانی لە بەڵێنی خودا نەکرد، بەڵکو باوەڕی بەهێز بوو و خودای شکۆدار کرد، دڵنیابوو کە خودا توانای هەیە بەڵێنی خۆی بباتەسەر.
ڕۆما ٤:٢٠–٢١
چونکە پشتیان بە یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانیان بەستبوو.
دووەم پوختەی مێژوو ١٣:١٨
خودا پەناگا و هێزمانە، لە تەنگانەدا زۆر بەهاناوە دێت. بۆیە ترسمان نییە ئەگەر زەویش بلەرزێت، ئەگەر چیاکانیش بکەونە ناو قووڵایی دەریاکانەوە.
زەبوورەکان ٤٦:١–٢
پەنابردنە بەر یەزدان باشترە لە پشتبەستن بە مرۆڤ. پەنابردنە بەر یەزدان باشترە لە پشتبەستن بە میران.
زەبوورەکان ١١٨:٨–٩
یەزدان هەنگاوەکانی مرۆڤ دەچەسپێنێ، بە ڕێگاکەی دڵخۆش دەبێ. ئەگەر پێی بخزێت، ناکەوێت، چونکە یەزدان بە دەستی خۆی پشتی دەگرێت.
زەبوورەکان ٣٧:٢٣–٢٤
تامی بکەن و ببینن کە یەزدان چاکە! خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی پەنای بۆ دەبات. لە یەزدان بترسن ئەی گەلە پیرۆزەکەی، چونکە ئەوانەی لێی دەترسن پێویستیان بە هیچ نابێت.
زەبوورەکان ٣٤:٨–٩
ئەی یەزدان، بە ئاشتی پاڵ دەدەمەوە و دەخەوم، چونکە تەنها تۆ بە ئاسوودەیی نیشتەجێم دەکەیت.
زەبوورەکان ٤:٨
نە لە تۆقینی شەو دەترسیت و نە لەو تیرەی بە ڕۆژ دەهاوێژرێت، بە باڵی خۆی داتدەپۆشێت، لەژێر باڵەکانی پەنا دەگریت و دڵسۆزییەکەی قەڵغان و شوورایە.
زەبوورەکان ٩١:٥, ٤
هەروەک چۆن مریشک جوجەڵەکانی لەژێر باڵیدا کۆدەکاتەوە.
مەتا ٢٣:٣٧
لێ ناگەڕێت پێت بخزێت، ئەوەی دەتپارێزێت خەواڵوو نابێت. بێگومان ئەوەی ئیسرائیل دەپارێزێت خەواڵوو نابێت و نانوێت. یەزدان پارێزگاری تۆیە، یەزدان سێبەری تۆیە لەلای دەستی ڕاستت.
زەبوورەکان ١٢١:٣–٥
با هەتاهەتایە لە پیرۆزگای تۆدا نیشتەجێ بم و پەنا بهێنمە ژێر سێبەری باڵەکانت.
زەبوورەکان ٦١:٤
ئەوا لە تاریکیشدا لەلای تۆ تاریک دانایەت، شەو وەک ڕۆژ ڕووناکی دەبەخشێت، تاریکیش وەک ڕووناکی وایە.
زەبوورەکان ١٣٩:١٢
ئەوەی دەستی بە کوڕەکەی خۆیەوە نەگرت، بەڵکو لە پێناوی هەموومان پێشکەشی کرد، ئیتر چۆن لەگەڵ ئەو هەموو شتێکمان بەخۆڕایی ناداتێ؟
ڕۆما ٨:٣٢
ئێوەش هی مەسیحن، مەسیحیش هی خودایە.
یەکەم کۆرنسۆس ٣:٢٣
یەزدانی سوپاسالار ڕۆژێکی هەیە لە دژی هەموو خۆبەزلزان و لووتبەرزێک، لە دژی هەموو خۆهەڵکێشێک کە نزم دەبنەوە.
ئیشایا ٢:١٢
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٢٧ی ئابی ٢٠١٩
زەبوورەکان ١١٩:١٠٥ · زەبوورەکان ١٧:٤–٥
٢٦ی ئابی ٢٠١٩
دەرچوون ٢٨:٣٦ · عیبرانییەکان ١٢:١٤
٢٥ی ئابی ٢٠١٩
ئیشایا ٥١:١ · زەبوورەکان ٥١:٥
٢٤ی ئابی ٢٠١٩
دەرچوون ٣:٧ · ئیشایا ٥٣:٣
٢٣ی ئابی ٢٠١٩
یەرمیا ٣١:٣ · دووەم سالۆنیکی ٢:١٣–١٤
٢٢ی ئابی ٢٠١٩
ڕۆما ١٤:٧–٨ · یەکەم کۆرنسۆس ١٠:٢٤






